Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

1

عه‌دنان عوسمان


یەکەم: کاری سیاسی جیاواز و تایبەتمەندە. لەسەر بنەمای خۆشەویستی یا رق، لایەنگری یا ناحەزی دانامەزرێت. بنەمای سەرەکی لە کاری سیاسیدا بەرژەوەندییە. لە پێناو ئەو بەرژەوەندیە هەوڵی ئەوە ئەدرێت  خاڵی هاوبەش بدۆزرێتەوە. لایەنە شەڕکەرەکان ساتەوەختێک دێت پێکەوە دائەنیشن و رێککەوتن ئیمزا ئەکەن و تەنانەت ئەبنە هاوپەیمانیش.. هەر دوای سێ ساڵ لە ئەنفال و کیمیاباران، بەشی زۆری سەرکردەکانی کورد سەردانی بەغدایان کرد بۆ وتووێژ لەگەڵ سەدام و عەلی کیمیاوی و ئەوانی تر.  بۆیە ئاساییە لەگەڵ مالکی و کەسانی وەک مالکی دانیشتن و گفتوگۆ بکرێت بێ گوێدانە ئەوەی چەندە لای تۆ مەقبولە یا چەندە بە دڵی تۆ کاری کردووە. 

دووەم: دوای ئەوەی بڕیاری سیاسی هەولێری پایتەخت لە لایەن پارتیەوە قۆرخکرا و، پەرلەمان و حکومەت ئیفلیج کران، گرنگە بۆ یەکێتی و گۆڕان لە سلێمانیەوە برەو بە پەیوەندیە سیاسیەکانی خۆیان لەگەڵ بەغدا و ئێران و تورکیا و وڵاتانی تر بدەن و سلێمانیش وەک ناوەندێکی گرنگی بڕیاری سیاسی ئەم بەشەی کوردستان بە زیندویی بهێڵرێتەوە.

سێیەم: دوای ئەوەی بڕیاری ئابوری هەرێم لە لایەن پارتیەوە دەستی بەسەردا گیرا، پێویستە لەسەر یەکێتی و گۆڕان لەم ناوچەیە دوور لە ژاوەژاوی روکەشیانەی نەتەوەچێتی فرۆشتن، بیر لە قوت و گیرفان و بژێوی خەڵکەکەیان بکەنەوەو بە دوای رێگە چارەی واقعی و کۆنکرێتدا بن لەو بارەوە. هەوڵدان بۆ چارەسەرکردنی هەندێک لە کێشەکان لەگەڵ بەغدا دوای شکستی پرۆسە وەهمیەکانی سەربەخۆیی دارایی هەرێم و خنکاندنی هەرێم لەژێر قەرز و قۆڵەو ئیفلاسیی و قەیرانی یەک لە دوای یەک، دەبێت سەرخەتی سیاسەتی ئابوری نوێی ناوچەکە بێت بە ئاراستەی چارەسەرکردنی بەشێک لەو کێشانە. 

تا بڕیاری سیاسی و ئابوری هەرێم یەکنەخرێتەوە دور لە قۆرخکاری و ئیستبداد و لەسەر بنەمای بەشداری راستەقینەو کارکردن لە چوارچێوەی دامەزراوەکان، پێویستە هەموو بژاردەیەک لەبەردەمی هێزەکانی ناوچەکە کراوە بێت لە پێناوی نیشتمان و ئایندەکەی، خەڵک و گوزەرانیان.

1674 جار خوێندراوەتەوە
19/07/2016

هەموو وتارەکانی ئەم نوسەرە