داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 10:00 + 12:00 + 14:00 + 17:00 + 18:00 + 19:00 + 20:00 + 22:00 + 23:00 + 23:45
هەواڵی وەرزشی 10:30 + 13:00 شيكارى وەرزشی + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان
بەیانی 3:17
نیوه‌ڕۆ 12:17
عه‌سر 4:05
ئێواره‌ 7:29
خه‌وتنان 8:44

عومه‌ر گوڵپی‌: خزمه‌تگوزارییه‌ كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان به‌ ئازایه‌تی‌ كارمه‌نده‌كان له‌ ئاستێكی‌ باشدا ماونه‌ته‌وه‌


 له‌ كۆنگره‌یه‌كی‌ ڕۆژنامه‌نووسیدا، عومه‌ر گوڵپی‌، به‌ڕێوه‌به‌ری‌ گشتی‌ چاودێریی‌‌و گه‌شه‌پێدانی‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌ له‌ پارێزگای‌ سلێمانی‌، داتاو زانیارییه‌كانی‌ تایبه‌ت به‌ كاروچالاكی‌ ساڵی‌ 2016ی‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كه‌ی‌ خسته‌ڕوو.

له‌ كۆنگره‌دا عومه‌ر گوڵپی‌، سوپاسی‌ كارمه‌ندان‌و به‌رپرس‌و به‌ڕێوه‌به‌رانی‌ دامه‌زراوه‌ كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانی‌ سنوری‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ گشتی‌ چاودێریی‌‌و گه‌شه‌پێدانی‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌ له‌ پارێزگای‌ سلێمانی‌ كرد كه‌ به‌ هیممه‌ت‌و دڵسۆزی‌ ئه‌وان خزمه‌تگوزارییه‌ كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان بۆ بێ‌ خانه‌‌و لانه‌كان، منداڵان، ئافره‌ت‌و خێزان، بێ‌ سه‌په‌رشتان، به‌ساڵاچووان‌و په‌ككه‌وته‌كان‌و هاووڵاتیانی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت له‌ ئاستێكی‌ باشدابووه‌و به‌راورد به‌ قه‌یرانی‌ دارایی‌ خزمه‌تێكی‌ گه‌وره‌ پێشكه‌شكراوه‌.
 
ده‌قی‌ داتاو زانیاریی كارو چالاكییه‌كانی‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ گشتی‌ چاودێریی‌‌و گه‌شه‌پێدانی‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌ له‌ پارێزگای‌ سلێمانی‌ بۆ ساڵی‌ 2016، كه‌ له‌ كۆنگره‌یه‌كی‌ ڕۆژنامه‌نووسیدا له‌لایه‌ن ( م.عومه‌ر گوڵپی‌) به‌ڕێوه‌به‌ری‌ گشتییه‌وه‌ ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌، 11ی‌ 1ی‌ 2016  خرانه‌ ڕوو:

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ گشتی‌ چاودێریی‌‌و گه‌شه‌پێدانی‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌ له‌ پارێزگای‌ سلێمانی‌
ئامارو زانیاریی‌ كارو چالاكییه‌كانی‌ 2016

