داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 10:00 + 12:00 + 14:00 + 17:00 + 18:00 + 19:00 + 20:00 + 22:00 + 23:00 + 23:45
هەواڵی وەرزشی 10:30 + 13:00 شيكارى وەرزشی + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان
بەیانی 3:17
نیوه‌ڕۆ 12:17
عه‌سر 4:05
ئێواره‌ 7:29
خه‌وتنان 8:44

سالار مه‌حمود: پێویستە دانیشتنی پەرلەمان دوا بخرێت


 


په‌یام ـ سلێمانی


سالار مه‌حمود، ئه‌ندامی په‌رله‌مانی كوردستان له‌ فراكسیۆنی سه‌وز، له‌ نووسینێكیدا له‌ هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له‌ تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبوك بڵاوی كردووه‌ته‌وه‌، ده‌نووسێت: 
گرنگە پەرلەمان کارا بکرێتەوەو بە زووترین کات دانیشتن بکات، بەڵام بەپێی پەیڕەوی ناوخۆ دەبێت بەر لە دوو رۆژ بەرنامەی کاری دانیشتن رابگەیەنرێ.. لە مادە (۲٠) لەپەیڕەوی ناوخۆدا بەڕوونی ئەو پرەنسیپە هاتووە".


ناوبراو ئاماژه‌ بۆ ئه‌وه‌ش ده‌كات:" لەبەر ئەوە پێویستە دانیشتنی سبەینێ کە راگەیەنراوە بۆ دوو سبەینێ دوا بخرێت، چونکە لەگەڵ پەیڕەودا یەک ناگرێتەوەو، لەبەر یاسایی بوونی دانیشتنەکەو گەیشتنی لایەنەکان بە یەکڕیزیی نیشتمانی".

ده‌قی نووسینكه‌ی سالار مه‌حمو، په‌رله‌مانتاری فراكسیۆنی سه‌وز له‌ په‌رله‌مانی كوردستان:


 


 
پێویستە دانیشتنی پەرلەمان دوا بخرێت

گرنگە پەرلەمان کارا بکرێتەوەو بە زووترین کات دانیشتن بکات، بەڵام بەپێی پەیڕەوی ناوخۆ دەبێت بەر لە دوو رۆژ بەرنامەی کاری دانیشتن رابگەیەنرێ.. لە مادە (۲٠) لەپەیڕەوی ناوخۆدا بەڕوونی ئەو پرەنسیپە هاتووە.. 
لەبەر ئەوە پێویستە دانیشتنی سبەینێ کە راگەیەنراوە بۆ دوو سبەینێ دوا بخرێت. 
چونکە لەگەڵ پەیڕەودا یەک ناگرێتەوەو، لەبەر یاسایی بوونی دانیشتنەکەو گەیشتنی لایەنەکان بە یەکڕیزیی نیشتمانی..

دەقی مادە (۲٠) یەکەم 
1 -رێكخستنی‌ به‌رنامه‌ی‌ كاری‌ هه‌ر دانیشتنێك له‌ دانیشتنه‌كانی‌ پەرلەمان و پێڕاگەیاندنی یٔه‌ندامه‌كان و یٔه‌ندامانی‌ یٔه‌ ومه‌نی‌ وه‌زیران له‌گه‌ڵ پرؤژه‌و پێشنیارو راپؤڕتی‌ بابه‌تی‌ گفتوگؤكه‌ به‌ ی‌ كه‌م به‌ر له‌ دوو رؤژ له‌ كؤبوونه‌وه‌ی‌ په‌رله‌مان.

سالار مەحمود
۱۳/۹/۲٠۱۷

1309 جار خوێندراوەتەوە
13/09/2017

بابەتی زیاتر