داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 10:00 + 12:00 + 14:00 + 17:00 + 18:00 + 19:00 + 20:00 + 22:00 + 23:00 + 23:45
هەواڵی وەرزشی 10:30 + 13:00 شيكارى وەرزشی + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان
بەیانی 3:17
نیوه‌ڕۆ 12:17
عه‌سر 4:05
ئێواره‌ 7:29
خه‌وتنان 8:44

میدیای‌ گۆران به‌ توندی‌ وه‌ڵامی‌ وته‌كانی‌ بارزانی‌ دایه‌وه‌

په‌یام ـ سلێمانی

كه‌ناڵی‌ كه‌ی‌ ئێن ئێنی‌ سه‌ر به‌ بزووتنه‌وه‌ی‌ گۆڕان رایگه‌یاند "تۆمه‌ته‌كانی‌" بارزانی‌ "درۆیه‌كه‌ نه‌ك رای گشتی و په‌رله‌مانتارانی ئه‌وروپا، ته‌نانه‌ت خۆیشی گوێی لێبگرێته‌وه،‌ پێكه‌نینی به‌خۆی دێت و بڕوای پێناكات".

بارزانی و شاندی سه‌ردانكار له‌ هۆڵێكی په‌رله‌مانی ئه‌وروپادا، وه‌ك ئه‌وه‌ی بۆ كۆكردنه‌وه‌ی ده‌نگ و پشتیوانی بۆ تێكدانی ماڵی كوردایه‌تی به‌زیاره‌ت هه‌ستابن
كه‌ناڵی‌ "كه‌ی‌ ئێن ئێن"ی‌ سه‌ر به‌ بزووتنه‌وه‌ی‌ گۆڕان له‌ رێی‌ سه‌روتاره‌كه‌یه‌وه‌ به‌ناوی‌ "زیاره‌تكارانی تێكدانی ماڵی كوردایه‌تی‌" وه‌ڵامی‌ بارزانی‌ دایه‌وه‌ كه‌ له‌ په‌رله‌مانی‌ ئه‌وروپا باسی‌ بزووتنه‌وه‌كه‌یانی‌ كرد و تۆمه‌تباری‌ كرد به‌ ئه‌نجامدانی‌ كوده‌تا.

له‌ سه‌روتاره‌كه‌دا هاتووه‌ كه‌ "له‌كاتێكدا، دڵسۆزانی گه‌ل و حزب و لایه‌نه سیاسیه‌كان له‌ هه‌رێمی كوردستان سه‌رگه‌رمی چۆنیه‌تی هه‌نگاوی لێكنزیكبوه‌نه‌وه‌ن بۆ چاره‌سه‌ركردنی قه‌یرانه‌ سه‌ره‌تانییه‌كانی جه‌سته‌ی حوكمڕانی، كه‌ ده‌رئه‌نجام و ره‌نگدانه‌وه‌ی ته‌ماحی به‌رژه‌وه‌ندی شه‌خسی و حزبی بنه‌ماڵه‌یی چه‌ند كه‌سێكی نابه‌رپرسی ناو حزب و حكومه‌ت بووه‌ و كۆمه‌ڵی كورده‌واری كۆڵه‌واركردووه‌، هه‌ندێ له‌ پیاوچاك و ده‌ستی خێر دێن و ده‌گه‌ڕێن به‌مه‌به‌ستی ده‌ستگیرۆییكردنیان و به‌ده‌نگه‌وه‌چونیان بۆ هاوكاری و پشتیوانی، بۆ شانخستنه‌ ژێر باری ئه‌و دیواره‌ روخاوه‌ی كه به‌رپرسیارێتیه‌كه‌ی له‌ئه‌ستۆی خۆیاندایه‌".

كه‌ناڵی‌ "كه‌ی‌ ئێن ئێن" ده‌ڵێت: "له‌و كاته‌دا بارزانی و شاندی سه‌ردانكار له‌ هۆڵێكی په‌رله‌مانی ئه‌وروپادا، وه‌ك ئه‌وه‌ی بۆ كۆكردنه‌وه‌ی ده‌نگ و پشتیوانی بۆ تێكدانی ماڵی كوردایه‌تی به‌زیاره‌ت هه‌ستابن، وه‌ك ئه‌وه‌ی له‌ ئه‌ستێره‌یه‌كی تر قسه‌ بۆ ئیزرائیل و ئیسرافیل بكات و كه‌س ناڕه‌زایی شه‌قامی شار و پێناسی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان نه‌زانێ و نه‌ناسێ، له‌وه‌ڵامی دووجار ئێكسپایه‌ربونی پۆسته‌كه‌یدا، تۆمه‌تی تیرۆر و مناڵ سوتاندن و كوده‌تا ده‌خاته‌ پاڵ گۆڕان و میلـله‌ته‌كه‌ی خۆی كه‌ دواتر هه‌ر لیژنه‌ی ئاسایشی ئه‌نجومه‌نه‌كه‌ی خۆی به‌ به‌ڵگه‌وه‌ ئه‌و تۆمه‌تانه‌ی ره‌تكردوه‌ته‌وه".

