Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

دەنگدانی‌ ئاشکرا و چارەنووسی‌ نادیار

د. ئیسماعیل نامیق


لە خاڵی‌ (پێنج بڕگەی‌ یەکی‌ ماددەی‌ چواری‌) پرۆژە یاسای‌ کاراکردنەوەی‌ دامەزراوەی‌ سەرۆکایەتی‌ هەرێمی‌ کوردستان- عێراق و هەمواری‌ شێوازی‌ هەڵبژاردنی‌ سەرۆک، تاپەسەندکردنی‌ دەستوردا هاتووە: " سەرۆکی‌ هەرێم لە دەنگدانێکی‌ ئاشکراو بەدەنگی‌ زۆرینەی‌ رەهای‌ ئەندامانی‌ پەرلەمان، لەماوەی‌ (3) سێ رۆژ لە رۆژی‌ دەرکردنی‌ بڕیاری‌ بنبڕ لەسەر تانەکان هەڵدەبژێردرێت". ئەم دەقە دەقێکی‌ زۆر نامۆیە، باوەڕناکەم هاوشێوەی‌ لەهیچ دەستور و یاسایەکی‌ دیموکراسی‌ و هاوچەرخدا بوونی‌ هەبێت، لەبەرئەوەی‌:

1) دەنگدانی‌ ئاشکرا بۆ هەڵبژاردنی‌ سەرۆکی‌ هەرێم، ئەوەندەی‌ بەیعەت پێدانە هەڵبژاردن نییە، رەنگە بووترێت خۆ سەرۆکی‌ حکومەت بەدەنگدانی‌ ئاشکرا دادەنرێت، ئەمە راستە، بەڵام دانانی‌ سەرۆکی‌ حکومەت متمانە پێدانە نەک هەڵبژاردن، وە تەنها یەک کەسیش دەستنیشان دەکرێت وەکو کاندید، کەواتە نە فرەکاندیدی‌ هەیە، نەدروستیشە هەبێت.

2) دەنگدانی‌ ئاشکرا پێچەوانەی‌ رێکەوتننامە و پەیماننامە نێودەوڵەتییەکانی‌ تایبەت بەمافە شارستانی‌ و رامیارییەکانە، کە جەخت لەسەر ئەوە دەکەنەوە پێویسە دەنگدان بەنهێنی‌ بێت.

3) دەنگدانی‌ ئاشکرا، پێچەوانەی‌ بنەما سەرەکیەکانی‌ هەڵبژاردنی‌ دروست و پاک و بێگەردە.

پاشان ئەگەر ژمارەیەکی‌ زۆری‌ کاندید لەململانێدا بوون بۆ وەرگرتنی‌ پۆستی‌ سەرۆکی‌ هەرێم، ئایا پەرلەمان چۆن یەکلاییان دەکاتەوە؟ ئایا دەنگدان لەسەر کاندیدەکان چۆن بەڕێوە دەچێت؟ بەکارتی‌ دەنگدان یان بەدەستهەڵبڕین؟ ئایا سەرۆکی‌ پەرلەمان یەک یەک بانگی‌ کاندیدەکان دەکات و بەپەرلەمانتاران دەڵێت کێ ئەمەی‌ بەدڵە ببێت بەسەرۆکی‌ هەرێم؟!! یان بەیەکەوە بانگی‌ هەموو کاندیدەکان دەکات و بەپەرلەمانتاران دەڵێت بۆ خۆتان هەڵبژێرن؟!! یاخود لەکارتی‌ دەنگدان ناوی‌ پەرلەمانتار دەنووسرێت و ئەمیش لەسەر کارتەکە ناوی‌ کاندیدێک دەنوسێت؟!!

ئەم شێوازەی‌ هەڵبژاردن بۆ دانانی‌ سەرۆکی‌ هەرێم، سەرەڕای‌ ئەوەی‌ شێوازێکی‌ زۆر نامۆو نامەعقولە، با لەپەرلەمانیشەوە بێت، لەهەمان کاتدا رادەی‌ مەترسیەکەی‌ هیچی‌ کەمتر نیە لەهەڵبژاردنی‌ سەرۆک لەناو خەڵکەوە، چونکە:

1) هەلی‌ فرەکاندیدی‌ ناڕەخسێنێت، یان راستتر بڵێین رێگر دەبێت لەوەی‌ زیاتر لەیەک کاندید ململانێ لەسەر پۆستی‌ سەرۆکی‌ هەرێم بکەن.

2) هەلی‌ هاوپەیمانی‌ لەنێوان پارتە سیاسیەکاندا کەمدەکاتەوە، بۆ دانانی‌ کاندیدی‌ هاوبەش، بەتایبەتی‌ کە لەکوردستاندا دوو پارتی‌ سیاسی خاوەنی‌ دارایی‌ زەبەلاحن ودەزگای‌ سەربازی‌ وئاسایشی‌ وهەواڵگری‌ وجۆرەها ئامرازی‌ تری‌ ترساندن و تۆقاندن و کاریگەری‌ دروستکردنیان هەیە، رەنگە هەموو ئەندامێکی‌ پەرلەمان لەتوانایدا نەبێت روبەڕوی‌ هەموو ئەو ئامرازانە رابوەستێت.

3) کێشەو ناکۆکی‌ لەنێوان پەرلەمان وسەرۆکی‌ هەرێمدا دروستدەکات، بەتایبەتی‌ لەبارێکدا ئەگەر سەرۆک ئەو دەنگە نەهێنێت کەخۆی‌ دەیەوێت، سەرۆک لەڕێگەی‌ دەسەڵاتە زۆرو زەوەندەکانییەوە دەتوانێت کێشە بۆ ئەو پەرلەمانتارانە دروست بکات کە دەنگیان پێنەداوە.

بەهۆی‌ هەموو ئەو خراپیانەو چەندانی‌ تریش، دەنگدانی‌ ئاشکرا شێوازێکی‌ بێکەڵکەو نابێت رێگە بدرێت بهێنرێتە نێو یاساکانی‌ هەرێمی‌ کوردستانەوە، خۆ ئەگەر ئەم شێوازە بکرێت بەیاسا و تاپەسەندکردنی‌ دەستور سەرۆکی‌ هەرێم بەم شێوازە هەڵبژێردرێت، وەکو لەپرۆژە یاساکەدا هاتووە، ئەوا زۆر بەکورتی‌ سپاردنی‌ پرسی‌ سەرۆکایەتی‌ هەرێمە بەداهاتوویەکی‌ نادیار و چارەنووسێکی‌ مەترسیدار.

359 جار خوێندراوەتەوە
31/03/2019

هەموو وتارەکانی ئەم نوسەرە