داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 10:00 + 12:00 + 14:00 + 17:00 + 18:00 + 19:00 + 20:00 + 22:00 + 23:00 + 23:45
هەواڵی وەرزشی 10:30 + 13:00 شيكارى وەرزشی + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان
بەیانی 3:17
نیوه‌ڕۆ 12:17
عه‌سر 4:05
ئێواره‌ 7:29
خه‌وتنان 8:44

مامۆستا عه‌لی باپیر داوای كرد ئێران تۆپبارانی گونده‌ سنوورییه‌كانی هه‌رێم كۆتایی پێبێنێت


په‌یام ـ هه‌ولێر
مامۆستا عه‌لی باپیر ئه‌میری كۆمه‌ڵی‌ ئیسلامی له‌ شاری‌ هه‌ولێر پێشوازیی له‌ ئاغای‌ مه‌سجیدی باڵیۆزی ئێران له‌ به‌غدا و وه‌فدی هاوڕێی كرد.
له‌ دانیشتنێكدا باس له‌ دواگۆڕانكارییه‌كانی‌ عێراق‌و كوردستان‌و ناوچه‌كه‌ كرا، به‌تایبه‌تی‌ ڕزگاركردنی‌ موسڵ‌و ده‌وروبه‌ری له‌ چه‌كدارانی‌ داعش، له‌و میانه‌یه‌شدا هه‌موو ئه‌و سه‌ركه‌وتنانه‌ی‌ هێزی‌ پێشمه‌رگه‌و سوپای‌ عێڕاق به‌رز نرخێنران، كه‌ له‌ ئۆپه‌ڕاسیۆنی‌ ڕزگاركردنی‌ موسڵ به‌دیهاتن.

له‌ به‌شێكی‌ دیكه‌ی‌ دیداری نێوان مه‌سجیدی‌و مامۆستا عه‌لی باپیردا، باس له‌ په‌یوه‌ندییه‌كانی‌ نێوان هه‌ولێر و تاران كرا، له‌و میانه‌یه‌دا ئه‌میری‌ كۆمه‌ڵ جه‌ختی كرده‌وه‌ كه‌ پێویسته‌ ڕێزی‌ دووسه‌ره‌ بپارێزرێ‌‌و ئێران ڕۆڵی كاریگه‌رو ئیجابیی خۆی‌ له‌ چه‌سپاندنی‌ مافه‌ شه‌رعیی‌و ده‌ستوورییه‌كانی‌ گه‌لی‌ كورد بگێڕێ‌‌و فاكته‌رێكی‌ ئیجابیی بێ‌ بۆ هه‌رێمی‌ كوردستان‌و هه‌موو ئه‌و ئاسته‌نگانه‌ی‌ ده‌بنه‌ به‌ربه‌ست له‌به‌رده‌م گه‌شه‌كردنی‌ ئه‌و په‌یوه‌ندییانه‌، نه‌یانهێڵێ‌.
له‌باره‌ی‌ سه‌ربه‌خۆییشه‌وه‌، ئه‌میری كۆمه‌ڵی‌ ئیسلامی چه‌ندینجار دووپاتی‌ كردووه‌ته‌وه‌ كه‌ گه‌لی‌ كوردیش وه‌ك تێكڕای‌ گه‌لانی‌ دنیا مافی خۆیه‌تی ئازادو خاوه‌نی‌ كیان‌و ده‌وڵه‌تی‌ سه‌ربه‌خۆی خۆی‌ بێ‌.

هاوكات ئه‌میری‌ كۆمه‌ڵی‌ ئیسلامیی وێڕای‌ سوپاسی بۆ وڵاتی ئێران له‌سه‌ر هه‌موو ئه‌و هه‌ڵوێستانه‌ی‌ له‌ڕابردوودا له‌ به‌رژه‌وه‌ندیی هه‌رێمی‌ كوردستان نواندوونی، داواشی كرد تۆپبارانی‌ گونده‌ سنوورییه‌كانی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان كۆتایی پێ‌ بهێنێت‌و ئاوی‌ زێ‌ی‌ بچووكیش به‌ربداته‌وه‌و هاوكاربێ‌ بۆ نه‌هێشتنی‌ قه‌یرانه‌كانی‌ هه‌رێم.
ئه‌مه‌و وه‌فدی میوان جه‌ختی له‌سه‌ر دۆستایه‌تیی له‌ مێژینه‌ی‌ كۆماری‌ ئیسلامی‌و هه‌رێمی‌ كورستان كرده‌وه‌و درێژه‌پێدانی‌ ئه‌و دۆستایه‌تییه‌ش به‌پێویست زانی‌.
له‌ دیداره‌كه‌دا ژماره‌یه‌ك له‌ ئه‌ندامانی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ سیاسی‌و سه‌ركردایه‌تیی كۆمه‌ڵی‌ ئیسلامیی ئاماده‌ بوون.

4304 جار خوێندراوەتەوە
17/07/2017

بابەتی زیاتر