داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 10:00 + 12:00 + 14:00 + 17:00 + 18:00 + 19:00 + 20:00 + 22:00 + 23:00 + 23:45
هەواڵی وەرزشی 10:30 + 13:00 شيكارى وەرزشی + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان
بەیانی 3:17
نیوه‌ڕۆ 12:17
عه‌سر 4:05
ئێواره‌ 7:29
خه‌وتنان 8:44

دادگای توركیا بەزیندانی سزای پەرلەمانتارێكی كوردی داو عوسمان بایدەمیریشى دادگایی كرد



دادگاییكردنی په‌رله‌مانتاری ئورفای هه‌ده‌په‌ و گوته‌بێژی پارته‌كه‌، عوسمان بایده‌میر به‌ تۆمه‌تی "پڕوپاگه‌نده‌كردن بۆ رێكخراوی تیرۆریستیی" به‌ڕێوه‌چوو.

بایده‌میر به‌شداری له‌ دانیشتنه‌كه‌ی دادگادا نه‌كرد كه‌ له‌ پێنجه‌مین دادگای سزای قورس به‌ڕێوه‌چوو، به‌ڵام پارێزه‌رانی سه‌ڤدا چه‌لیك ئۆزبینگۆل و هیدایه‌ت ئه‌نمه‌ك ئاماده‌ی دانیشتنه‌كه‌ بوون.

په‌رله‌مانتاری هه‌ده‌په‌، ئیبراهیم ئایهان كه‌ به‌ تۆمه‌تی "پڕوپاگه‌نده‌كردن بۆ رێكخراوی تیرۆریستی" دادگایی كرا، سزای یەک ساڵ و سێ مانگ زیندانیی به‌سه‌ردا سه‌پێنرا.

ئایهان له‌ دانیشتنی حه‌وته‌می دادگای پێنجه‌می سزا قورسه‌كاندا له‌سه‌ر دۆسیه‌كه‌ی ئاماده‌نه‌بوو. پارێزه‌ری ئایهان، سه‌ڤدا چه‌لیك و پێنج پارێزه‌ری هاوكاری ئاماده‌ی دانیشتنه‌كه‌ بوون.

ده‌سته‌ی دادوه‌رانی دادگاكه‌، به‌ تۆمه‌تی "پڕوپاگه‌نده‌كردن بۆ رێكخراوی تیرۆریستی"، بڕیاری سزای یەک ساڵ و سێ مانگ زیندانییان بۆ ئایهان ده‌ركرد.

801 جار خوێندراوەتەوە
17/07/2017

بابەتی زیاتر