داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
ژێرخان 10:10 شه‌و، ته‌نها رۆژانی شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان
بەیانی 4:27
نیوه‌ڕۆ 11:54
عه‌سر 2:59
ئێواره‌ 5:48
خه‌وتنان 6:58

کۆمه‌ڵ کێشه‌ی چیه‌ ؟

فاروق عه‌لی‌


کۆمه‌ڵی ئیسلامی وه‌ک پارتێکی سیاسی که‌پێگه‌و سه‌نگ و قورسایی خۆی هه‌یه‌، له‌سه‌ره‌تای ڕاگه‌یاندنیه‌وه‌ بڕوای به‌وه‌ هه‌بووه‌ له‌گه‌ڵ ته‌واوی پارت و لایه‌نه‌سیاسیه‌کان په‌یوه‌نده‌کانی پته‌وو ئاسایی بێت، ڕاستگۆیانه‌و بێ دوو ڕووی هه‌ڵوێست و بۆچونه‌کانی له‌په‌نهان و ئاشکرادا ڕاشکاوانه‌ به‌یان کردووه‌.

کۆمه‌ڵ پێی وایه‌ له‌ ژینگه‌ی ئاسایی و له‌باردا ده‌توانێت به‌ئامانجه‌کانی بگات، ئامانجی کۆمه‌ڵ به‌رژه‌وه‌ندیه‌کانی خه‌ڵکه‌، کێشه‌ی کۆمه‌ڵ کێشه‌ی خه‌ڵکه‌، کێشه‌ی کۆمه‌ڵ پاراستنی شکۆی مرۆڤ و تاکی کورده‌، کێشه‌ی کۆمه‌ڵ په‌ک خستنی په‌رله‌مان و له‌کارخستنی دامه‌زراوه‌ یاسایی و شه‌رعیه‌کانه، کێشه‌ی کۆمه‌ڵ به‌هه‌ده‌ردانی سامان و داهاتی هه‌رێمی کوردستان و نه‌بوونی شه‌فافیه‌ته‌ له‌داهات و خه‌رجی دا، کێشه‌ی کۆمه‌ڵ داکۆکیه‌ له‌قووتی خه‌ڵکی و هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی سیسته‌می چاره‌که‌ موچه‌یه‌، کێشه‌ی کۆمه‌ڵ به‌نیشتمانی کردنی دامه‌زراوه‌ نیشتمانی و نه‌ته‌وه‌ییه‌کانه‌و ده‌رهێنانیانه‌ له‌چنگی حیزب و به‌رپرسه‌کانی، کێشه‌ی کۆمه‌ڵ داخوازیه‌ له‌به‌دامه‌زراوه‌یی کردنی سیسته‌می به‌ڕێوه‌بردن له‌هه‌رێمی کوردستان.

هه‌رکات ئه‌م گرفتانه‌ چاره‌سه‌ربوون و بارودۆخ ئاسایی بوویه‌وه‌، ئه‌وکات ده‌رده‌که‌وێ کۆمه‌ڵ هیچ کێشه‌ی ‌نیه‌و له‌گه‌ڵ هه‌موو لایه‌ک ته‌باده‌بێ…

534 جار خوێندراوەتەوە
22/08/2017

هەموو وتارەکانی ئەم نوسەرە