Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

ئه‌حمه‌دی حاجی ڕه‌شید: ئاستی‌ هه‌ژاریی له‌ناو دانیشتووانی‌ هه‌رێم بۆ له‌ سه‌دا 18 به‌رزبووته‌وه‌

بڕیارده‌ری لیژنه‌ی دارایی له‌ ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران، له‌ په‌راویزی كۆرێكدا له‌سه‌ر بارودۆخی ئابووریی عێراق ڕایگه‌یاند، حكومه‌تی ناوه‌ند به‌ڵێنی‌ داوه‌ له‌ سه‌ره‌تای ساڵی ئاینده‌وه‌ مووچه‌ی مووچه‌خۆرانی هه‌رێم دابین بكات، به‌ڵام ته‌نیا به‌پێی ئه‌و لیسته‌ی لای‌ به‌غدایه‌.
ئه‌حمه‌دی حاجی ڕه‌شید وتیشی: پێشنیازمان كردووه‌ مووچه‌ی ئه‌م چوار مانگه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێم له‌لایه‌ن به‌غداوه‌ به‌ شێوه‌ی سولفه‌ بنێردرێت، چونكه‌ پێ ناچێت حكومه‌تی هه‌رێم له‌مه‌ودوا بتوانێت هیچ مووچه‌یه‌ك دابین بكات. 
ئاشكراشیكرد: له‌ ئێستادا هه‌رێمی كوردستان 22 تا 26 ملیار دۆلار قه‌رزداره‌، هاوكات به‌هۆی درێژه‌كێشانی‌ قه‌یرانی داراییه‌وه‌، ئاستی‌ هه‌ژاریی له‌ناو دانیشتووانی‌ هه‌رێم بۆ له‌ سه‌دا 18 به‌رزبووته‌وه‌.


1306 جار خوێندراوەتەوە
12/11/2017

بابەتی زیاتر