Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

لیۆن خۆی‌ له‌قۆناغی 16 نزیك كرده‌وه‌.

یانه‌ی‌ لیۆن بردنه‌وه‌یه‌كی‌ گه‌وره‌و به‌نرخی‌ له‌ده‌ره‌وه‌ی‌ یاریگای‌ خۆی‌ تۆماركردو به‌شێوه‌یه‌كی‌ به‌رچاویش خۆی‌ له‌قۆناغی 16 نزیك كرده‌وه‌.
له‌میانه‌ی‌ یاریه‌كانی‌ قۆناغی 32ی یۆرۆ لیگ و له‌یاریی چون یانه‌ی‌ ئه‌لكماری‌ هۆڵه‌نداری‌ میوانداری‌ له‌لیۆنی‌ فه‌ره‌نسیكرد، لیۆن هه‌ر له‌خوله‌كی‌ 26 لیۆن له‌رێگه‌ی‌ لۆكاس تۆزارته‌وه‌ گۆڵی پێشكه‌وتنیان تۆماركرد و له‌كۆتا خوله‌كی‌ ئه‌و گێمه‌شدا لاكازیتی‌ گۆڵكاری‌ لیۆن یانه‌كه‌ی‌ كرده‌ خاوه‌نی‌ گۆڵی دووه‌م.
له‌گێمی‌ دووه‌میشدا لاكازیت له‌خوله‌كی‌ 57 دووه‌م گۆڵی خۆی‌ و سێهه‌می‌ لیۆنی‌ تۆماركرد پێش ئه‌وه‌ی‌ عه‌لی ره‌زا به‌لێدانی‌ سزا له‌خوله‌كی‌ 68 گۆڵێك بۆ یانه‌ی‌ خاوه‌ن یاریگا تۆماربكات، به‌لاَم له‌كۆتا خوله‌كی‌ یاریه‌كه‌دا جۆردان فرای گۆڵی چواره‌م و دڵنیایی لیۆنی‌ تۆماركردو یانه‌ فه‌ره‌نسیه‌كه‌ش به‌ته‌واوی‌ له‌گه‌یشتن به‌قۆناغی 16ی پاڵه‌وانه‌تیه‌كه‌ نزیكبۆوه‌.


1166 جار خوێندراوەتەوە
17/02/2017

بابەتی زیاتر