داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
ژێرخان 10:10 شه‌و، ته‌نها رۆژانی شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان
بەیانی 4:27
نیوه‌ڕۆ 11:54
عه‌سر 2:59
ئێواره‌ 5:48
خه‌وتنان 6:58

هه‌ولێر.. كۆمه‌ڵ و یه‌كگرتوو جه‌ختیان له‌ یه‌كڕیزی نێوانیان كرده‌وه‌


مه‌ڵبه‌ندی 11ی ده‌وروبه‌ری هه‌ولێری كۆمه‌ڵی ئیسلامی پێشوازی كرد له‌مه‌ڵبه‌ندی 14ی یه‌كگرتووی ئیسلامی، پێكه‌وه‌ جه‌ختیان له‌سه‌ر یه‌كڕێزی‌ نێوانیان و كاری‌ هاوبه‌ش كرده‌وه‌.  
كۆبونه‌وه‌كه‌ به‌سه‌رپه‌رشتی‌ هه‌ردوو به‌رپرسانی‌ مه‌ڵبه‌ند به‌ڕێوه‌چوو و تێیدا "خه‌خت له‌سه‌ر یه‌كڕیزی نێوان كۆمه‌ڵی ئیسلامی و یه‌كگرتووی ئیسلامی كرایه‌وه‌ له‌و سنوره‌،  به‌پێویستیان زانی له‌داهاتوو كارو چالاكی هاوبه‌ش گرنگی پێبده‌ن".
هاوكات داوشیانكرد "ئه‌ندام و لایه‌نگرانیان دوربكه‌ونه‌وه‌ له‌به‌كارهێنانی هه‌رجۆره‌ قسه‌كردنێكی‌ نه‌شیاوو دژی‌ یه‌كتری‌ به‌تایبه‌ت له‌تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان، به‌جۆرێك ببێته‌هۆی درزخستنه‌ نێوان برایه‌تی وه‌یان دروستكردنی گرژی، ئه‌وه‌ش پێچه‌وانه‌ی سیاسه‌تی هه‌ردوو حزبه‌".


1244 جار خوێندراوەتەوە
08/11/2017

بابەتی زیاتر