داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
ژێرخان 10:10 شه‌و، ته‌نها رۆژانی شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان
بەیانی 4:27
نیوه‌ڕۆ 11:54
عه‌سر 2:59
ئێواره‌ 5:48
خه‌وتنان 6:58

وته‌بێژی گۆران: له‌گه‌ڵ كۆمه‌ڵ و هاوپه‌یمانی له‌ هه‌وڵداین بۆ پێكهێنانی حكومه‌تی رزگاری نیشتیمانی


وته‌بێژی بزووتنه‌وه‌ی‌ گۆڕان ئاشكرایده‌كات: له‌گه‌ڵ‌ كۆمه‌ڵی ئیسلامی‌و قه‌واره‌ی‌ هاوپه‌یمانیی بۆ دیموكراسی‌و دادپه‌روه‌ریی به‌رده‌وامن له‌ هه‌نگاوه‌كانی‌ پێكهێنانی‌ حكومه‌تی‌ ڕزگاریی نیشتمانی‌، به‌ ئامانجی‌ ده‌ربازكردنی‌ هه‌رێمی كوردستان له‌م دۆخه‌ی‌ به‌سه‌ریدا هێنراوه‌.

شۆڕش حاجی‌ له‌ میانی‌ به‌شداریی له‌ به‌رنامه‌ی‌ (ئه‌مڕۆ) ی په‌یامدا، وتیشی: ده‌سه‌ڵاتدارانی‌ هه‌رێم كه‌ خۆیان‌و خه‌ڵكیشیان تووشی شكست كرد، ئاماده‌ن بۆ مانه‌وه‌ی‌ خۆیان هه‌موو سازش‌و ته‌نه‌زولێك بۆ به‌غدا بكه‌ن.. 

هه‌نگاوه‌كانی‌ پێكهێنانی‌ حكومه‌تی‌ ڕزگاری‌ نیشتیمانی‌ كه‌ لایه‌ن هه‌ر یه‌ك له‌ كۆمه‌ڵی‌ ئیسلامی‌ و بزووتنه‌وه‌ی‌ گۆڕانه‌وه‌ دوای‌ ڕووداوه‌كانی‌ 16 ئۆكتۆبه‌ر گه‌لاَڵه‌ كراوه‌ به‌رده‌وامییان هه‌یه‌.

ئه‌ندامێكی‌ ئه‌ندامی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ سیاسی كۆمه‌ڵی‌ ئیسلامی‌ به‌ په‌یامی‌ ڕاگه‌یاند: مه‌به‌ستیان له‌ پێكهێنانی‌ حكومه‌تی‌ ڕزگاری‌ نیشتیمانی‌، ده‌ربازكردنی‌ هه‌رێمی‌ كوردستانه‌ له‌و بارودۆخه‌ی‌ ئێستا تێی كه‌وتووه‌ و له‌ ئه‌نجامی‌ كورتبینیی سه‌كردایه‌تییه‌كه‌یه‌وه‌ به‌سه‌ریدا هێنراوه‌.

ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌ش كرد: له‌ گه‌ڵ بزووتنه‌وه‌ی‌ گۆڕان هه‌نگاوی‌ جدییان بۆ پێكهێنانی‌ ئه‌و حكومه‌ته‌ ناوه‌.

1305 جار خوێندراوەتەوە
08/11/2017

بابەتی زیاتر