په‌یام ـ هه‌ولێر
ئه‌مڕۆ له شاری هه‌ولێر وه‌فدی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان له‌گه‌ڵ وه‌فدی پارتی دیموكرات كۆبووه‌وه.
كۆبوونه‌وه‌كه له‌لایه‌ن یه‌كێتیه‌وه به سه‌رۆكایه‌تی كۆسره‌ت ڕه‌سوڵ عه‌لی جێگری یه‌كه‌می سكرتێری گشتی‌و له‌لایه‌ن پارتیشه‌وه نێچیرڤان بارزانی جێگری سه‌رۆكی پاریت، به‌ڕێوه‌چوو.
كۆبوونه‌وه‌كه‌ی ئه‌مڕۆی یهكێتیو پارتی له‌چوارچێوه‌ی گه‌ڕی دووه‌می ئه‌و كۆبوونه‌وانه‌دا دێت كه پارتی دیموكراتی كوردستان دوابه‌دوای په‌یامه‌كه‌ی مه‌سعود بارزانی له تشرینی دووه‌می ساڵی ڕابردوو، ده‌ستیپێكردووه.
به‌پێی زانیارییه‌كان له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا وه‌فدی هه‌ردوولا پڕۆژه‌ی خۆیان بۆ چاره‌سه‌ری قه‌یرانه‌كان پێ بووه‌و بڕیاره پاش كه‌مێكی دیكه ڕاگه‌یه‌ندراوی هاوبه‌شی كۆبوونه‌وه‌كه بڵاوبكه‌نه‌وه.
506 جار خوێندراوەتەوە
11/01/2017