Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

شەهید جیهاد هەڵۆیەک لە لوتکەدا

عەبدولستار مەجید



قارەمانێک لە سەنگەردا 
عاریفێک لە خەڵوەتدا


ئەمڕۆ ٣٠ ساڵ تێدەپەڕێت بەسەر شەهیدکردنی هاوڕێ و برای خۆشەویستم، شەهید (لوقمان سەعید ناسراو بە جیهاد) کە یەکێک بوو لە پێشمەرگە و فەرماندەکانی بزوتنەوەی ئیسلامیی پێشوو.

ساڵی ١٩٨٨ کاتێک چومە شاخ و بوومە پێشمەرگە، کاک جیهادی ڕەحمەتیم ناسی زۆر کات پێکەوە بووین و چەند چالاکییەکی پارتیزانیشمان دژی جەلادەکانی بەعس ئەنجامداوە و هەر ئەویش لە شاخ نازناوی (بازیار)ی پێدام.

شەهید جیهاد بەتەنها پێشمەرگەیەک نەبوو، بەڵکو فەرماندەیەکی ئازا و خاوەن کەسایەتییەکی بەرز و هەمیشەش دەست بە دەستنوێژ و خواناس و دیندار بوو.

بەداخەوە ساڵی ١٩٨٩ بۆ ئەنجامدانی چالاکییەکی پێشمەرگانە دادەبەزێتە ناو هەولێر و سەرەنجام لەلایەن ئەمنی بەعسەوە دەستگیر دەکرێت و لەگەڵ چەند هاوڕێیەکی دیکەیدا لە ١٨ ی نیسانی ١٩٨٩ و لە سەعات ٣ ی عەسردا لە ئەمنی تەواری گولەباران دەکرێت.

هەزار رەحمەت لە گیانی پاکی شەهید جیهاد و هەموو ئەو برا ئازیزانەی دیکەمان کە لە ڕێگای سەربەرزییدا و بە ئیمانەوە گیانیان بەخشی.

خوای گەورە بیانخاتە بەر ڕەحمەتی بێ سنوری خۆی و مەئوای هەموویان بەهەشت بێ و لەگەڵ شەهیدان و پێغەمبەران و پیاوچاکاندا حەشریان بکات.

587 جار خوێندراوەتەوە
19/04/2019

هەموو وتارەکانی ئەم نوسەرە