بۆ ئه‌حمه‌دی حاجی ره‌شید
لەتیف فاتیح فەرەج
له ناخه‌وه پیرۆزبای دهرنهچونهكهت لێده‌كه‌م، جا خۆ دهرچوبای، من یه‌ك به خۆم پیرۆزبایم لێناكردیت، ئێ خۆ ئه‌مه تاقیكردنه‌وه نیيه ئیلا ده‌بێ ده‌رچیت، تۆ ده‌مێكه ده‌رچوویته، ده‌رچوون ئه‌وه‌یه كه له ته‌ك نادادی و سته‌مدا نه‌بیت، تۆش له ته‌ك ئه‌وه‌دا نیت، من پیرۆزبایی له مه‌لا به‌شیریش ناكه‌م، ئاخر ئه‌و به‌و هه‌موو زانسته ئاینیه‌وه یه‌ك به‌یاننامه‌ی ده‌رنه‌كرد بۆ پشتگیری موچه‌خۆرانی هه‌رێم، یه‌كجار به مامۆستایانی نه‌گوت: منیش له گه‌ڵتانم، ته‌نانه‌ت كاتێك مامۆستاكه درایه به‌ر شه‌ق، ئه‌و هیچی نه‌وت، ئیتر پیرۆزبایی چی؟
ده‌رنه‌چوونت زۆر باشتره له ده‌رچوونت، چونكه دژی رێكه‌وتنی ژێر به ژێر‌و دژی بانگه‌شه‌ی درۆزنانه‌ی ده‌وڵه‌ت بووی، ئه‌رێ ئه‌وه بۆ به عامریت نه‌گوت قوربان له رێكهوتنتانا له ته‌ك مالكی له باره‌ی ریفراندۆمه‌كه‌وه چتان گوت؟
یان چۆن له ده‌وڵه‌ته‌وه بایانداوه سه‌ر خوانی مالكی، ئه‌تو مۆره‌ی خۆت هه‌ڵدا و كاری خۆت كرد، ئه‌وانی تر كه به ته‌مای دوو شه‌شن، ئه‌وان بێهوده‌و ده‌سته‌و ئه‌ژنۆن، ئه‌و چوار ساڵه‌ش تێده‌په‌ڕێت، خودا بكه‌م پێكه‌وه شیعره‌كه‌ی ئه‌حمه‌د موختار به‌گی جاف نه‌خوێنینه‌وه، ئه‌وی "دێته گوێم ده‌نگێ به ئاهو شیوه‌ن و گریانه‌وه".
بۆ هه‌ڵبژاردنی له‌م جۆره‌و بۆ ده‌ركردنی مۆڵه‌تی شۆفێری، ده‌رنه‌چوون زۆر گرنگه، بۆیه هیوادارم ئه‌و پیرۆزباییهم لێ قهبوڵبكهی.
1789 جار خوێندراوەتەوە
16/09/2018
هەموو وتارەکانی ئەم نوسەرە