داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵی وەرزشی 10:30 + 13:00 شيكارى وەرزشی + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
ئه‌ندازه‌ 21:00 24:00
پرد 10:10
هەواڵى سياسى 10:00 + 12:00 + 14:00 + 17:00 + 18:00 + 19:00 + 20:00 + 22:00 + 23:00 + 23:45
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

گۆگڵ وه‌ڵامی كچێكی حه‌وت ساڵانی دایه‌وه‌

كچێكی  تەمەن ٧ ساڵان به‌ناوی کڵۆی بریجوەتەری  بڕیاری ناردنی نامەیەکی بۆ سەندەر پیچای بەڕێوەبەری جێبەجێکاری کۆمپانیای گوگڵ دا.  چونكه‌ حەزی لە کارکردن بووە بۆ کۆمپانیای گوگڵ 
لە نامەکەی کڵۆیدا هاتووە 
"من ناوم کڵۆیە و حەزدەکەم کاتێک گەورە بووم کار بۆ گوگڵ بکەم. دەشمەوێت لە کارگەیەکی چوکلاتدا کاربکەم و لە مەلەوانی ئۆڵۆمپیادیشدا بەشداری بکەم".
ئەو نامەیەی کڵۆی دووەم نامەی بووە بۆ سەرۆکی کۆمپانیاکە، دوای دووەم نامەش سەرۆکی جێبەجێکاری گوگڵ وەڵامی دایەوە و لە وەڵامدا بۆی نوسیوە "زۆر سوپاس بۆ نامەکەت. خۆشبەختم کە ئەوەندە حەزت لە کۆمپیوتەر و ڕۆبۆتەکانە و هیوادارم کە بەردەوامبیت لە فێربوون لەبارەی تەکنەلۆژیاوە. پێموایە کە ئەگەر بەدەوامبیت لە هەوڵە جدییەکان و شوێنکەوتنی خەونەکانت، ئەوە دەتوانیت هەر شتێک کە بتەوێت بەدەستی بهێنیت - جا ئەو شتە کارکردن بێت بۆ گوگڵ یان مەلەوانی بێت لە ئۆڵۆمپیاد یان کارکردن لە کارگەی چوکلات بێت. چاوەڕێی پێشکەشکردنی داوای کارکردنتم دوای ئەوەی قوتابخانەت تەواو کرد".

نامه‌ی كچه‌كه‌ :




وه‌ڵامی گۆگڵ :

1729 جار خوێندراوەتەوە
17/02/2017

بابەتی زیاتر