ئاماژه‌شی‌ به‌وه‌داوه‌ كه‌ "پڕۆژه‌ی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕانیش له‌ڕێگه‌ی وه‌زیری پێشمه‌رگه‌وه‌ (پێش كوده‌تاكه‌ی ئۆكتۆبه‌ر) بۆ به‌رگری و پاراستی هه‌رێمی كوردستان له‌ داعش و گه‌شه‌پێدان و یه‌كخستن و رێكخستنی پێشمه‌رگه‌ له‌سه‌ر ره‌فه‌ی ئه‌رشیفه‌كه‌ی بارزانی به‌پشتگوێخراویی ماوه‌ته‌وه‌".

كه‌ناڵه‌كه‌ی‌ بزووتنه‌وه‌ی‌ گۆڕان ده‌ڵێت: "بۆیه‌ ئه‌وه‌ درۆیه‌كه‌ نه‌ك رای گشتی و په‌رله‌مانتارانی ئه‌وروپا، ته‌نانه‌ت خۆیشی گوێی لێبگرێته‌وه،‌ پێكه‌نینی به‌خۆی دێت و بڕوای پێناكات".

راشیگه‌یاندووه‌ كه‌ "ئێستا بیر و پرسیاری جدی له‌ ڕوانین بۆ ئاینده‌ ئه‌وه‌یه‌؛ ئایا ئه‌م سه‌رۆكی حزبه‌، كه‌ گومان له‌وه‌دا نییه‌ سه‌رچاوه‌ی گشت شكست و كێشه‌كانه‌ و پاوانی هێزی سه‌ربازی و ئه‌منی و ده‌سه‌ڵاتی ره‌های حوكمداری و داهات و قوتی خه‌ڵكی كردووه‌، شایه‌نی ئه‌وه‌یه‌، ده‌ستی هاریكاریی و پێكه‌وه‌یی بۆ درێژبكرێ و بتوانرێ له‌ كه‌شێكی خه‌باتی دیموكراسی  و حوكمڕانی پێكه‌وه‌ییدا، له‌گه‌ڵیا هه‌ڵبكه‌ن".

ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ بارزانی له‌ په‌رله‌مانی ئه‌وروپا وتارێكی پێشكه‌شكرد، له‌ وه‌ڵامی پرسیارێكدا سه‌باره‌ت به‌ ئاماده‌نه‌بونی نوێنه‌ری گۆڕان نوێنه‌ری بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان له‌ وه‌فده‌كه‌دا نییه‌، چۆنكه‌ خۆیان نه‌هاتوون.

وتیشی: گۆڕان له‌ 19ی ئاب كوده‌تای كرد و شكستی هێنا و ئاسایشی هه‌رێمی كوردستانی تێكدا، له‌به‌رئه‌وه‌ش ته‌وافوقی سیاسی له‌نێوانماندا نه‌ما، په‌رله‌مانیش نه‌ما چونكه‌ له‌ دوای هه‌ڵبژاردن له‌سه‌ر ته‌وافوقی سیاسی پۆسته‌كانمان دابه‌شكرد.

بارزانی وتیشی "ئێمه‌ پێشتر له‌سه‌ر بنه‌مای ته‌وافق رێككه‌وتین كه‌ چوار ساڵی ئارام به‌ڕێبكیه‌ن، له‌به‌ر ئه‌وه‌ سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مانمان دایه‌ بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان كه‌ له‌ ده‌نگی خۆیان زیاتربوو، به‌ڵام گۆڕان بنه‌مای ته‌وافقی تێكدا و شته‌كان هاتنه‌وه‌ سه‌ره‌تا، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا كه‌ له‌ 19ی ئاب له‌ كوده‌تایه‌ك شكستیان هێنا ده‌ستیاندایه‌ تێكدانی دۆخی هه‌رێم".

