داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 10:00 + 12:00 + 14:00 + 17:00 + 18:00 + 19:00 + 20:00 + 22:00 + 23:00 + 23:45
هەواڵی وەرزشی 10:30 + 13:00 شيكارى وەرزشی + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان
بەیانی 3:17
نیوه‌ڕۆ 12:17
عه‌سر 4:05
ئێواره‌ 7:29
خه‌وتنان 8:44

هه‌ردوو مه‌كته‌بی سیاسی پارتی و یه‌كێتی راگه‌یه‌ندراوێكیان بڵاوكرده‌وه‌



هەردوو مەکتەبی سیاسی یه‌كێتیی‌ و پارتی‌، لەشاری هەولێر کۆبوونەوە و لەدوای کۆبوونەوەکەش راگەیەندراوێکی هاوبەشیان بڵاکردەوە. 

لە راگه‌یه‌ندراوەکەی‌ مه‌كته‌بی‌ سیاسیی‌ پارتی‌ و یه‌كێتیی‌ دا هاتووە: "له‌ روانگه‌ی‌ هه‌ستكردن به‌ ئه‌ركه‌ مێژووییه‌كانی‌ هه‌ردوو حزب، له‌م قۆناغه‌ هه‌ستیاره‌ی‌ كه‌ هه‌رێمی‌ كوردستان و ناوچه‌كه‌ پێیدا تێده‌په‌ڕێت و پاراستنی‌ به‌رژوه‌ندییه‌ باڵاكانی‌ نه‌ته‌وه‌كه‌مان و ده‌ستكه‌وته‌كانی‌ دوای‌ راپه‌رین كه‌ به‌ خوێن و خه‌بات به‌ ده‌ست هاتوون، له‌ ئاكامی‌ كاری‌ هاوبه‌ش و ته‌بایی‌ و یه‌كڕیزیی‌ نێوماڵی‌ كوردستان بووە، ئه‌مڕۆ شاندی‌ مه‌كته‌بی‌ سیاسیی‌ هه‌ردوولا له‌ شاری‌ هه‌ولێری‌ پایته‌خت كۆبوونه‌وه‌".

لە راگەیەندراوەکەی مه‌كته‌بی‌ سیاسیی‌ پارتی‌ دیموكراتی‌ كوردستان و یه‌كێتیی‌ نیشتمانیی‌ كوردستان، ئاماژە بەوە کراوە کە لە کۆبوونەوەکەدا چەند بابه‌تێک خراوەتە خسته‌ به‌ر باس و گفتوگۆ کە لەچەدن خاڵێکدا کۆکراوەتەوە، ئەوانیش بریتیین لە: "پێوه‌ندیی‌ نێوان هه‌ردوولا، بۆ زیاتر پته‌وكردن و په‌ره‌پێدان و گونجاندنی‌ پێوه‌ندییه‌كان به‌پێی‌ ئه‌ركه‌كان و هه‌لومه‌رجی‌ نوێ، به‌تایبه‌تی‌ له‌ بواری‌ حوكمڕانی‌ و په‌یوه‌ندییه‌ كوردستانییه‌كان و په‌یوه‌ندیی‌ هه‌رێم له‌گه‌ڵ حكوومه‌تی‌ فیدرال و وڵاتانی‌ ناوچه‌كه‌ و جیهاندا، كه‌ له‌ ئاست گۆڕانكارییه‌ خێرا و زۆره‌كانی‌ ئه‌م قۆناغه‌دا بێت و له‌ به‌رژوه‌ندیی‌ گه‌لی‌ كوردستاندا بێت".

لە بەشێکی دیکەی راگەیەندراوەکەدا هاتووە: "هه‌وڵدان بۆ چاره‌سه‌ری‌ كێشه‌ و گرفته‌كانی‌ هێزه‌ سیاسییه‌كانی‌ پارچه‌كانی‌ دیكه‌ی‌ كوردستان و رێزگرتن له‌ سه‌روه‌ریی‌ یاسا و ده‌ستوه‌رنه‌دان له‌ كاروباری‌ یه‌كتر، هەروەها چۆنیه‌تیی‌ چاره‌سەركردنی‌ قه‌یرانی‌ دارایی‌ كه‌ به‌رۆكی‌ خه‌ڵكی‌ كوردستان به‌گشتی‌ی و مووچه‌خۆرانی‌ به‌تایبه‌تی‌ گرتووه‌، بۆیه‌ هه‌ردوولا پاڵپشت و هاوكار بین بۆ حكوومه‌تی‌ هه‌رێم و ده‌زگا په‌یوه‌ندیداره‌كان له‌ دۆزینه‌وه‌ی‌ رێگای‌ چاره‌سەركردن و ئه‌نجامدانی‌ چاكسازی‌ له‌و بوارانه‌ی‌ پێویستن كه‌ ببێته‌ مایه‌ی‌ دابینكردنی‌ بژێویی‌ كۆمه‌ڵانی‌ خه‌ڵك و دابینكردنی‌ مووچه‌ بۆ مووچه‌خۆران و گرنگیدان به‌ بواری‌ نه‌وت و گاز و دابینكردنی‌ شه‌فافیه‌تی‌ زیاتر و پێویست".

لە خاڵێکی دیکەی راگەیەندراوەکەدا هاتووە: "دانانی‌ رێوشوێنی‌ گونجاو بۆ چاره‌سه‌ری‌ كێشه‌ بنه‌ڕه‌تییه‌كانی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان له‌پێش هه‌موویانه‌وه‌ كاراكردنه‌وه‌ی‌ په‌رله‌مانی‌ كوردستان، هەروەها دانانی‌ كۆمیته‌یه‌كی‌ هاوبه‌ش كه‌ نوێنه‌رایه‌تیی‌ لایه‌نه‌ سیاسییه‌كانی‌ كوردستان و پێكهاته‌ نه‌ته‌وه‌ییه‌كان له‌خۆ بگرێت، به‌مه‌به‌ستی‌ گفتوگۆكردن له‌گه‌ڵ حكوومه‌تی‌ عیراق و هه‌ر لایه‌نێكی‌ په‌یوه‌ندار بۆ یه‌كلاكردنه‌وه‌ی‌ پرسی‌ ناوچه‌كانی‌ مادده‌ی‌140 له‌ ئاینده‌یه‌كی‌ دیاریكراودا، ئینجا ریفراندۆم و سه‌ربه‌خۆیی‌ كوردستان، لەگەڵ ئەوەشدا كۆبوونه‌وه‌كانی‌ نێوان هه‌ردوولا به‌رده‌وام ده‌بن بۆ ئه‌وه‌ی‌ به‌ زوویی‌ بگه‌ینه‌ رێككه‌وتنێك كه‌ سه‌ره‌نجام بتوانین كۆی‌ كێشه‌كان چاره‌سه‌ری‌ گونجاوی‌ بۆ دابنێین".



603 جار خوێندراوەتەوە
11/01/2017

بابەتی زیاتر