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ گشتی‌ چاودێریی‌‌و گه‌شه‌پێدانی‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌ له‌ پارێزگای‌ سلێمانی‌، وه‌ك دامه‌زراوه‌یه‌كی‌ حكومه‌تی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان، سه‌ر به‌ وه‌زاره‌تی‌ كاروكاروباری‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌، له‌ ڕێگه‌ی‌ شه‌ش به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌‌و حه‌وت به‌شی‌ دیوانه‌وه‌، خزمه‌تگوزاری‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌‌و په‌ره‌رده‌یی‌‌و راهێنانی‌ تایبه‌ت‌و هوشیاریی‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌‌و ده‌روونی‌‌و خێزانی‌ پێشكه‌ش به‌: (خێزان، منداڵ، ئافره‌ت، به‌ساڵاچووان، بێ‌ سه‌رپه‌رشتان، خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت) له‌ سنوری‌ پارێزگای‌ سلێمانی‌ ده‌كات، له‌ ساڵی‌ 2016دا، سه‌ره‌ڕای‌ قه‌یرانی‌ دارایی‌‌و گرفتی‌ كه‌می‌ بودجه‌و گرفتی‌ كارمه‌ندان له‌ ژیان‌و گوزه‌رانیان، به‌ڵام به‌ خه‌مخۆری‌‌و دڵسۆزی‌ كارمه‌ندان‌و به‌رپرس‌و به‌ڕێوه‌به‌ره‌كانی‌ توانیویه‌تی‌ له‌ ئاستێكی‌ باشدا خزمه‌تگوزارییه‌ كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان پێشكه‌ش بكات كه‌ بۆ سه‌رجه‌م سێكته‌ره‌كان به‌مجۆره‌یه‌:

یه‌كه‌م / له‌ بواری‌ له‌ خۆگرتن‌و پاراستنی‌ ئه‌و منداڵ به‌ساڵاچووانه‌ی‌ خێزان له‌ده‌ستده‌ده‌ن:
 له‌ ئێسته‌دا له‌ خانه‌كانی‌ ساوایان‌و نه‌وجه‌وانانی‌ كوڕان‌و كچان‌و به‌ساڵاچووان(143) منداڵ‌و به‌ساڵاچوو خزمه‌تده‌كرێن، كه‌ به‌مجۆره‌ دابه‌شبوون:
أـ له‌ خانه‌ی‌ ساوایان (24) منداڵی‌ ساوا ته‌مه‌ن (1 ڕۆژی‌ بۆ 4 ساڵ)، له‌ خانه‌ی‌ كوڕان (ته‌مه‌ن 4 بۆ 18)ساڵ، 49 منداڵ كه‌ 35یان له‌ ده‌ره‌وه‌ی‌ خانه‌و (14) منداڵیان له‌ ناو خانه‌ خزمه‌تده‌كرێن، له‌ خانه‌ی‌ كچان ژماره‌ی‌ منداڵان بریتییه‌ له‌ 28 منداڵ، له‌وانه‌ (15) منداڵیان ده‌ره‌وه‌ی‌ خانه‌ن‌و ناوخانه‌ (13) منداڵ.
 ب ـ  له‌ خانه‌ی‌ به‌ساڵاچووان (بۆ پیاوان ته‌مه‌ن له‌ 60 ساڵ به‌ره‌و سه‌رو بۆ ئافره‌ت 55 ساڵ به‌ره‌و سه‌ر) له‌ ئێسته‌دا (38) به‌ساڵاچوو سودمه‌ندن، (36) پیاوو (7) ئافره‌ت، كه‌ (18) له‌و به‌ساڵاچووانه‌ له‌ یه‌كه‌ی‌ په‌ككه‌وته‌ن‌و هه‌موو خزمه‌تێك ده‌كرێن‌و پێداویستی‌‌و ژیانی‌ ڕۆژانه‌یان بۆ دابینده‌كرێت.




دووه‌م / له‌بواری‌ داڵده‌دانی‌ ئافره‌تانی‌ هه‌ره‌شه‌لێكراودا:
له‌ماوه‌ی‌ ساڵێكی‌ ڕابردوودا، خانه‌ی‌ داڵده‌دانی‌ ئافره‌تانی‌ هه‌ڕه‌شه‌لێكراو، له‌ ماوه‌ی‌ ساڵێكی‌ ڕابردوودا (178) ئافره‌ت ڕوویان له‌ شه‌ڵته‌ر كردووه‌و داڵده‌دراون، له‌وانه‌ (152) ئافره‌تیان كێشه‌كانیان چاره‌سه‌ركراوه‌و گه‌ڕاونه‌ته‌وه‌ ناو ژیانی‌ ئاسایی‌‌و 26 ئافره‌ت له‌ ئێسته‌دا له‌ شه‌ڵته‌ر ده‌پارێزرێن، هه‌ر له‌ شه‌ڵته‌ری‌ داڵده‌دانی‌ ئافره‌تانی‌ هه‌ڕه‌شه‌لێكراو (56) منداڵ خزمه‌تكراون كه‌ له‌گه‌ڵ دایكیاندا هاتوونه‌ته‌ شه‌ڵته‌ر، له‌وانه‌ (52) منداڵیان شه‌ڵته‌ریان له‌گه‌ڵ دایكیاندا به‌جێهێشتووه‌و ته‌نها (4) منداڵ له‌ ئێسته‌دا له‌ شه‌ڵته‌ر ده‌ژین.

