داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 10:00 + 12:00 + 14:00 + 17:00 + 18:00 + 19:00 + 20:00 + 22:00 + 23:00 + 23:45
هەواڵی وەرزشی 10:30 + 13:00 شيكارى وەرزشی + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان
بەیانی 3:17
نیوه‌ڕۆ 12:17
عه‌سر 4:05
ئێواره‌ 7:29
خه‌وتنان 8:44

كارگێڕێكی ئه‌نجومه‌نی 2ی مه‌ڵبه‌ندی هه‌ولێری كۆمه‌ڵ كۆچی دوایی كرد




په‌یام ـ هه‌ولێر


دوای‌ نیوه‌رۆی‌ ئه‌مرۆ،  كارگێرێكی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ دووی‌ مه‌لبه‌ندی‌ هه‌ولێری‌ كۆمه‌ڵی‌ ئیسلامی‌ كۆچی‌ دوایی كرد.

كارگێره‌كه‌ی‌ مه‌ڵبه‌ندی‌ هه‌ولێری‌ كۆمه‌ڵ ناوی‌ ئیسماعیل تاهیر سه‌ردۆلیه‌ دوا نیوه‌رۆی‌ ئه‌مرۆ له‌ كاتی‌ مه‌له‌كردن له‌ زێی‌ بچوك خنكاوه‌.

ئیسماعیل تاهیر سه‌ردۆڵی‌ خێزانداره‌ و خاوه‌نی‌ شه‌ش منداڵه‌ و له‌ سه‌رتایی نه‌وه‌ده‌كانه‌وه‌ په‌یوه‌ندی‌ به‌ ریزه‌كانی بزوتنه‌وه‌ی‌ ئیسلامی ئه‌وكاته‌وه‌ كردووه‌، دواتر له‌گه‌ل راگه‌یاندنی‌ كۆمه‌ڵی‌ ئیسلامی‌ له‌ساڵی 2001دا، هاتۆته‌ نێو رێزه‌كانی‌ كۆمه‌ڵی‌ ئیسلامیه‌وه‌  و به‌ده‌وامبووه‌ له‌ دریژه‌دان به‌كاری ئیسلامی و خزمه‌تكردن.

 هاوكات پاش هێنانه‌وه‌ی‌ ته‌رمی ئیسماعیل تاهیر بۆ شاری‌ هه‌ولێر له‌  مه‌راسیمێكدا و به‌ئاماده‌بوونی ژماره‌یه‌كی زۆر له‌دوست و هاوه‌لاَنی ناوبراوو، هاودرانی كۆمه‌ڵی ئیسلامی له‌ گۆرستانی‌ كه‌سنه‌زان له‌ شاری‌ هه‌ولێر به‌ خاكسپێردرا.


6895 جار خوێندراوەتەوە
13/09/2017

بابەتی زیاتر