Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

چی بکرێت بۆ داهاتوو؟!

هاوژین عومەر کەریم


هەرچەندە کارێکی ئاسان نییە لەم دۆخە ئاڵۆز و پڕ لە پاشەکشەیەدا، بتوانیت ستراتیجێکی سیاسیی نوێ و گونجاو بۆ لایەنەکانی دەرەوەی دەسەڵات، یان بەرەی ئۆپۆزسیۆن پێشنیاز بکەیت..

بەڵام بە تێگەیشتنی بەندە، بۆ چۆنێتیی مامەڵەکردن لەگەڵ واقیعی نوێی سیاسیی لە هەرێمی کوردستان، باشترین بژاردە لە بەردەم هێزە ناڕازیی و ئۆپۆزسیۆنەکاندا، دروستکردنی بەرەیەکی سیاسیی ئۆپۆزسیۆنی یەکگرتووی تەمەندرێژ و پتەوە، بەرمەبنای کارنامە و ستراتیجێکی سیاسیی ڕوون و واقیعیی و کردەیی، لەگەڵ دوورکەوتنەوە لە کاری تاکلایەنە و ئەمبەراوبەر..

پاشانیش ئەو لایەنانە هەر وەکو بەرەیەکی سیاسیی یەکگرتوو، بە یەک کارنامە و یەک وەرەقەی دانوستان و بە ڕەچاوکردنی پێگەی هەریەکێکیان، لەگەڵ یەکێتی و پارتی سەبارەت بە چۆنێتیی بەشدارییکردن، یان نەکردنیان لە حکومەتی نوێ و دابەشکردنی ڕۆڵ و پێگەکان، سەودا و دانوستان بکەن، نەک بە تەنها و یەک یەک، هاوشێوەی دانوستانەکانی ساڵی 2014 بۆ پێکهێنانی کابینەی هەشتەم.

هێز و لایەنە ئۆپۆزسیۆن و ناڕازییەکان ئەگەر وەکو بەرەیەکی سیاسیی و گرووپێکی سیاسیی تۆکمە بەشداریی کابینەی نوێیان کرد، هەڵبەت دەتوانن ببنە گرووپێکی کارا و فشاریش لەسەر یەکێتی و پارتی بۆ جێبەجێکردنی داوا و کارنامەکانیان و لە ناڵیش بدەن و لە بزماریش، پێکیشەوە بە کشانەوەیان، گورزی گەورە لە ئەجێندا و پێگەی سیاسیی لایەنەکانی دەسەڵات دەدەن، ئەگەر ئەو دەسەڵاتە لە ماوەی دیارییکراودا کارنامەکانی جێبەجێ نەکرد.

ئەگەریش بەشداریی حکومەتیان نەکرد، دیسانەوە پێکەوە و لە چوارچێوەی ئەو بەرەیەدا، دەتوانن کاری باش بکەن و فشاری ڕاستەقینە لەسەر دەسەڵات دروست بکەن و پاڵپشت بە هەوڵ و جموجوڵە مەیدانی و سیاسی و دیبلۆماسییەکان، دەسەڵات ناچار بە وەڵامدانەوەی بەشێک لە داواکانیان بکەن.

281 جار خوێندراوەتەوە
30/10/2018

هەموو وتارەکانی ئەم نوسەرە