داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
ژێرخان 10:10 شه‌و، ته‌نها رۆژانی شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان
بەیانی 4:27
نیوه‌ڕۆ 11:54
عه‌سر 2:59
ئێواره‌ 5:48
خه‌وتنان 6:58

موسڵ .. ژمارەی ئاوارەكانی گەیشتە ١٧٣ هەزار كەس




ستار نەورۆز، وتەبێژی وەزارەتی كۆچ و كۆچبەرانی عێراق،رایگەیاند: كە ژمارەی ئاوارەكان بەرزبووەتەوە و گەیشتووەتە، ١٧٣ هەزار و٥٨٤ كەس.

لە بەیاننامەیەكدا كە وەزارەتی كۆچ و كۆچبەران بڵاوی كردووەتەوە، ئاماژەی بەوە داوە كە: ئەمڕۆ تیمی وەزارەتەكەیان پێشوازیان لە دوو هەزار و ٣٢٠ كەس كردووە كە لە ناوچەكانی حەویجە سەربە پارێزگای كەركووك و ناوچەکانی تەل عەبتە، قوسیات، تلكێف و قەراج لە سنووری پارێزگای نەینەوا و گەڕەكانی سۆمەر، نەبی یونس، فەڵەستین و غەفران لە شاری مووسڵ ئاوارە بوون.

وتەبێژەكە ئاماژەی بەوەشدا كە لە سەرەتای دەستپێكردنی ئۆپەراسیۆنی كۆنتڕۆڵكردنەوەی مووسڵ، ژمارەی ئاوارەكان گەیشتووەتە، ١٧٣ هەزار و ٥٨٤ كەس.

وتەبێژەكەی وەزارەتی كۆچ و كۆچبەران راشیگەیاندووە كە ئەو ئاوارانە گواستراونەتەوە بۆ كەمپەكانی لەیلان لە پارێزگای كەركووك و شەهامە سەربە ناحیەی عەلەم لە پارێزگای سەڵاحەددین و خازر رۆژهەڵات و دیبەگە باشووری رۆژهەڵات و جدعەی سێ سەربە ناحیەی گەیارە لە باشووری مووسڵ و كەمپی نەرگزلی سەربە پارێزگای دهۆك.

ناوبراو باسی لەوەشكرد كە تیمی وەزارەتەكەیان یارمەتی مرۆیی و خۆراكیان بەسەر ئەو ئاوارانەدا دابەشكردووە.

608 جار خوێندراوەتەوە
11/01/2017

بابەتی زیاتر