سێیه‌م/ له‌ بواری‌ پاراستن‌و چالاكیدا بۆ منداڵان:
1ـ له‌ پڕۆژه‌یه‌كدا كه‌ ناوی‌ (پڕۆژه‌ی‌ پاراستنی‌ منداڵ)‌و بۆ منداڵانی‌ ئاواره‌و ناوخۆ به‌ هاوكاری‌ ڕێكخراوی‌ یونیسێف‌و له‌ ڕێگه‌ی‌ تیمی‌ تایبه‌ت‌و پسپۆڕه‌وه‌ له‌ ناو شاری‌ سلێمانی‌‌و قه‌زاكانی‌ ده‌ربه‌ندیخان‌و چه‌مچه‌ماڵ به‌ڕێوه‌ ده‌چێت، 14988 منداڵ پاڵپشتی‌ ده‌روونی‌‌و كۆمه‌ڵایه‌تی‌‌و په‌روه‌رده‌یی‌‌و یاسایی‌‌و دارایی‌ كراون، له‌وانه‌ 7391كوڕ‌و 7597 كچ، هه‌ر له‌و پڕۆژه‌یه‌دا مامه‌ڵه‌ له‌گه‌ڵ 632 كه‌یسدا كراوه‌ كه‌ گرفتی‌ جۆراوجۆریان هه‌بووه‌، هه‌روه‌ها هوشیاری‌ په‌روه‌رده‌یی‌‌و خێزانی‌‌و یاسایی‌ له‌باره‌ی‌ منداڵ‌و مافه‌كانیانه‌وه‌ پێشكه‌ش به‌ (296) پیاوو ئافره‌ت دراوه‌، له‌وانه‌ (194)پیاوو (102) ژن.
2 ـ له‌ بواری‌ چالاكی‌ هونه‌ری‌‌و وه‌رزشی‌ منداڵاندا، له‌ سه‌نته‌ره‌كانی‌ سلێمانی‌، ده‌ربه‌ندیخان، پیره‌مه‌گرون، ڕانیه‌، قه‌ڵادزێ‌، چه‌مچه‌ماڵ، (136) منداڵ سودمه‌ندبوون.
3 ـ هیڵی‌ گه‌رمی‌ فریاكه‌وتنی‌ منداڵان (هێڵی‌ 116ی‌ منداڵان): له‌ ماوه‌ی‌ ساڵی‌ دوانزه‌ مانگدا، 4505 په‌یوه‌ندی‌ وه‌رگیراوه‌، له‌و ژماره‌یه‌ كۆی‌ گشتی‌ كێشه‌كان (496) كێشه‌بوون، له‌وانه‌ش 100 كێشه‌یان ئاراسته‌ی‌ لایه‌نی‌ تری‌ په‌یوه‌ندیدار كراون، له‌و ژماره‌یه‌ (175) منداڵیان منداڵی‌ ئاواره‌ بوون.

