Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

1

ئومێد حه‌مه‌ عه‌لی


دوێنێ دابەشکردنی دەسەڵاتەکانی سەرۆکایەتی هەرێم ئەنجامدرا. بارزانی لەسەرۆکایەتی هەرێم نەما. تا هەڵبژاردنەکانی داهاتوو سیستەمی پەرلەمانی تەواو ئیشدەکات. ئەمە جێبەجێبوونی خۆبەخۆی بەرنامەی سیاسی گۆڕانە. ئەتوانم وەک سەرکەوتنی بەرنامە و عینادیی سیاسی چەند ساڵەی بزوتنەوەی گۆڕان لەقەڵەمی بدەم. 

سەرۆکایەتی پەرلەمان بە رێکارێکی نا پەیڕەوی بە تێگەیشتنی ئێمە, کۆبونەوەکەیان ئەنجامدا هەر بۆیە بەتوندی ڕەخنەمانکردن و بە "مێزکوتان" رووبەڕوویان بوینەوە. ئێمە ئیرادەی سیاسی گۆڕانخوازان دەپارێزین و بەردەوام زیدوێتییەکی پەرلەمانی لەپێناو بەرژەوەندی خەلکدا پێشدەخەین. 
دوێنێ فراکسیۆنی گۆڕان نوێنەرایەتی خەڵک و ناڕازییانی کوردستانی کرد لەناو پەرلەمان. ئێمە بەرپرسیارانە مامەڵە لەگەڵ دۆخی هەستیاری کوردستان دەکەین و ژیرانە خوێندنەوە بۆ بارودۆخ و دابەشبونە حزبی و کۆمەڵایەتییەکانی کۆمەڵگەی کوردستان دەکەین, لەگەڵ ئەوەی بەتوندی پرەنسیپەکانی گۆڕان و خەونەکانی کاک نەوشیروان بۆ ژیانێکی باشتر و نیشتمانێکی سەربەخۆ دەپارێزین. 

ئێمە بە فیعلی ئیش بۆ بەدیهێنانی ژیانێکی دیموکراتیانە و دادپەروەرانە دەکەین, نەک دروستکردنی سیناریۆ بۆ وەبەرهێنانی گوماناوی. 
ئێمە لەپەرلەمان مابوینەوە و بەهیچ شێوەیەک رێگای هاتنە دەرەوە و دەربازبونمان نەبوو, مەترسییەکی جدی لەدەرەوە ئامادەیی هەبوو لەسەر ژیانمان. هەندێ جار دەیانوت رۆیشتن و هەندێ جار دەیانوت هاتنە ناوەوە, ئێمە لەگەڵ هاوڕێیانمان جیا لە هەوڵی خۆپاراستن, دەبوو ئامادەی هەموو شتێک بین بۆ راگرتنی کەرامەتی خۆمان. بەڵام ئەم ڕووداوانە پێداگرترمان دەکات لەسەر بەرنامە و داواکانی میللەتەکەمان. 
بەشی ئاسایشی پەرلەمان و هێزی دیکە رۆڵیان لە پاراستنی پەرلەمانتاراندا بەرزبوو. 

دواجار لە دۆخێکی ئەمنی هەستیار و تونددا ئێمە لەپەرلەمان چوینە دەرەوە. ئەوەی گرنگە هێشتنەوەی شاڕێگای ناتوندوتیژانەی رادیکاڵیانەی گۆڕانە.

786 جار خوێندراوەتەوە
30/10/2017

هەموو وتارەکانی ئەم نوسەرە