داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
ژێرخان 10:10 شه‌و، ته‌نها رۆژانی شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان
بەیانی 4:27
نیوه‌ڕۆ 11:54
عه‌سر 2:59
ئێواره‌ 5:48
خه‌وتنان 6:58

جیرارد پیكی به‌ توندی هێرش ده‌كاته‌ سه‌ر هانده‌رانی به‌رشه‌لۆنه‌

جیرارد پیكی به‌رگریكاری یانه‌ی به‌رشه‌لۆنه‌ به‌ توندی هێرش ده‌كاته‌ سه‌ر هانده‌رانی به‌رشه‌لۆنه‌ دوای‌ ئه‌وه‌ی‌ فیكه‌ و هوتافیان له‌ دژی هه‌ندێك یاریزان ده‌وته‌وه‌.
له‌ دوای یاریه‌كه‌یان به‌رامبه‌ر به‌ ڤاله‌نسیا و بردنه‌وه‌ی سێ خاڵی یاریه‌كه‌، جیرارد پیكی رایگه‌یاند ئه‌و هانده‌رانه‌ی كه‌ بۆ فیكه‌ كردن له‌ یاریزانان دێن بۆ یاریگا باشتره‌ له‌ ماڵه‌وه‌ بمێننه‌وه‌ چونكه‌ ئه‌وه‌ باشتره‌ بۆیان و یارمه‌تی كه‌س نادات.
وتیشی هیچ كارێكی دروست نییه‌ هانده‌ران فیكه‌ له‌ ئه‌ندرێ گۆمێش بكه‌ن، ئه‌وه‌ توڕه‌یی ئێمه‌ دروست ده‌كات و ره‌فتارێكی نادروستیشه‌.
ئه‌و یاریزانه‌ی به‌رشه‌لۆنه‌ راشیگه‌یاند ئێمه‌ خاوه‌نی باشترین یاریزانی مێژووین، هه‌ندێك ده‌ڵێن یاریزانێكی ئاساییه‌، به‌ڵام من بڕوام وانییه‌ چونكه‌ ئه‌و ژمارانه‌ی میسی به‌ده‌ستی ده‌هێنێت ئه‌سته‌مه‌ هیچ یاریزانێكی دیكه‌ بتوانێت پێی بگات.


1177 جار خوێندراوەتەوە
20/03/2017

بابەتی زیاتر