داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 10:00 + 12:00 + 14:00 + 17:00 + 18:00 + 19:00 + 20:00 + 22:00 + 23:00 + 23:45
هەواڵی وەرزشی 10:30 + 13:00 شيكارى وەرزشی + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان
بەیانی 3:17
نیوه‌ڕۆ 12:17
عه‌سر 4:05
ئێواره‌ 7:29
خه‌وتنان 8:44

به‌رشه‌لۆنه‌ بە بردنەوە دەستی بەم وەرزەی لا لیگا کرد



په‌یام ـ AA

لە یەکەم یاریی وەزری نوێی لا لیگادا، یانەی به‌رشه‌لۆنه‌ لەناو یاریگای خۆیدا بە ئەنجامی ٢-٠ لە یانەی ریال بیتسی بردەوە.

لەدوای ئەوەی هەریەک لە مێسی و دیۆلۆفۆ لە خولەکی ٣٦ مەترسییان بۆ سەر گۆڵی یانەی میوان دروستکرد و تۆسکای یاریزانی ریال بیتس گۆڵێکی لە یانەکەی خۆی تۆمار کرد و بەو شێوەیە بارسێلۆنا بە گۆڵێک پێشکەوت. 

دواتر و لە خولەکی ٣٨دا، سێرگی رۆبەرتۆ گۆڵێکی دیکەی بۆ بارسێلۆنا تۆمار کرد و ئەنجامەکەی کردە ٢-٠.

بە درێژایی گێمی دووەم به‌رشه‌لۆنه‌ درێژەی بە باڵادەستیی لە یارییەکەدا دا، بەڵام هیچ گۆلێکی دیکەی تۆمارنەکرد و یارییەکە بە ئەنجامی ٢-٠ کۆتاییهات.

هاوکات بە هۆی هەردوو هێرشە تیرۆریستییەکەی چەند رۆژی رابردووی بارسێلۆناوە، رێوشوێنی توندی ئەمنی لە دەورووبەری یاریگای نو کامپدا گیرایە بەر. پشکنینی هاندەران بەر لە چوونە ژوورەوەیان بۆ ناو یاریگا ئەنجامدرا. ئەمە جگە لەوەی سووڕانەوەی پۆلیس بە چەکەوە لە ناوچەکە بووە جێگەی سەرنج.

هاوشێوەی هەموو رکابەرییەکانی هەفتەی یەکەمی لا لیگا، لە یارییەکەی بارسێلۆنا- ریال بیتسیشدا یاریزانانی هەردوو یانە وەک رێزێک بۆ قوربانیانی هێرشە تیرۆریستییەکان، بەر لەدەستپێکردنی یارییەکە خولەکێک بە بێدەنگی وەستان.

138 جار خوێندراوەتەوە
21/08/2017

بابەتی زیاتر