Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

فاروق بۆ ئێوه‌ و كۆمه‌ڵگاكانی به‌خشین بۆ ئێمه‌!

ئازاد جه‌لال




 
به‌ڕێوه‌به‌ری پۆلسیی هه‌ولێر مێرد مناڵێك ده‌دوێنێ‌  ده‌رباره‌ی ئه‌نجامدانی‌ تاوانێكی كوشتن  كه‌ له‌ به‌ره‌به‌یانی مانگی ڕه‌مه‌زاندا دراوسێیه‌كی خۆیانی به‌ چه‌قۆ كوشت. پرسیاری لێ‌ ده‌كات  ئه‌م تاوانه‌ له‌ كێ‌ ـ وه‌ فێربوویت؟  مێردمنداڵه‌كه‌ له‌ وه‌ڵامدا  ئه‌ڵی: له‌ فلیمه‌ ئه‌كشنه‌كانه‌وه‌ فێربووم، كه‌ له‌ ته‌له‌فزیۆنی توووووووت لێ‌ ده‌درا!


دوكانێكی زه‌ره‌نگه‌ریان له‌ سلیمانی بڕی بوو. كه‌ ته‌مسیله‌كه‌یان به‌ دزه‌كان  كرد  ڕێك له‌ فلیمی كۆڵانه‌كانی پشته‌وه‌ ته‌كنیكه‌كه‌  وه‌رگیرا بوو.  ماوه‌یه‌كه‌ دزینی  ماتۆڕ سكیل و  مه‌رزیه‌و و  ماده‌ی هۆشبه‌ر  په‌ره‌ی سه‌ندووه‌  به‌شێكی زۆری‌ ته‌كنیكیی‌  تاوانه‌كانیان  په‌یوه‌ندی به‌‌و فلیمانه‌وه‌ هه‌یه‌ كه‌   په‌خش ده‌كرێ‌‌و زیانی بۆ  تاك به‌تاكمان هه‌یه‌. 
 
من خۆم تێبینم له‌سه‌ر به‌رنامه‌ی به‌خشین‌و هانای خێرخوازی  ته‌نیا  پیشاندانی  ده‌م‌وچاوه‌كان بوو كه‌ پیشان ده‌درا!  به‌ڵام دیاره‌ ئه‌وانیش پاساویان هه‌بوو. 
 باشه‌ كامیان زیانیان بۆ میلله‌ت هه‌یه‌، ئه‌و فلیمانه‌ كه‌ ئه‌دگار و نه‌ریتی كۆمه‌ڵایه‌تی كوردی تێك ده‌ده‌ن و  فێری ته‌كنیكی تاوانمان ده‌كا، یان به‌رنامه‌ی خێرخوازی؟!
. كه‌ هه‌زاران كه‌س تیایدا سوودمه‌ندبوون. 


 دیاره‌ چاویان به‌رایی ناهێنێ‌ كه‌ نه‌خۆشخانه‌كانی به‌خشین جمه‌ی دێ‌. كه‌چی له‌به‌رابه‌ردا هه‌ڵمه‌تی نیشتمانی بۆ كۆكردنه‌وه‌ی پاره‌ له‌ كه‌س‌وكاری قوتابی‌و خوێندكار هێنده‌ی ده‌غیله‌یه‌كی منداڵیان بۆ كۆنه‌بوه‌وه‌.  ئیتر چۆن شه‌ق نابه‌ن  و بڕیاری داخستنی ناده‌ن!  خه‌ڵكی ده‌وڵه‌مه‌ندیش په‌ییان به‌و ڕاستییه‌ بردووه‌ كه‌ ئیتر پاره‌كانیان بخه‌نه‌ ئه‌و شوێن‌و جێگایانه‌ی كه‌ ئه‌نجامی هه‌یه‌‌و سوود به‌ خه‌ڵكی ڕه‌ش و ڕووت ده‌گه‌یه‌نێ‌. نه‌خۆشخانه‌ی فاروق بۆ ئێوه‌ و  كۆمه‌ڵگاكانی به‌خشین بۆ ئێمه‌!

943 جار خوێندراوەتەوە
04/03/2018

هەموو وتارەکانی ئەم نوسەرە