Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

1

مەعروف مەجید



ئه‌و رۆژه‌ی بانگهیشت كرام بۆ شاری جوانی به‌بی پاسه‌وان ده‌چووم.

ده‌چووم له‌ ته‌نیشتی تاله‌بانی و نه‌وشیروان هه‌ر یه‌ك له‌ عه‌لی باپیر و محمد فه‌ره‌ج و محمدی حاجی محمود و به‌شیكی تری سه‌ركرده‌كانی ترم ده‌برد و  داده‌نیشتم.

رازی نابووم رێكه‌وتنێكی 2 لایه‌نه‌ بێت . هه‌موو حزبه‌كانم بانگهیشت ده‌كرد ریكه‌وتنه‌كه‌م ده‌كرد به‌ ئاشتبونه‌وه‌ی نیشتیمانی ، له‌ شاری پایته‌ختی رۆشنبیری نا ده‌هاتمه‌ پایته‌ختی شه‌هید و ئه‌نفالكراوان . له‌وێوه‌ ئاشته‌وایی نیشتیمانیم راده‌گه‌یاند.

له‌وێوه‌ داوای لێبوردنم له‌ سه‌رجه‌م كه‌سوكاری سه‌ربه‌رزی شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوان و سه‌رجه‌م دانیشتوانی هه‌رێمی كوردستان به‌ ناوی سه‌رجه‌م حزبه‌ سیاسیه‌كانه‌وه‌ ده‌كرد ، له‌وێ مێژوویه‌كم بۆخۆم تۆمارده‌كرد كه‌ هه‌موو دونیا گه‌واهییان بدایه‌ بۆم له‌ دوایدا، وه‌ هه‌ر له‌وێ بریاری كاراكردنه‌وه‌ی په‌رله‌مان و حكومه‌تیكی راسته‌قینه‌ی هاوبه‌شم ده‌دا ،بریارم ده‌دا چی به‌رپرسی گه‌نده‌ڵ و نیشتیمان فرۆش هه‌یه‌ دور بخرێنه‌وه‌ ، هه‌ر له‌وی بریارم ده‌دا چی تاوانبارانی ئه‌نفال هه‌یه‌ بدرێنه‌ دادگا و سه‌رجه‌م ئیمتیازاته‌كانیان له‌لایه‌ن حزب و حكومه‌ته‌وه‌ ببرێت ،  له‌وێوه‌ بریارم ده‌دا .

 سه‌رجه‌م شه‌هیدانی ده‌ستی داعش به‌ شه‌هیدی سه‌نگه‌ر هه‌ژمار بكرێن و باشترین پاداشتی خانه‌واده‌ سه‌ربه‌رزه‌كانیان بكرێت ، له‌وێوه‌ داوام له‌ لیژنه‌ی ده‌ستپاكی و چاودێری دارایی ده‌كرد  له‌ خۆمه‌وه‌ موڵكی گشتی و حكومه‌ت راده‌ست حكومه‌ت بكرێنه‌وه‌ یه‌كه‌م هه‌نگاو خۆم سه‌ری ره‌شم چۆل ده‌كرد دواتر گرده‌كه‌ دواتر ده‌باشان دواتر هه‌موو گرد و كۆسپه‌كانم ده‌گه‌رانده‌وه‌ ،هه‌ر له‌وی بریارم ده‌دا ئه‌وكارگه‌و شوینه‌ گشتیانه‌ی به‌ناوی به‌رپرسانه‌وه‌ن لێیان بسه‌ندرێته‌وه‌ ، بریارم ده‌دا موچه‌و ئیمتیازاتی به‌رپرسان له‌ خۆمه‌وه‌ له‌ %70 كه‌مبكرێته‌وه‌.

 بریارم ده‌دا خانه‌نشینی پله‌ بالاكان نه‌مینی دوای ته‌واو بونی كاره‌كانیان بچنه‌وه‌ سه‌ر ئیش و كاری خۆیان به‌ تایبه‌تی په‌رله‌مانتاران ، هه‌ر له‌وی بریارم ده‌دا چی مه‌له‌فی دادگا هه‌یه‌ كاری له‌سه‌ر بكرێ ئه‌وانه‌ی داواكراون بدرێنه‌ دادگا ،بریارم ده‌دا به‌ كه‌مكردنه‌وه‌ی پاسه‌وانی به‌رپرسان و نه‌هێشتنی دیارده‌ی چه‌كداری و دیارده‌ی ئۆتۆمبیلی جام ره‌ش و بێ ژماره‌كان  ، داوام ده‌كرد ده‌سته‌یه‌ك له‌ زانایان و مامۆستایانی ئاینی و مامۆستایانی زانكۆ و كه‌سه‌ بی لایه‌نه‌كان به‌ناوی ده‌سته‌ی راویژكاری بۆ ئه‌وه‌ی سه‌رجه‌م كیشه‌كان ده‌ست نیشان بكه‌ن و بیده‌نه‌ په‌رله‌مان و له‌وی به‌ كۆی ده‌نگ چاره‌سه‌ری بكه‌ن و ئه‌و ده‌سته‌یه‌ش ببیته‌ ریگا چاره‌یه‌ك بۆ كۆتایی كیشه‌كان ، بریارم ده‌دا به‌ پشتیوانی هه‌موو حزب و لایه‌نه‌ سیاسیه‌كان كیشه‌ی هه‌رێم له‌گه‌ڵ به‌غدا كۆتایی پێبێت ئیتر به‌ هه‌ر لایه‌ك دا بیت . 

ئه‌و كاته‌ له‌وی داوای سه‌ربه‌خۆی و داوای ریفراندۆم و داوای ده‌وله‌تی كوردیم ده‌كرد هه‌ر له‌وی بیمه‌نتی خۆم ده‌رده‌بری به‌رامبه‌ر هه‌موو لایه‌ك كه‌ كی ده‌كریته‌ سه‌رۆكی هه‌ریم یان ئه‌و ده‌وله‌ته‌ی باسی لیده‌كریت.

1716 جار خوێندراوەتەوە
19/05/2016

هەموو وتارەکانی ئەم نوسەرە