داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
ژێرخان 10:10 شه‌و، ته‌نها رۆژانی شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان
بەیانی 4:27
نیوه‌ڕۆ 11:54
عه‌سر 2:59
ئێواره‌ 5:48
خه‌وتنان 6:58

نێچیرڤان بارزانی: دووای كۆبوونه‌وه‌مان له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌ سیاسییه‌كان؛ واده‌ی ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردن دیاریده‌كه‌ین

نێچیرڤان بارزانى سەرۆکى حکومەت هەرێمی کوردستان لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەڤانیدا لە هەولێر رایگەیاند، ئەم مانگە و مانگی داهاتووش مووچەی فەرمانبەران ئامادەیە و دابەشدەکرێت.

لەبارەی کردنەوەی دەروازەکانیش وتی: "لەگەڵ بەرپرسانی ئێران لەسەر خەتم و بەڵێنیان داوە سەرجەم دەروازەکان بکەنەوە، چونکە ئێمە پێمانوایە کردنەوەی دەروازەکان لە بەرژەوەندی هەردوولایە".

لەبارەی بڕیاری دادگای فیدراڵی کە رایگەیاند بەپێی دەستوور هیچ پێکهاتەیەک مافی جیابوونەوەیان لە عێراق نییە، نێچیرڤان بارزانى سەرۆکى حکومەت رایگەیاند: "بەوردی خوێندنەوەمان بۆ بڕیارەکە کردووە و لە رۆژانی داهاتوودا بەفەرمی وەڵامی دەدەینەوە".

سەبارەت بە گفتوگۆکردن لەگەڵ بەغداش رایگەیاند: " هیچ وادەیەک بۆ دەستپێکردنی گفتوگۆ لەگەڵ بەغدا دیارنییە و، هیچ کاتێکیش بۆ چوونی شاندی کوردستان بۆ بەغدا دیارینەکراوە".

نێچیرڤان بارزانى ڕایگەیاند، تا ئێستا بەغدا وەڵامی نەداوینەتەوە بۆ دەستپێکردنى دانوستان ، ڕاشیگەیاند، لە دواى ئەم مانگەوە دەست بە دابەشکردنى موچەیەکى تر دەکەین.

نێچیرڤان بارزانى سەرۆکى حکومەت لە گۆنگرەیەکى ڕۆژنامەنوسیدا ڕایگەیاند، "ئێمە بەردەوام دەبێت، لە دابەشکردنى موچە بە سەر فەرمانبەراندا و  لە دواى ئەم مانگەوە دەست بە دابەشکردنى موچەیەکى تر دەکەن.

نێچیرڤان بارزانى سەبارەت بە هەڵوەشاندنەوەى حکومەت دروستکردنى حکومەتى کاتى ڕایگەیاند، " ئەم حکومەتەى ئێستا خۆی کاتییە و تا ٨ مانگى تر کار دەکات و دواتر دەبێت هەڵبژاردن بکرێت".

هەروەها ئەوەشی وت "لە دواى کۆبوونەوەمان لەگەڵ لایەنە سیاسییەکانی هەرێم کاتى هەڵبژاردن دیاریدەکەین".

وتیشی "پرۆە یاسایی بودجەى ٢٠١٨ خراپترین ڕەشنوسی بودجى عێراقە و کۆمەڵێک دەستەواژەى تیادایە کە قەوارەى هەرێمى کوردستان هەڵدەوەشنێتەوە و هەرێم وەک پارێزگا ناو دەهێنێت  و ئەمەش دژ بە دەستوورە".

نێچیرڤان بارزانى  دەشڵێت "ئەوەی لە پرۆژە یاسای بودجەى عێراقدا دانراوە بۆ هەرێمى کوردستان  تەنها بەشی فەرمانبەرانى یەک پارێزگا دەکات و حکومەتی  عێراق لەوەدا ڕاست ناکات کە دەڵێت موچەی هەرێم دەدەین".

نێچیرڤان بارزانى ڕاشیگەیاند، بەمزوانە لەگەڵ لایەنە سیاسییەکان کۆدەبینەوە و بڕیاریشە شاندێکى پارتى سەردانى گۆڕان بکات

سەرۆکى حکومەت ئەوەشی وت "کێشەکانمان لەگەڵ دانە غاز چارەسەر کراوە" ، وتیشی "بەمزوانە بە فەرمى وەڵامى دادگاى فیدڕاڵى عێراق دەدەینەوە".

195 جار خوێندراوەتەوە
13/11/2017

بابەتی زیاتر