داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
ژێرخان 10:10 شه‌و، ته‌نها رۆژانی شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان
بەیانی 4:27
نیوه‌ڕۆ 11:54
عه‌سر 2:59
ئێواره‌ 5:48
خه‌وتنان 6:58

پشكنینی پزیشكی بۆ میسی و چه‌ند یاریزانێكی تری به‌رشه‌لۆنه‌ ئه‌نجامدرا

په‌یام؛وه‌رزش

میسی‌ و نیمار و چەند یاریزانێکی‌ تر پشکنینی‌ پزیشکی‌ ساڵانەیان ئەنجامدا و هەر ئەمڕۆ پەیوەندی‌ بە ئامادەکاریەکانی‌ بەرشەلۆنەوە دەکەن.

سەر لە بەیانی‌ ئەمڕۆ لیۆنێل میسی‌ و نیمار دا سیلڤا و جیرارد پیکێ و ئەردا تورانی‌ یاریزانانی‌ یانەی‌ بەرشەلۆنەی‌ ئیسپانی‌ لەگەڵ جیرارد دیۆلۆفیۆی‌ یاریزانی‌ نوێی‌ یانە کەتەلۆنیەکە و چەند یاریزانێکی‌ تر لە کۆمەڵگەی‌ شاری‌ وەرزشی‌ یانەکە پشکنینی‌ پزیشکی‌ ساڵانەیان ئەنجامداوە.

سەرچاوەکانی‌ راگەیاندن ئاماژەیان بەوە کردووە، یاریزانەکان خۆیان ئامادە دەکەن بۆ ئەوەی‌ ئێوارەی‌ ئەمڕۆ پەیوەندی‌ بە ئامادەکاریەکانی‌ یانەکەوە بکەن، کە چەند رۆژێکە لەسەر دەستی‌ ئەرنستۆ ڤاڵڤێردی‌ راهێنەری‌ نوێ دەستیپێکردووە.

میسی‌ و نیمار و پیکێ و توران پێشتر بەشدارییان لە رێوڕەسمی‌ ناساندنی‌ سپۆنسەری‌ یانەکەیان کردبوو لە وڵاتی‌ ژاپۆن، کە کۆمیانیای‌ راکۆتینە بۆ خزمەتگوزاریەکانی‌ ئینتەرنێت و بڕیارە هەفتەی‌ داهاتووش شاندی‌ یانەکە گەشتە وەرزشیەکەی‌ بۆ ئەمریکا ئەنجامبدات.

 

1069 جار خوێندراوەتەوە
14/07/2017

بابەتی زیاتر