داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 10:00 + 12:00 + 14:00 + 17:00 + 18:00 + 19:00 + 20:00 + 22:00 + 23:00 + 23:45
هەواڵی وەرزشی 10:30 + 13:00 شيكارى وەرزشی + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان
بەیانی 3:17
نیوه‌ڕۆ 12:17
عه‌سر 4:05
ئێواره‌ 7:29
خه‌وتنان 8:44

بۆ به‌ڕێزان له‌ یه‌کێتی

عه‌لی حه‌مه‌ ساڵح

‌گۆڕان مه‌رجی نیه‌ و پارتی مه‌رجی هه‌یه‌ بۆ ئاساییکردنه‌وه‌ی په‌رله‌مان

به‌شێک له‌ به‌رپرسانی یه‌کێتی ده‌یانه‌وێت به‌هه‌ر نرخێک بێت پرۆژه‌ی پارتی سه‌ربگرێت، بۆ بیانوو هێنانه‌وه‌ به‌ ته‌سلیم بوون به‌ پارتی، ده‌ڵێن: گۆڕان به‌ هیچ ڕازی نیه‌! پارتیش به‌ پشتبه‌ستن به‌م که‌سانه‌ ته‌واو بێمنه‌ت بووه‌، مه‌رجی هه‌یه‌ بۆ کاراکردنه‌وه‌ی په‌رله‌مان. 

١-مه‌رجی پارتی، باس نه‌کردنی سه‌رۆکایه‌تی هه‌رێم و پۆسته‌که‌ی بارزانیه، گۆڕانیش ده‌ڵێت: ده‌بێت ڕێککه‌وتن بکه‌ین له‌سه‌ر یاسای سه‌رۆکایه‌تی هه‌رێم، چونکه‌ په‌رله‌مان یاسا بۆ کێ بنێرێت؟ چۆن دانبه‌شه‌رعیه‌تی بارزانیدا بنێین؟ 

٢-پارتی مه‌رجی هه‌یه‌ بۆ ڕیفراندۆم، به‌پێی مه‌رجه‌که‌ی پارتی؛ نابێت په‌رله‌مان و لیژنه‌ په‌یوه‌ندیداره‌کانی په‌رله‌مان لێکۆڵینه‌وه‌ی پێویست له‌ بواری سیاسی و ئابوری و ئه‌منی و جوگرافی و دیبلۆماسی بۆ ریفراندۆم و ده‌رهاویشته‌کانی ڕیفراندۆم بکه‌ن و دواتر بریار بده‌ن. 
پارتی: ده‌یه‌وێت ئه‌وه‌ی بڕیاریان لێداوه‌ بۆ ڕیفراندۆم وه‌ک خۆی بڕوات و له‌ ٢٥ی ٩ دا بکرێت، ئه‌گه‌ر په‌رله‌مان لێکۆڵینه‌وه‌ی پێویست بکات به‌ هیچ شێوه‌یه‌ ناتواندرێت به‌ چه‌ند ڕۆژێک لێکۆڵینه‌وه‌ بکرێت و پرۆژه‌ یاسا پێشکه‌ش بکرێت و په‌سه‌ندیش بکرێت. که‌واته‌: کێ مه‌رجی هه‌یه‌؟ 

٣-بۆ ڕۆڵی په‌رله‌مان له‌ باشکردنی بژێوی خه‌ڵک، باشترین ڕێگا هاتنی سه‌رۆکایه‌تی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانه‌ بۆ په‌رله‌مان، ئایا ئه‌گه‌ر وه‌ک ساڵی ٢٠١٥ سه‌رۆکی حکومه‌ت ڕێگری کرد له‌ هاتنی خۆی و وه‌زیره‌کان، چی؟ 
ئه‌م سێ خاڵه‌ی ئێمه‌ ته‌واو یاساییه‌، واته‌: مه‌رجمان نیه‌، ئه‌وانه‌ی پارتی دیموکرات یان نایاساییه‌ یان سه‌پاندنی ئیراده‌ی حیربیه‌ به‌سه‌ر په‌رله‌ماندا، واته‌: پارتی مه‌رجی هه‌یه‌و ئه‌و چی ویست په‌رله‌مان وابکات. 
عه‌لی حه‌مه‌ ساڵح

444 جار خوێندراوەتەوە
03/09/2017

هەموو وتارەکانی ئەم نوسەرە