داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
ژێرخان 10:10 شه‌و، ته‌نها رۆژانی شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان
بەیانی 4:27
نیوه‌ڕۆ 11:54
عه‌سر 2:59
ئێواره‌ 5:48
خه‌وتنان 6:58

فیلمی‌ په‌نابه‌رێكی‌ كورد له‌ فیستیڤاڵی‌ فیلمی‌ له‌نده‌ن نمایشده‌كرێت


به‌هرۆزی‌ بوچانی‌، ئه‌و په‌نابه‌ره‌ كورده‌یه‌ كه‌ له‌ دوورگه‌ی‌ مانوسی‌ پاپانیوگینیا به‌ندكراوه‌و به‌مدوایانه‌ فیلمێكی‌ دۆكومێنتاری‌ له‌باره‌ی‌ خراپی‌ ڕه‌وشی‌ په‌نابه‌ران له‌و دوورگه‌یه‌ به‌نهێنی‌ به‌رهه‌مهێنا. 
به‌پێی‌ زانیاریه‌كانی‌ ماڵپه‌ری‌ ڕۆژنامه‌ی‌ ئیندیپێندنت، ئه‌و فیلمه‌ی‌ بوچانی‌ پاڵێوراوه‌ بۆ نمایشكردن له‌ فستیڤاڵی‌ فیلمی‌ له‌نده‌ن كه‌ بڕیاره‌ له‌ 8 و 9 ی‌ مانگی‌ داهاتوودا له‌ له‌نده‌نی‌ پایته‌ختی‌ به‌ریتانیا به‌ڕێوه‌بچێت. 

به‌لاَم پێناچێت به‌هرۆز بتوانێت ئاماده‌ی‌ بینیی‌ فیلمه‌كه‌ی‌ بێت، هۆكاری‌ ڕه‌تكردنه‌وه‌ی‌ پێدانی‌ ڤیزا به‌و په‌نابه‌ره‌ كورده‌ كه‌ له‌ بنه‌چه‌دا خه‌ڵكی‌ پارێزگای‌ ئیلامی‌ ڕۆژهه‌لاَتی‌ كوردستانه‌، ئه‌وه‌یه‌ پێشتر هه‌وڵی داوه‌ به‌ قاچاخ و به‌له‌م ڕوو له‌ ئوسترالیا بكات، به‌لاَم له‌چوارچێوه‌ی‌ ڕێوشوێنه‌ تونده‌كانی‌ ئه‌و ولاَته‌، له‌گه‌ڵ سه‌دان كۆچبه‌ری‌ دیكه‌دا ده‌ستگیركراوه‌ و ڕه‌وانه‌ی‌ كه‌مپه‌كانی‌ په‌نابه‌ران كراون، هیچ كات ڕێگه‌شیان پێنادرێت داوای‌ مافی‌ په‌نابه‌رێتی‌ له‌ ئوسترالیا بكه‌ن. 

له‌ نامه‌یه‌كیشیدا داوا له‌ لایه‌نه‌ به‌رپرسه‌كانی‌ حكومه‌تی‌ به‌ریتانیا ده‌كات ڕێگه‌ی‌ پێبدرێت نمایشی‌ فیلمه‌كه‌ی‌ له‌ له‌نده‌ن ببینێت و ڤیزای‌ ئه‌و ولاَته‌ی‌ پێبدرێت، كه‌ وه‌ك خۆی‌ ده‌ڵێت ماوه‌ی‌ زیاتر له‌ چوار ساڵه‌ له‌و دوورگه‌یه‌ به‌ندكراوه‌ به‌بێ‌ هیچ تاوانێكی‌ ئه‌نجامدابێت. 

444 جار خوێندراوەتەوە
11/09/2017

بابەتی زیاتر