داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 10:00 + 12:00 + 14:00 + 17:00 + 18:00 + 19:00 + 20:00 + 22:00 + 23:00 + 23:45
هەواڵی وەرزشی 10:30 + 13:00 شيكارى وەرزشی + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان
بەیانی 3:17
نیوه‌ڕۆ 12:17
عه‌سر 4:05
ئێواره‌ 7:29
خه‌وتنان 8:44

هادی عەلی: سبەینێ فراکسیۆنی یەکگرتوو بەشداری کۆبوونەوەی پەرلەمان دەکات

په‌یام ـ هه‌ولێر

هادی عەلی، وتەبێژی یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان له‌ كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌نووسیدا ڕایگەیاند، سبەینێ فراکسیۆنی یەکگرتوو بەشداری کۆبوونەوەی پەرلەمان دەکات.

لە دوای کۆبوونەوەی شاندى یەکێـتى و پارتى  لەگەڵ یەکگرتوو كه‌ ئه‌مرۆ ئه‌نجامدرا سەبارەت بە کاراکردنەوى پەرلەمان و ڕیفراندۆم  وتەبێژی یەکگرتوو ڕایگەیاند:" لەگەڵ پارتى و یەکێتى گەیشتینە ڕوئیایەکى هاوبەش بۆ کاراکردنەوەى پەرلەمان". 

هادی‌ عه‌لی‌، به‌رپرسی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ جێبه‌جێكردنی‌ یه‌كگرتوو ڕاشیگه‌یاند" له‌كۆبوونه‌وه‌كه‌دا تاووتوێی‌ ده‌ره‌نجامی‌ كۆبوونه‌وه‌ی‌ یه‌كێتی‌ پارتی‌ كراوه‌ له‌گه‌ڵ هه‌ریه‌كه‌ له‌ بزوتنه‌وه‌ی‌ گۆڕان و كۆمه‌ڵی‌ ئیسلامی‌ هاوكات باسی‌ له‌وه‌ش كرد چاوه‌ڕوانن بزوتنه‌وه‌ی‌ گۆڕان و كۆمه‌ڵی‌ ئیسلامی‌ وه‌لاَمی‌ شاندی‌ یه‌كێتی‌ و پارتی‌ بده‌نه‌وه‌ و به‌هه‌ماهه‌نگی‌ بڕیار له‌سه‌ر كاراكردنه‌وه‌ی‌ په‌ڕه‌لمان بده‌ن.

هادی‌ عه‌لی‌ وتیشی" ئه‌وان وه‌كوو یه‌كگرتوو پێیان باشه‌ به‌كۆده‌نگی‌ په‌ڕله‌مان كارابكرێته‌وه‌  وتیشی‌ ئه‌گه‌ر كۆمه‌ڵ و گۆڕانیش نه‌هاتنه‌ پێشه‌وه‌ ئه‌وان له‌گه‌ڵ پارتی‌ و یه‌كێتی‌ په‌ڕله‌مان كارابكه‌نه‌وه‌ و فراكسیۆنه‌كه‌شیان ئاماده‌ی‌ دانیشتنه‌كه‌ ده‌بێت.

2868 جار خوێندراوەتەوە
13/09/2017

بابەتی زیاتر