چواره‌م / ژماره‌و داتاكان ده‌رباره‌ی‌ هاووڵاتیانی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت:
1ـ كۆی‌ گشتی‌ سودمه‌ندانی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت له‌ سنوری‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ گشتی‌ بریتین له‌ (30329) كه‌ دابه‌شبوون به‌سه‌ر (18607) له‌ ڕه‌گه‌زی‌ نێرو (11722) له‌ ڕه‌گه‌زی‌ مێ‌، هه‌روه‌ها به‌ پێی‌ جۆری‌ نه‌خۆشی‌ پێكدێن له‌ (شه‌شه‌ل 3902، نابینا 3903، كورته‌ باڵا 287، بیركۆڵ 3070، تالاسیما 790، نابیست 2289، ئیفلیجی‌ مێشك 2824، كه‌مئه‌ندامی‌ جه‌سته‌یی‌ 10889، هیمۆفیلیا 58، داون 779، شیزۆفرینیا 1406، ئۆتیزم 83، شه‌كره‌ 31).
2 ـ له‌و سودمه‌ندانه‌ی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت 24373  له‌‌و كه‌سانه‌ن كه‌ هیچ مووچه‌یه‌كیان نییه‌ له‌ هیچ فه‌رمانگه‌یه‌كی‌ تر، 5956 سودمه‌ندیش مووچه‌ی تریان هه‌یه‌ یان كارمه‌ندن. 
3 ـ سه‌باره‌ت به‌ پرۆسه‌ی‌ سه‌رله‌نوێ‌ تۆماركردن‌و پشكنینی‌ خاوه‌ن پێداویستییه‌ تایبه‌ته‌كان كه‌ به‌فه‌رمانی‌ (1515)ی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ وه‌زیران به‌ڕێوه‌ ده‌چێت، ئه‌وه‌ی‌ په‌یوه‌ندی‌ به‌ لیژنه‌و فه‌رمانگه‌كانی‌ تۆڕی‌ پاراستنی‌ كۆمه‌ڵایه‌تییه‌وه‌ هه‌یه‌ تا ئێستا (25451) فۆرم پڕكراوه‌ته‌وه‌، ئه‌وه‌شی‌ په‌یوه‌ندی‌ به‌ ته‌ندروستی‌‌و لیژنه‌ پزیشكییه‌كانه‌وه‌ هه‌یه‌ كه‌ له‌ناو شاری‌ سلێمانی‌ ده‌ستبه‌كارن تا ئێستا (12224) فۆرم بینراون‌و له‌و ڕێژه‌یه‌ش (10017) فۆرمیان گه‌ڕاونه‌ته‌وه‌و ئه‌وانه‌ی‌ مافی‌ كه‌مئه‌ندامیان ده‌بێت (8588)، ئه‌وانه‌شی‌ شایسته‌نابن (1429) هاووڵاتین.
4 ـ سه‌باره‌ت به‌ مووچه‌ی‌ هاووڵاتیانی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت:
له‌ ساڵی‌ 2016 ته‌نها 5 مووچه‌و هاوكاری‌ بۆ هاووڵاتیانی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت خه‌رجكراوه‌، كه‌ بڕی‌ (90 هه‌زار) دینار بۆ ئه‌و هاووڵاتیانه‌ی‌ هیچ مووچه‌یه‌كیان نییه‌، ئه‌وانه‌شی‌ مووچه‌ی‌ تریان هه‌یه‌ ته‌نها (60 هه‌زار) دیناریان بۆ خه‌رجكراوه‌ بۆ هه‌ر مانگێگ له‌و 5 مانگه‌، ئه‌وه‌شی‌ ماوه‌ته‌وه‌ وه‌ك لیستی‌ مووچه‌ ئاراسته‌ی‌ دارایی‌ ده‌كرێت‌و نازانرێت ئایا وه‌ك پاشه‌كه‌وت مامه‌ڵه‌ی‌ له‌گه‌ڵ ده‌كرێت یان چۆن بڕیاری‌ لێده‌درێت.
