داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 10:00 + 12:00 + 14:00 + 17:00 + 18:00 + 19:00 + 20:00 + 22:00 + 23:00 + 23:45
هەواڵی وەرزشی 10:30 + 13:00 شيكارى وەرزشی + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان
بەیانی 3:17
نیوه‌ڕۆ 12:17
عه‌سر 4:05
ئێواره‌ 7:29
خه‌وتنان 8:44

ڕیاڵ مه‌درید له‌مپه‌ر بۆ به‌رشه‌لۆنه‌ دروست ده‌كات


یانەی ریاڵ مەدریدی ئیسپانی رێگرییەکی گەورە بۆ یانەی بەرشلۆنە دروستدەکات و خه‌ونی‌ بەدەستهێنانی یەکێک لەئەستێرەکانی دەخاتە چاڵێکی گەورەوە.

بەگوێرەی هەواڵێکی رۆژنامەی ئاسی ئیسپانی، یانەی شاهانە مەرجی هەڵوەشاندنەوەی بۆندی دانی سبایۆسی یاریزانی نوێی یانەکەی بە 500 ملیۆن یۆرۆوە دەبەستێتەوە، لەکاتێکدا ئەگەر روو لەیانەی بەرشلۆنە بکات.

بلاوگرانا زۆر نزیکبوو لە ئیمزاکردنی بۆند لەگەڵ دانی سیبایۆس، بەڵام لەدواساتەکاندا شاهانییەکان فڕاندنیان و کردیانە یاریزانی قەڵای سپی و تا ساڵی 2023 پابەندە بە لەبەرکردنی درێسی مەلەکییەکانەوە.

بەو پێیەی سیبایۆس مەیلی بۆ یانە کەتەلۆنییەکە هەبوو، فلۆرەنتینۆ پێرێزی سەرۆکی یانەی ریاڵ مەدرید، بۆ ئەوەی رێ لەو یاریزانە بگرێت رۆژێک بیر لە چوونی بۆ بەرشلۆنە نه‌کاتەوە، ناچاری کرد لە بۆندەکەیدا بڕی 500 ملیۆن یۆرۆ بۆ مەرجی هەڵوەشاندنەوەکەی دابنێت ئەگەر روو لە نیو کامپ بکات.

دانی سیبایۆس لەگەڵ یانەی ریاڵ بیتس و هەڵبژاردەی لاوانی ئیسپانیا ئاستێکی بەرزی پێشکەشدەکرد و جگە لە یانەی شاهانە هەریەکە لە یانەکانی یۆڤانتۆس و ناپۆلیش چاویان بڕیبووە تواناکانی.

1083 جار خوێندراوەتەوە
15/07/2017

بابەتی زیاتر