داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 10:00 + 12:00 + 14:00 + 17:00 + 18:00 + 19:00 + 20:00 + 22:00 + 23:00 + 23:45
هەواڵی وەرزشی 10:30 + 13:00 شيكارى وەرزشی + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان
بەیانی 3:17
نیوه‌ڕۆ 12:17
عه‌سر 4:05
ئێواره‌ 7:29
خه‌وتنان 8:44

ڕیاڵ بۆندی كارفاخالی به‌رگریكاری لای چه‌پی یانه‌كه‌ی نوێ بكاته‌وه‌

یانه‌ی ریاڵ مه‌درید له‌ نوێكردنه‌وه‌ی گرێبه‌ستی یاریزانه‌كانی به‌رده‌وامه‌ و بڕیاره‌ بۆندی كارفاخالی به‌رگریكاری لای چه‌پی یانه‌كه‌ی نوێ بكاته‌وه‌.
رۆژنامه‌ی ماركای نزیك له‌ یانه‌ی ریاڵ مه‌درید ئاشكرایكردووه‌ كه‌ یانه‌ مه‌دریدیه‌كه‌ له‌گه‌ڵ كارفاخال گه‌شتۆته‌ رێككه‌وتنی سه‌ره‌تایی بۆ نوێكردنه‌وه‌ی گرێبه‌سته‌كه‌ی نێوانیان تا ساڵی 2020، ئه‌وه‌ش به‌هۆی ئه‌و ئاسته‌ به‌رزه‌ی پێشكه‌شی ده‌كات له‌گه‌ڵ یانه‌كه‌دا.
كارفاخال كه‌ له‌ لای راستی به‌رگری یاری ده‌كات، به‌هۆی سه‌لماندنی تواناكانییه‌وه‌ دانێلۆی به‌رازیلی كردووه‌ به‌ یه‌ده‌ك.
رۆژنامه‌ی ماركا ئه‌وه‌شی ئاشكراكردووه‌ كه‌ له‌ چه‌ند رۆژی داهاتوودا یاریزانه‌كه‌ به‌ فه‌رمی بۆنده‌ نوێیه‌كه‌ی له‌گه‌ڵ ریاڵ مه‌درید ئیمزا ده‌كات، دوای گه‌یشتنه‌ رێككه‌وتن له‌سه‌ر ورده‌كاری بۆنده‌كه‌.

634 جار خوێندراوەتەوە
11/01/2017

بابەتی زیاتر