Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

1

عومه‌ر گوڵپی




عومه‌ر گولپی


1ـ ئه‌ركی‌ ڕاسته‌قینه‌و یاساییانه‌ی‌ هه‌ریه‌كه‌ له‌ سیاسه‌ت، كابینه‌كانی‌ حكومه‌ت، دروستكردنی‌ حكومه‌ت‌و هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی‌، ڕه‌چاوكرنی‌ به‌رژه‌وه‌ندی‌ خه‌ڵكه‌، هه‌ربۆیه‌ پێویسته‌ به‌رژه‌وه‌ندی‌‌و داوای‌ خه‌ڵك هه‌وێنی دروستكردن‌و هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌یان بێت.


2ـ كشانه‌وه‌ی‌ كۆمه‌ڵ‌و گۆڕان له‌ كابینه‌ی‌ هه‌شته‌می‌ حكومه‌ت بڕیارێكی‌ دروسته‌، چ به‌ مانا یاساییه‌كه‌ی‌ چ به‌ مانا سیاسییه‌كه‌ی‌، هه‌روه‌ها ده‌توانێت به‌شێك بێت له‌ وه‌ڵامدانه‌وه‌ی‌ داوای‌ خه‌ڵك‌و ناڕه‌زاییه‌كان، یه‌كه‌مجاریشه‌ ئه‌م مۆدێله‌ هێمن‌و پێشكه‌وتووه‌ له‌ كوردستان تاقیده‌كرێته‌وه‌.


3ـ كشانه‌وه‌ی‌ كۆمه‌ڵ له‌م كابینه‌یه‌ به‌هاو مانای‌ تایبه‌تی‌ هه‌یه‌، چونكه‌ تا ئه‌مڕۆش وه‌زیره‌كانی‌ له‌ ده‌وامی‌ ئاسایی‌ خۆیاندا بوون.


4ـ خۆپیشاندانی‌ مه‌ده‌نیانه‌‌و ئاشتیانه‌ ده‌توانێت پرۆسه‌ی‌ سیاسی‌ پێش بخات‌و داوای‌ خه‌ڵك باشتر بخاته‌ ڕوو.


5ـ ته‌نها چاره‌سه‌ر بۆ ئه‌م دۆخه‌ خراپه‌ی‌ هه‌رێم، هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی‌ ئه‌م كابینه‌یه‌ی‌ حكومه‌ته‌ كه‌ نه‌یتوانی‌ له‌ ئاست خواستی‌ هاووڵاتیاندا بێت‌و ئه‌و به‌رنامانه‌ی‌ بهێنێته‌ دی‌ كه‌ له‌كاتی‌ دروستبوونیدا به‌ڵێنی‌ به‌خه‌ڵك دابوو(هۆكاره‌كان هه‌رچی‌ بووبن)، ئه‌وه‌ش له‌ ڕێگه‌ی‌ متمانه‌ وه‌رگرتنه‌وه‌ له‌ په‌رله‌مان‌و دروستكردنی‌ حكومه‌تێكی‌ كاتی بۆ ته‌نها دوو ئه‌رك، یه‌كه‌میان گفتوگۆ له‌گه‌ڵ به‌غداو گه‌یشتن به‌ ڕێككه‌وتن، دووه‌میان هه‌ڵبژاردنێكی‌ پاك بۆ په‌رله‌مان‌و ئه‌نجومه‌نی‌ پارێزگاكان.


6ـ پاراستنی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان‌و خه‌ڵكه‌كه‌ی‌ ئه‌قڵ‌و ژیریی‌‌و حیكمه‌تی‌ ده‌وێت له‌لایه‌ن هاووڵاتیان‌و حزبه‌كانی‌ ده‌سه‌ڵات‌و هێزه‌ چه‌كداره‌كانه‌وه‌ نه‌وه‌ك هێزو توندوتیژی‌، با وریابین به‌ هێمنی‌‌و سه‌برو ئارامییه‌وه‌ ده‌كرێت ئه‌م هه‌رێمه‌ بپارێزین‌و له‌م قۆناغه‌وه‌ بیبه‌ینه‌ قۆناغێكی‌ تر. 

1014 جار خوێندراوەتەوە
20/12/2017

هەموو وتارەکانی ئەم نوسەرە