داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 10:00 + 12:00 + 14:00 + 17:00 + 18:00 + 19:00 + 20:00 + 22:00 + 23:00 + 23:45
هەواڵی وەرزشی 10:30 + 13:00 شيكارى وەرزشی + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان
بەیانی 3:17
نیوه‌ڕۆ 12:17
عه‌سر 4:05
ئێواره‌ 7:29
خه‌وتنان 8:44

عه‌بادی‌، داوا له‌ هاوڵاتیانی‌ هه‌رێم ده‌كات ڕیفراندۆم ڕه‌تبكه‌نه‌وه‌



حه‌یده‌ر عه‌بادی‌ سه‌رۆكوه‌زیرانی‌ عێراق  داوا له‌سه‌ركردایه‌تی‌ كورد ده‌كات جارێكی‌ تر بگه‌ڕێنه‌وه‌ به‌غداد بۆ گفتگۆ له‌سه‌ر ڕیفراندۆم و كێشه‌ هه‌ڵواسراوه‌كانی‌ نێوان هه‌ولێر و به‌غداد.
حه‌یده‌ر عه‌بادی‌ سه‌رۆكوه‌زیرانی‌ عێراق له‌وتاری‌ هه‌فتانه‌ی‌ خۆیدا ڕایگه‌یاند: "داوا له‌سه‌ركردایه‌تی‌ كورد ده‌كه‌م به‌مه‌به‌ستی‌ گفتگۆ بۆ چاره‌سه‌ری‌ كێشه‌ هه‌ڵواسراوه‌كانی‌ نێوان هه‌ولێرو به‌غداد بگه‌ڕێنه‌وه‌ به‌غداو ڕیفراندۆم بۆ سه‌ربه‌خۆیی‌ كوردستان نه‌كه‌ن".

ڕاشیگه‌یاند "ڕیفراندۆم زیان به‌ ده‌ستكه‌وته‌كان كورد ده‌گه‌یێنێت و داوا له‌ هاوڵاتیانی كوردی عێراق ده‌كه‌م، گشتپرسی ره‌تبكه‌نه‌وه‌".
سه‌ركوه‌زیرانی‌ عێراق دووباره‌ جه‌ختی‌ له‌سه‌ر ئه‌وه‌كرده‌وه‌ چاره‌سه‌ری‌ كێشه‌كانی‌ نێوان هه‌ولێر به‌غدا و بڕینی‌ بودجه‌ و چاره‌سه‌ی‌ كێشه‌ی‌ ناوچه‌ جێناكۆكه‌كان له‌سه‌رو چۆنیه‌تی‌ ئیداره‌دانی‌ وڵاته‌وه‌ن وتیشی‌ "حكومه‌تی‌ عێراق ڕیفراندۆم ڕه‌تده‌كاته‌وه‌".

3399 جار خوێندراوەتەوە
12/09/2017

بابەتی زیاتر