بارزانی له‌به‌رده‌م په‌رله‌مانی ئه‌وروپا ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد كه‌ "گۆڕان دوو جار ویستویانه‌ كوده‌تا ئه‌نجام بده‌ن به‌ ئاماژه‌دان به‌ 23ی حوزه‌یرانی 2015 كه‌ په‌رله‌مانی كوردستان خوێندنه‌وه‌ی یه‌كه‌می بۆ چوار پڕۆژه‌ یاسای‌ لایه‌نه‌ سیاسییه‌كان بۆ هه‌مواركردنه‌وه‌ی یاسای‌ سه‌رۆكایه‌تیی‌ هه‌رێم كرد وفراكسیۆنی پارتی كۆبوونه‌وه‌كه‌ی بایكۆت كرد و پڕۆژه‌كانی ره‌تكرده‌وه‌."

پێشی وتن: "جاری دووه‌م به‌ره‌به‌یانی‌ ڕۆژی‌ 19ی‌ ئابی‌ 2015 پێنج لایه‌نه‌ به‌شداربووه‌كه‌ له‌ حكومه‌تی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان له‌ دوای‌ زنجیره‌یه‌ك كۆبوونه‌وه‌ به‌ به‌شداریی‌ نوێنه‌ری‌ ئه‌مریكا و باڵیۆزی‌ به‌ریتانیا له‌ عیراق و نوێنه‌ری‌ یۆنامی‌، داوایان له‌ په‌رله‌مانی‌ كوردستان كرد كۆبوونه‌وه‌ی‌ رۆژی‌ 19ی‌ ئاب دوابخات، به‌ڵام سه‌رباری‌ داوای‌ لایه‌نه‌ سیاسییه‌كان په‌رله‌مانی‌ كوردستان هه‌وڵیدا له‌ رۆژی‌ 19ی‌ ئابدا كۆبوونه‌وه‌ی‌ دووه‌م بۆ هه‌مواری‌ یاسای‌ سه‌رۆكایه‌تیی‌ هه‌رێم به‌ڕێوه‌ ببات، كه‌ به‌هۆی‌ ته‌واو نه‌بوونی‌ ڕێژه‌ی‌ یاسایی‌ په‌رله‌مانتاره‌كانه‌وه‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌ ئه‌نجام نه‌درا."

وتیشی: "له‌ كۆتایی مانگی ئابدا گۆڕان په‌لاماری باره‌گاكانی پارتی دیموكراتی كوردستانی دا و سوتاندنی".

ئه‌مه‌ش ده‌قی‌ سه‌روتاره‌كه‌ی‌ كه‌ناڵی‌ كه‌ی‌ ئێن ئێنه‌:

زیاره‌تكارانی تێكدانی ماڵی كوردایه‌تی‌

سه‌روتار

له‌كاتێكدا، دڵسۆزانی گه‌ل و حزب و لایه‌نه سیاسیه‌كان له‌ هه‌رێمی كوردستان سه‌رگه‌رمی چۆنیه‌تی هه‌نگاوی لێكنزیكبوه‌نه‌وه‌ن بۆ چاره‌سه‌ركردنی قه‌یرانه‌ سه‌ره‌تانییه‌كانی جه‌سته‌ی حوكمڕانی، كه‌ ده‌رئه‌نجام و ره‌نگدانه‌وه‌ی ته‌ماحی به‌رژه‌وه‌ندی شه‌خسی و حزبی بنه‌ماڵه‌یی چه‌ند كه‌سێكی نابه‌رپرسی ناو حزب و حكومه‌ت بووه‌ و كۆمه‌ڵی كورده‌واری كۆڵه‌واركردووه‌، كه‌ خودی ئه‌و حزبانه‌ پێش ده‌زگا و دامه‌زراوه‌كانی تر، به‌ڵای باڵای خۆیانه‌ و له‌ناو خۆیاندا، گیرۆده‌تری زیاترن.

له‌وكاته‌دا، هه‌ندێ له‌ پیاوچاك و ده‌ستی خێر دێن و ده‌گه‌ڕێن به‌مه‌به‌ستی ده‌ستگیرۆییكردنیان و به‌ده‌نگه‌وه‌چونیان بۆ هاوكاری و پشتیوانی، بۆ شانخستنه‌ ژێر باری ئه‌و دیواره‌ روخاوه‌ی كه به‌رپرسیارێتیه‌كه‌ی له‌ئه‌ستۆی خۆیاندایه‌، كاتێكیش‌ بۆ به‌رژه‌وه‌ندی گشتی و رزگاربونی میله‌ته‌كه‌مان له‌و به‌ڵا و نه‌هامه‌تیه‌، گه‌له‌كه‌مان ئاماده‌یه‌ ده‌ستی خێر و هاوكاری و برایه‌تیان بۆ درێژبكات و داوایان لێده‌كرێ یه‌كڕیزی گه‌ل و نیشتمان و كۆمه‌ڵی كورده‌واری بپارێزن و كۆده‌نگی نیشتمانی دروستبكه‌ن.

