داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
ژێرخان 10:10 شه‌و، ته‌نها رۆژانی شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان
بەیانی 4:27
نیوه‌ڕۆ 11:54
عه‌سر 2:59
ئێواره‌ 5:48
خه‌وتنان 6:58

روونكردنه‌وه‌ی‌ ته‌واو له‌سه‌ر ئه‌و گرته‌ ڤیدیۆیه‌ی‌ له‌ تۆره‌كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان بڵاوبوه‌ته‌وه‌



له‌ ماوه‌ی‌ رابردوودا گرته‌یه‌كی‌ ڤیدیۆیی‌ ناخ هه‌ژێن له‌ تۆره‌ كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كاندا بلاوبوه‌وه‌ كه‌ تێیدا "پیاوێك" ده‌رده‌كه‌وێت و سوكایه‌تی‌ به‌ ئافره‌تێك ده‌كات و له‌ گرته‌ ڤیدیۆییه‌كه‌دا گومانی‌ ئه‌وه‌ ده‌خاته‌ روو كه‌ ئافره‌ته‌كه‌ كچێنی‌ نه‌بووه‌ كه‌ خواستوویه‌تی‌.

له‌ گرته‌كه‌دا پیاوه‌ ئاماژه‌ بۆئه‌وه‌ ده‌كات كه‌ چه‌ند جارێك له‌گه‌ڵ ئافره‌ته‌كه‌دا جووت بووه‌و گومانی‌ ئه‌وه‌ش ده‌خاته‌ روو كه‌ ئافره‌ته‌كه‌ پێشتر كچێنی‌ له‌ده‌ستداوه‌، له‌ هه‌مان كاتدا ئافره‌ته‌كه‌ش ده‌گری‌‌و به‌ ده‌سته‌كانی‌ رووخساری‌ خۆی‌ ده‌شارێته‌وه‌و به‌رگری‌ له‌خۆی‌ ده‌كات.

گرته‌كه‌ له‌لایه‌ن برای‌ ئافره‌ته‌كه‌وه‌ تۆمار كراوه‌و له‌ گرته‌كه‌شدا ته‌نها پیاوه‌كه‌و ئافره‌ته‌كه‌ ده‌رده‌كه‌ون، ئه‌و رووداوه‌ش كاردانه‌وه‌ی‌ توندی‌ به‌دوای‌ خۆیدا هێناو داوایان كرد گیانی‌ ئه‌و ئافره‌ته‌ پارێزراو بێت‌و براو مێردی‌ كچه‌كه‌ش به‌ توندترین شێوه‌ سزابدرێن.

سۆران عومه‌ر سه‌رۆكی‌ لیژنه‌ی‌ مافی‌ مرۆڤ له‌ په‌رله‌مانی‌ كوردستان هه‌ر له‌ سه‌ره‌تای‌ بڵاوبوونه‌وه‌ی‌ گرته‌ ڤیدیۆییه‌كه‌وه‌ له‌ تۆری‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌ فیس بووك به‌ڵێنی‌ به‌دواداچوونی‌ كه‌یسه‌كه‌ی‌ دا.

سۆران عومه‌ر له‌ هه‌ژماری‌ تایبه‌تی‌ خۆی‌ له‌ تۆری‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌ فیس بووك روونكردنه‌وه‌یه‌كی‌ به‌ناوی‌ " كچه‌كه‌ بێ تاوانه‌و سه‌لامه‌ته‌و كوڕه‌كه‌ش له‌ زیندانه‌" بڵاوكرده‌وه‌.

سۆران عومه‌ر ده‌ڵێت " سه‌باره‌ت به‌و گرته‌ ڤیدیۆییه‌ی كه‌ له‌تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان بڵاوكرایه‌وه‌و كه‌سانێكی زۆر له‌دڵسۆزی و خه‌مخۆریان داوای به‌ده‌مه‌وه‌ چونیان كردبوو، "

سه‌رۆكی‌ لیژنه‌ی‌ مافی‌ مرۆڤ له‌ په‌رله‌مانی‌ كوردستان رایگه‌یاندووه‌ "  كه‌یسه‌ كه‌ حوزه‌یرانی ساڵی 2016 ڕوداوه‌كه‌ ڕویداوه‌، هاوسه‌ری كچه‌و برایه‌كی ئه‌و گرته‌ ڤیدیۆیان تۆماركردووه‌ وه‌ك به‌ڵگه‌ له‌سه‌ر كچه‌كه‌، به‌ڵام پاش ئه‌وه‌ی ئافره‌ته‌كه‌ له‌ شوێنی داڵده‌دانی هه‌ڕه‌شه‌ لێكراوان ده‌پارێزرێ و پشكنینی بۆ ئه‌نجام ده‌درێ ده‌رده‌كه‌وێ بێ تاوانه‌و هیچ گرفتێكی نیه‌،"

ناوبراو روونیكردوه‌ته‌وه‌ "  بۆیه‌ هاوسه‌ره‌كه‌ی ڕوبه‌ڕووی دادگا ده‌كرێته‌وه‌و به‌ساڵێك زیندانی سزا ده‌درێ كه‌تا ئێسته‌ له‌زیندانه‌، پاش ئه‌وه‌ كچه‌كه‌ ده‌چێته‌وه‌ نێو خانه‌واده‌كه‌ی و سوپاس بۆ خوا سه‌لامه‌ته‌و خێزانه‌كه‌شی دڵنیا ده‌بنه‌وه‌ له‌وه‌ی كه‌ پاك و بێ تاوانه‌ "


سه‌باره‌ت به‌ بلاوبوونه‌وه‌ی‌ فراوانی‌ گرته‌ ڤیدیۆییه‌كه‌ له‌ ئێستادا ووتی‌ "  گرته‌ ڤیدیۆییه‌كه‌ش هه‌ر ئه‌وكات كه‌ڕوداوه‌كه‌ ڕویداوه‌ بڵاوبۆته‌وه‌ به‌ڵام به‌م به‌ربڵاویه‌ نه‌بووه‌"

18816 جار خوێندراوەتەوە
19/03/2017

بابەتی زیاتر