Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

کێ خاوەنی ڕاپەڕینە؟

سه‌لیم كۆیی




یەکێک لە گرفتەکانی کوردستان و خەڵکە خێر لە خۆ نەدیوەکەی ئەوەیە کەس خۆی ناکاتە خاوەنی نەهامەتی یەکانی ،بەڵام کاتێ باسی سەرکەوتن دەکرێت هەموو بەیەکجار دەبنە خاوەنی ڕاستەقینەی سەرکەوتنەکە، ئەوەش گرفتێکی گەورەیە بۆ جۆری بیرکردنەوە بۆ داهاتوو، باس لەگەورەیی وڕزگاربونی گەلێک ناکرێت کە لەچ ستەمێکدا دەژیاو چی بەسەر هاتوە لەڕابردوو بەڵکو هەر لەسەرەتای نەوەدەکانەوەباس لەوە دەکرا کێ وتاری ڕاپەڕین بخوێنێتەوە! لەبەردەمی کام بارەگا یاد بکرێتەوە ! .


دوای دیاری کردنی ڕۆڵی کێ زیاتربوە ئینجا هاتنەسەر ئەوەی دەبێت کام حزب پشکی زیاتری هەبێت لە پاشان کەس وبنەماڵەو خزم ودەوروبەر هەرخۆشیان ئەو دادوەریەیان دەکرد ،بێ ئاگالە خەباتی دورو درێژی نەتەوەیەک وڕژانی ڕوبارێ لەخوێن وکاول کاری بۆیە تا ئەمڕۆش خاوەنی ڕاستەقینەی ڕاپەڕین دیار نی یەو حسابی بۆ ناکرێ کەگەل ودلسۆزانی ئەم ووڵاتەن کەتا ئێستاش برینەکانی ساڕێژ نەکراوە ،ئەوەش ئەوەمان پێ دەڵێت ڕاوکردن ولەناو بردنی نێچیر گرنگ نی یە ئەوەندەی کەی وچۆن ڕاوی دەکەی .


ڕژێمی سەدام بەهۆی ڕەفتارەکانی یەوە دوژمنی زۆر بوو بەڵام ئێمە نەمان توانی دوژمنەکانی ئەو بکەینە دۆستی ڕاستە قینەی خۆمان بۆیە لە ئێستادا ڕاپەڕین خاوەنی زۆرە ووڵاتانی جیران وهاوپەیمانیش هەر خۆیان بەخاوەنی ڕاپەڕین دەزانن وباسی هاوکاری و فرۆکەو ناوچەی دژە فرین دەکەن ،کەواتە ئەگەر لایەنەسیاسی یەکان جەماوەرو خەبات و خوێنی سەدان هەزارڕۆڵەو ژن ومنداڵی ئەم نیشتمانە نەکرێتە چەق وهەوڵ نەدرێت بە خزمەت وخۆش گوزەرانی بۆی قەرەبوو بکرێتەوە ئەوە ڕاپەڕێن بەهایەکی نامێنیت وکەسەکان و حزب، وەکو چالاکی ساڵانە بەخەڵکی دەفرۆشنەوە .

586 جار خوێندراوەتەوە
09/03/2019

هەموو وتارەکانی ئەم نوسەرە