يه‌كێتی تۆپی پێی ئینگلیزی ڕایگه‌یاند كه ئه‌و منداڵانه‌ی له‌ژێر ته‌مه‌نی 10 ساڵیدان ده‌بێت ئاگادار بن كه له‌كاتی ڕاهێنان و یاریكردندا دووربكه‌ونه‌وه له سه‌ردان له‌تۆپ چونكه زیانێكی گه‌وره‌ی بۆ مێشك هه‌یه یه‌كێتیه‌كه وتیشی كه به‌پێی توێژینه‌وه‌یه‌ك كه له زانكۆی ستیرلینغ كراوه ده‌ركه‌وتووه كه كه‌لله لێدان له تۆپ له‌لایه‌ن منداڵانه‌وه ده‌بێته هۆی دابه‌زینی توانای بیركردنه‌وه‌و زاكیره‌ی منداڵ
به‌رپرسانی تۆپی پێ له ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا جه‌خت له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌كه‌نه‌وه كه ده‌بێت له كاتی ڕاهێنانی منداڵاندا بۆیاری تۆپی پێ باسی زیانه‌كانی كه‌لله لێدانیان بۆ بكرێت و هۆشیار بكرێنه‌وه لێی
ئه‌مه‌و له ساڵی 2002 دا یاریزانێكی هه‌ڵبژارده‌ی انگلترا (جیفری ئه‌ستیل) كه ناسراوه به یاریزانی سه‌ر له‌ته‌مه‌نی 59 ساڵیدا گیانی له‌ده‌ستداو هۆكاری مردنه‌كه‌شی په‌یوه‌ندی هه‌یه جه‌لده‌ی ده‌ماغه‌وه كه ئه‌ویش په‌یوه‌ندی به‌و لێدانانهوه هه‌بوو كه به‌رده‌وام له‌یاریه‌كاندا به‌سه‌ر له تۆپی ده‌دا
له‌عه‌ره‌بیه‌وه : مولود موحه‌ممه‌د
1108 جار خوێندراوەتەوە
11/01/2017