داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
ژێرخان 10:10 شه‌و، ته‌نها رۆژانی شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان
بەیانی 4:27
نیوه‌ڕۆ 11:54
عه‌سر 2:59
ئێواره‌ 5:48
خه‌وتنان 6:58

بارزان شێرزاد به‌شێوه‌ی خواستن چووه‌ ڕیزه‌كانی یانه‌ی نه‌جه‌فه‌وه‌

بارزان شێرزادی‌ یاریزانی‌ هێڵی‌ ناوه‌راستی‌ یانه‌ی‌ هه‌ولێر به‌ره‌و شاری‌ نه‌جه‌ف به‌رێكه‌وت و دوای‌ دانیشتن له‌گه‌ڵ ده‌سته‌ی‌ كارگێری‌ یانه‌كه‌ گه‌یشته‌ رێكه‌وتن كه‌وا به‌شێوه‌ی‌ خواستن تا كۆتایی ئه‌م وه‌رزه‌ بۆ یانه‌كه‌ یاری‌ بكات .
له‌لایه‌كی‌ تریش كاپتن و گۆڵپارێزی‌ یانه‌ی‌ هه‌ولێر سه‌رهه‌نگ موحسین روویكرده‌ شاری‌ به‌غدا و له‌گه‌ڵ یانه‌ی‌ شورته‌ی‌ ئه‌و شاره‌ گه‌یشته‌ رێكه‌وتن، ئه‌مه‌ش دوای‌ سالاَنێكی‌ زۆر پارێزگاری‌ كردن له‌گۆڵی‌ یانه‌كه‌ی‌ قه‌لاَ و مناره‌ بۆ یه‌كه‌م جار له‌هه‌ولێر دووركه‌وته‌وه‌ و یه‌كه‌م مه‌شقی‌ له‌گه‌ڵ یانه‌ی‌ شورته‌ ئه‌نجامدا ، سه‌رهه‌نگ له‌و باره‌یه‌وه‌ ئه‌وه‌ی‌ به‌په‌یام راگه‌یاند كه‌وا دووركه‌وتنه‌وه‌م له‌هه‌ولێر به‌هۆی‌ ئه‌وه‌وه‌یه‌ هه‌ولێر له‌خوله‌كه‌ كشایه‌وه‌ ، بۆیه‌ش شورته‌م هه‌ڵبژارد چونكه‌ زۆر جه‌ختیان له‌گواستنه‌وه‌ی‌ من كرده‌وه‌  و ململانێی‌ نازناوه‌كه‌ ده‌كات  


882 جار خوێندراوەتەوە
11/01/2017

بابەتی زیاتر