داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵی وەرزشی 10:30 + 13:00 شيكارى وەرزشی + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
ئه‌ندازه‌ 21:00 24:00
پرد 10:10
هەواڵى سياسى 10:00 + 12:00 + 14:00 + 17:00 + 18:00 + 19:00 + 20:00 + 22:00 + 23:00 + 23:45
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

بریكاره‌كه‌ی یایا تۆرێ گواردیۆلا به‌ مۆرینۆ توڕه‌ ده‌كات

بریكاره‌كه‌ی یایا تۆرێ گواردیۆلا به‌ مۆرینۆ توڕه‌ ده‌كات و به‌ دووری نازانێت له‌ وه‌رزی داهاتوودا ئه‌و یاریزانه‌ روو له‌ مانچسته‌ر یونایتد بكات.
له‌ كۆتایی وه‌رزدا گرێبه‌ستی یایا تۆرێ كۆتایی پێدێت، به‌ڵام یانه‌ ئینگلزییه‌كه‌ ئاماده‌ نیه‌ بۆنده‌كه‌ی نوێ بكاته‌وه‌، هه‌رچه‌نده‌ له‌ ماوه‌ی پێشوودا ئاستێكی به‌رزی پێشكه‌شكرد و چه‌ند سه‌ركه‌وتنێكی گرنگی بۆ یانه‌كه‌ی ده‌ستبه‌ركرد.
له‌ به‌رامبه‌ردا دیمیتری سیلۆك بریكاری تۆرێ له‌ باره‌ی ئه‌گه‌ری په‌یوه‌ندی كردن به‌ مانچسته‌ر یونایتده‌وه‌، وتی: بۆ نا مۆرینۆ راهێنه‌رێكی زۆر باشه‌ و هه‌روه‌ها یایا تۆرێش په‌یوه‌ندی باشی له‌گه‌ڵ ئیبراهیۆڤیچ هه‌یه‌ به‌هۆی ئه‌وه‌ی پێشتر له‌ به‌رشه‌لۆنه‌ یاریان كردووه‌.
وتیشی: ئێمه‌ له‌وه‌ تێده‌گه‌ین كه‌ ململانێ هه‌یه‌ له‌ نێوان هه‌ردوو یانه‌كه‌ی مانچسته‌ردا به‌ڵام به‌لای من و یایا تۆرێوه‌ هیچ كێشه‌یه‌ك نییه‌، به‌ڵكو ئه‌وه‌ به‌لای ئیداره‌ی مانچسته‌ر ستیه‌وه‌ كێشه‌یه‌

423 جار خوێندراوەتەوە
19/03/2017

بابەتی زیاتر