5ـ مۆڵه‌تی‌ به‌خێوكار:
مۆڵه‌تێكه‌ ده‌درێته‌ ئه‌و دایك یان باوك یان كه‌سێكی‌ نزیكی‌ خێزان كه‌ كارمه‌ندی‌ حكومه‌ته‌ بۆ به‌خێوكردنی‌ كه‌مئه‌ندامێك، سه‌رجه‌م مۆڵه‌ته‌كان كه‌ دراون بریتین له‌ (723) مۆڵه‌ت، له‌وانه‌ (542) مۆڵه‌تیان له‌ناو شاری‌ سلێمانی‌‌و (181) مۆڵه‌تیان له‌ده‌ره‌وه‌ی‌ شار وه‌رگیراون.
پێنجه‌م/ له‌بواری‌ په‌روه‌رده‌و ڕاهێنانی‌ تایبه‌تدا: 
سه‌رجه‌م قوتابیانی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت له‌ په‌یمانگاكانی‌ كه‌مئه‌ندامان بریتین له‌ (189) قوتابی‌، له‌وانه‌ (117 كوڕ) ‌و (72 كچ)، كه‌ به‌مجۆره‌ دابه‌شبوون: (له‌ په‌یمانگای‌ هیوای‌ نابیست 105 قوتابی‌، ڕووناكی‌ 25 قوتابی‌، هانا 22 قوتابی‌، ئاوات 37 قوتابی‌، ڕووناكی‌ 25 قوتابی‌) له‌ پرۆسه‌ی‌ فێربوون‌و ڕاهێناندان.
شه‌شه‌م/  زانیارییه‌كان له‌باره‌ی‌ دایه‌نگه‌كانه‌وه‌:
1ـ له‌ كۆی‌ 12 دایه‌نگه‌ی‌ حكومی‌ له‌ ناو شاری‌ سلێمانی‌‌و شارۆچه‌كه‌و شاره‌كانی‌ (بازیان، دوكان، چوارتا، ده‌ربه‌ندیخان، ڕانیه‌، قه‌ڵازێ‌، چه‌مچه‌ماڵ )، ژماره‌ی‌ منداڵ تیایاندا (428) منداڵ په‌روه‌رده‌و خزمه‌ت ده‌كرێن.
2 ـ سه‌باره‌ت به‌ دایه‌نگه‌ ناحكومییه‌كان: 
له‌ ساڵی‌ ڕابردوودا (5 ) دایه‌نگه‌ی‌ ناحكومی‌ داخراون‌و له‌ ئێسته‌دا (55) دایه‌نگه‌ له‌ كاردان‌و خزمه‌ت ده‌كه‌ن، ئه‌و 55 دایه‌نگه‌ ناحكومییانه‌ نزیكه‌ی‌ (1100) منداڵیان له‌ خۆگرتووه‌.
حه‌وته‌م/  چاودێریی‌ خێزان:
1ـ له‌ سنوری‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ گشتیماندا تا ساڵی‌ 2013، ژماره‌ی‌ ئه‌و خێزان‌و هاووڵاتیانه‌ی‌ تۆماربوون وه‌ك هه‌ژارو خێزانێك كه‌ شایسته‌بن به‌ چاودێری‌ بریتبوون له‌ (24661) سودمه‌ن، كه‌ دابه‌شبوون به‌سه‌ر (15636 بێوه‌ژن، 2480 ئافره‌تی‌ جیابوه‌وه‌، 117 خێزانی‌ زیندانی‌، 523 خوێندكاری‌ خێزاندار، 3627 به‌ساڵاچوو، 906 گه‌وره‌ كچ، 10 په‌ككه‌وته‌، 307 بێ‌ سه‌رپه‌رشت، 1050 نه‌خۆشی‌ درێژخایه‌ن، 2 ئافره‌تی‌ مێرد ونبو).
2ـ ئه‌م سودمه‌ندانه‌ تا مانگی‌ 8ی‌ 2015 مانگانه‌ بڕی‌ (150) هه‌زار دیناریان وه‌رده‌گرت، به‌ڵام به‌ داخه‌وه‌ له‌و به‌رواره‌وه‌ هیچ بڕه‌ پاره‌یه‌كیان وه‌رنه‌گرتووه‌‌و هاوكاری‌ نه‌كراون.

426 جار خوێندراوەتەوە
11/01/2017

بابەتی زیاتر