داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 10:00 + 12:00 + 14:00 + 17:00 + 18:00 + 19:00 + 20:00 + 22:00 + 23:00 + 23:45
هەواڵی وەرزشی 10:30 + 13:00 شيكارى وەرزشی + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان
بەیانی 3:17
نیوه‌ڕۆ 12:17
عه‌سر 4:05
ئێواره‌ 7:29
خه‌وتنان 8:44

میسی ستایشی ڕاهێنه‌ره‌ نوێیه‌كه‌ی به‌رشه‌لۆنه‌ ده‌كات

په‌یام؛وه‌رزش

لیۆنێل میسی‌ ئەرجەنتینی‌ ستایشی‌ ڤاڵڤێردی‌ راهێنەری‌ بەرشەلۆنە دەکات و بە تامەزرۆیە بۆ کارکردن لە ژێر دەستی راهێنەرە نوێکەیدا.

لیۆنێل میسی‌ ئەرجەنتینی‌ لە کاتی‌ رێوڕەسمێکی‌ بازرگانی‌ سپۆنسەری‌ یانەکەی‌ لە وڵاتی‌ ژاپۆن، باس لە ئەرنستۆ ڤاڵڤێردی‌ راهێنەری‌ نوێی‌ بەرشەلۆنەی‌ ئیسپانی‌ دەکات و پێیوایە لە توانایدا هەیە لەگەڵ یانە نوێکەیدا سەرکەوتوو بێت.

میسی‌ لە لێدوانێکدا، کە رۆژنامەی‌ مارکای‌ ئیسپانی‌ بڵاویکردووەتەوە، دەڵێت "ئارەزوویەکی‌ زۆرم هەیە بۆ بینینی‌ ڤاڵڤێردی‌ و کارکردن لە ژێر دەستیدا"، دەشڵێت "ڤاڵڤێردی‌ سەلماندوویەتی‌ راهێنەرێکی‌ گەورەیە و لە توانایدا هەیە ئەنجامی‌ باشمان لەگەڵدا بەدەست بهێنێت".

میسی‌ و نیمار و پیکێ و توران بەهۆی‌ بەشداریکردنیان لە رێوڕەسمی‌ ناوبراودا، هێشتا پەیوەندییان بە یانەکەیانەوە نەکردووەتەوە بۆ بە ئامادەکاریەکانی‌ وەرزی‌ نوێ، کە لە ئێستادا لە ژێر دەستی‌ راهێنەری‌ نوێدا دەستیپێکردووە.

709 جار خوێندراوەتەوە
13/07/2017

بابەتی زیاتر