داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
ژێرخان 10:10 شه‌و، ته‌نها رۆژانی شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان
بەیانی 4:27
نیوه‌ڕۆ 11:54
عه‌سر 2:59
ئێواره‌ 5:48
خه‌وتنان 6:58

فه‌ره‌نسا.. باڵه‌خانه‌ی داواكارى گشتی پاریس چۆڵكرا

به‌هۆی پێدانی زانیاری لە بارەی بوونی بۆمب باڵەخانەی داواكاری گشتیی پاریس چۆڵكرا.

پۆلیسی پاریس بەهۆی پێدانی زانیاری له‌ بوونی بۆمب له‌ بیناكه‌دا، تیمه‌كانی پووچه‌ڵكردنه‌وه‌ی بۆمبی نارده‌ بیناكه‌.

ده‌ستبه‌جێ بیناكه‌ چوڵكرا و رێوشوێنی ئه‌منی له‌ده‌وروبه‌ری گیرایه‌به‌ر.

رۆژی شه‌ممه‌ی رابردوو كه‌سێك كه‌ هه‌وڵی چه‌ككردنی سه‌ربازێكی دابوو له‌ فڕۆكه‌خانه‌ی ئۆرلیی پاریس، له‌ئۆپه‌راسیۆنێكدا كوژرا.

پێنجشه‌ممه‌ی رابردووش نامەیەکی بۆمبڕێژكراو ره‌وانه‌ی بینای سندوقی دراوی نێوده‌وڵه‌تی كرا و له‌ئه‌نجامی ته‌قینه‌وه‌ی نامەکە كارمه‌ندێك به‌سووكی برینداربوو.

له‌ماوه‌ی چه‌ند ڕۆژی كۆتایی دا له‌ پاریس ترس و دڵه‌ڕاوكێ له‌به‌رانبه‌ر ئه‌گه‌ری كرده‌ی تیرۆرستیدا به‌دیده‌كرێت.

702 جار خوێندراوەتەوە
20/03/2017

بابەتی زیاتر