سوتانی كۆگای چه‌كه‌كان
لەتیف فاتیح فەرەج
له‌تیف فاتیح فه‌ره‌ج
هه‌فته‌یه‌ك به‌سه‌ر سوتانی كۆگای چه‌كه‌كه‌ی به حركهدا تێنه‌په‌ری ، كۆگایه‌كی چه‌ك وبارودله تاسلوجه‌ی سلێمانی سوتا ، قسه له‌وه‌ش ده‌كرێت كه هه‌ر له‌م رۆژانه كۆگایه‌كی چه‌كی رێی مه‌سیف سه‌لاحه‌دینیش سوتاوه ، ساڵانی رابردوش هه‌مان روداوگهل روویانداوه ، له راستیدا ئه‌م كۆگا سوتانانه هیچی له‌وه ناچێ به رێكه‌وت بێت ، یان به هۆی كارهباوهبووبێت ، چونكه ناكرێ كاره‌با ئه‌و هه‌موو به‌زم و رهزمه بقه‌ومێنێت و نه‌توانرێ چاره‌سه‌ر بكرێت ، ئه‌و كۆگایانه بۆ ده‌سوتێن ، هۆكاری سوتانه‌كه چیه ، زه‌ره‌رو زیانه‌كان چه‌ندن هه‌موو ئه‌مانه پێویستیان به رونكردنه‌وه‌و به دواداچوونه ، هه‌موو ئه‌وه‌مان بیره كه پێشمه‌رگه له تهلوهردو مهلاعهبدوڵاو وادی نه‌فت و خورماتوو شوێنه‌كانی دیكه بو داد‌و بێدادی بوو به ده‌ست نه‌بوونی چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نیه‌وه ، ئه‌وه‌شمان بیر نه‌چوه كه چه‌ك و چۆڵی ئه‌ڵمانی و ئه‌مه‌ریكی له بازاڕه‌كانی كوردستاندا مامه‌ڵه‌ی پێوه ده‌كرا ،ئه‌وه ئێستا خێره ئه‌و چه‌ك و چۆڵه گڕده‌گرێت و هۆكاره‌كه‌ی نادیاره .
دۆستێكم بۆی گێڕامه‌وه كه ته‌نانه‌ت له كۆگاكانیشدا مامه‌ڵه‌و كڕین و فرۆش به چه‌ك و چۆڵه‌وه كراوه ، تا چه‌ند ئه‌وه راسته ده‌بێت حكومه‌ت و وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه له‌و باره‌یه‌وه رونكردنه‌وه بده‌ن ، چونكه ناكرێت چه‌ك و چۆڵی دنیا بسوتێت و هه‌موو مه‌سه‌له‌كه‌ش به ڕونكردنه‌وه‌یه‌كی ساكاری ئاسایش یان به‌رپرسێك كۆتای بێت ،ئێمه‌له هه‌رێمی سیناریۆو دروستكردنی چیرۆكی خه‌یاڵیدا ده‌ژین ، هه‌رێمێك زۆر به ئاسانی جاشی تیا ده‌كرێت به قاره‌مان و چاكی تیا ده‌كرێت به خائین ، هه‌رێمێك كه سڵ له هیچ شتێك ناكرێته‌وه چ بۆ شێواندنی وێنه ، چ بۆ ناشرینكردنی یه‌كتر ، ناكرێت تا سه‌ر هه‌موو گیرۆده‌ی ئه‌و سیناریۆ دروستكراوانه بین .
ئه‌قڵ نایبڕێت له مه‌ودای 100 ساڵدا بچوكترین كۆگای چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نی له‌و سعودیه‌و كوه‌یته نه‌سوتێ و نه‌ته‌قێته‌وه ، كه‌چی هه‌موو ساڵێ له كوردستان كۆگایه‌ك ببێته قه‌ره برووت ، ئه‌مساڵ كار له یه‌ك كۆگادا نه‌بوو !!
ئایه ئه‌م روداوانه پێویستی به به دواداچوونی راستیه‌كان و ده‌رخستنیان نیه بۆ رای گشتی ، ئه‌ی نابێت بوار به میدیا بدرێت ئه‌و ورده‌كاریانه بگه‌یه‌نێت به خه‌ڵك ، یان ئه‌مانه‌ش به دیزه به ده‌رخۆنه كردنێك چاردهكرێن و دۆسیه‌كه داده‌خرێت .
1123 جار خوێندراوەتەوە
03/07/2018
هەموو وتارەکانی ئەم نوسەرە