Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

کەوتن هەیە بەڵام تەسلیم بوون ... نا

هێمن عه‌بدولقادر


سەربازێک بەتەنها لە خانوویەکدا گیری خواردووە لە هەموو لایەکەوە هێرشی لەسەرە کەچی تەسلیم نابێت و بەرگری دەکات چونکە ئامانجێکی هەیە، بەڵام کەسێک هەموو دەرگاکانی ژیان بە ڕوویدا کراوەتەوە و کەچی لە ماڵەکەی خۆیدا لە ناو کەس و کاردا بێزار، بێ تاقەت، خەمۆک، بۆ چی؟ 

چونکە ئامانجێکی نیە، مرۆڤ کە ئامانجێکی هەبوو دەجەنگێت، کە ئامانجێک نەما تەسلیم دەبێت.

کەسێک لە بیابانێکی ووشک و برینگدا بە ئومێدی گەشتن بە ئاو دانانیشێت بەڵکو دەیان کیلۆمەتر دەبڕێت بۆ ئەوەی زیندوو بمێنێتەوە جاری وایە بە دەیان کیلۆمەتر شوێن سەراب یان (تراویلکە) دەکەوێت کە سوور دەزانێت ئاویشی لێ نیە. 

لە راستیدا ( ئاو )تەنها پاساوێکە بۆ مانەوە، ئەسڵی بابەتەکە (ئومێد)ی زیندوو مانەوەیە ،ئاو تەنها بیانوویەکە لە بیاباندا ئەسڵی بابەتەکە (ئامانجە)، هەروەکو چۆن (ئاو) پێویستە بۆ پاراستنی پێکهاتەی بایۆلۆجی جەستەت لە ووشکبوونەوە و مردن، هەبوونی ئامانجێک یان ئومێدێکیش بەهەمان شێوە ژیانت دەپارێزێت لە ووشکبوونەوە و بێزاری.

(منداڵەکانتان، دایک و باوکتان، خوشک و براکانتان، هاوڕێ باشەکانتان، خێزان، هاوسەر و هاوپیشەکانتان) گەورەترین ئومێد و ئامانجاتانن.

(وَڵا تَقْتُلُوا أَنفُسَكُمْ ۚ إِنَّ اللَّهَ كَانَ بِكُمْ رَحِیمًا)

خۆتان مەکوژن، تەسلیم مەبن، بێ ئامانج مەبن بەڵێ ژیان پڕە لە ئازار و تەهلوکە و ناڕەحەتی، هیچ ڕێگایەک گوڵ ڕێژ نیە دڕک و داڵ بەردەوام لەسەر ڕێگان.

بەڵام خودا چونکە خۆی میهرەبانیە، هەر بەو چەشنە ئومێدێک لە نائومێدیدا، ڕوناکیەک لە تاریکیدا، قومێک ئاو لە بیاباندا، هاوسەرێکی چاک لە تەنهایدا، منداڵێکی باش لە کۆتایدا، هەردەنێرێت، تا پاساوێک یان ئامانجێکت بداتێ بۆ دووبارە دەست پێ کردنەوە بە ژیان...

هەمیشە ئازار، ناڕەحەتی، کەوتن هەیە، بەڵام تەسلیم بوون نا، چونکە ژیان بەهەموو گرفت و ئاڵەنگاریەکانیەوە هێشتا هەر جوانە.

نوقتە سەری دێڕ .

471 جار خوێندراوەتەوە
25/01/2019

هەموو وتارەکانی ئەم نوسەرە