بارزانی و شاندی سه‌ردانكار له‌ هۆڵێكی په‌رله‌مانی ئه‌وروپادا، به‌ ئاماده‌بونی پانزه‌كه‌س له‌ناو هۆڵه‌كه‌ و پانزه‌ كه‌سی خۆپیشانده‌ریش له دژی بارزانی له‌ده‌ره‌وه‌ی هۆڵه‌كه‌، كه‌ ته‌نیا دوو په‌رله‌مانتار له‌كۆی 750 په‌رله‌مانتار ئاماده‌ی دانیشتنه‌كه‌ی بون و ته‌نانه‌ت رێكخستنی مه‌جلیسه‌كه‌ش له‌ ئه‌جێندای كاری هیچ لیژنه‌یه‌كی په‌رله‌ماندا نه‌بووه‌ و ره‌سمی نه‌بووه‌. وه‌ك ئه‌وه‌ی بۆ كۆكردنه‌وه‌ی ده‌نگ و پشتیوانی بۆ تێكدانی ماڵی كوردایه‌تی به‌زیاره‌ت هه‌ستابن، وه‌ك ئه‌وه‌ی له‌ ئه‌ستێره‌یه‌كی تر قسه‌ بۆ ئیزرائیل و ئیسرافیل بكات و كه‌س ناڕه‌زایی شه‌قامی شار و پێناسی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان نه‌زانێ و نه‌ناسێ، له‌وه‌ڵامی دووجار ئێكسپایه‌ربونی پۆسته‌كه‌یدا، تۆمه‌تی تیرۆر و مناڵ سوتاندن و كوده‌تا ده‌خاته‌ پاڵ گۆڕان و میلـله‌ته‌كه‌ی خۆی كه‌ دواتر هه‌ر لیژنه‌ی ئاسایشی ئه‌نجومه‌نه‌كه‌ی خۆی به‌ به‌ڵگه‌وه‌ ئه‌و تۆمه‌تانه‌ی ره‌تكردوه‌ته‌وه. پڕۆژه‌ی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕانیش له‌ڕێگه‌ی وه‌زیری پێشمه‌رگه‌وه‌ (پێش كوده‌تاكه‌ی ئۆكتۆبه‌ر) بۆ به‌رگری و پاراستی هه‌رێمی كوردستان له‌ داعش و گه‌شه‌پێدان و یه‌كخستن و رێكخستنی پێشمه‌رگه‌ له‌سه‌ر ره‌فه‌ی ئه‌رشیفه‌كه‌ی بارزانی به‌پشتگوێخراویی ماوه‌ته‌وه‌،  بۆیه‌ ئه‌وه‌ درۆیه‌كه‌ نه‌ك رای گشتی و په‌رله‌مانتارانی ئه‌وروپا، ته‌نانه‌ت خۆیشی گوێی لێبگرێته‌وه،‌ پێكه‌نینی به‌خۆی دێت و بڕوای پێناكات.

ئێستا بیر و پرسیاری جدی له‌ ڕوانین بۆ ئاینده‌ ئه‌وه‌یه‌؛ ئایا ئه‌م سه‌رۆكی حزبه‌، كه‌ گومان له‌وه‌دا نییه‌ سه‌رچاوه‌ی گشت شكست و كێشه‌كانه‌ و پاوانی هێزی سه‌ربازی و ئه‌منی و ده‌سه‌ڵاتی ره‌های حوكمداری و داهات و قوتی خه‌ڵكی كردووه‌، شایه‌نی ئه‌وه‌یه‌، ده‌ستی هاریكاریی و پێكه‌وه‌یی بۆ درێژبكرێ و بتوانرێ له‌ كه‌شێكی خه‌باتی دیموكراسی  و حوكمڕانی پێكه‌وه‌ییدا، له‌گه‌ڵیا هه‌ڵبكه‌ن.

یان به‌شێوه‌یه‌كی تر، ده‌كرێ به‌رده‌وامی به‌و ئه‌قڵیه‌ته‌ بۆ حوكمڕانی بدرێت له‌م هه‌رێمی كوردستانه‌.

تاقیكردنه‌وه‌ی سه‌خت له‌پێش میلـله‌ته‌كه‌ماندایه‌ و خوا ڕه‌حم بكات.

10738 جار خوێندراوەتەوە
12/07/2017

بابەتی زیاتر