داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 10:00 + 12:00 + 14:00 + 17:00 + 18:00 + 19:00 + 20:00 + 22:00 + 23:00 + 23:45
هەواڵی وەرزشی 10:30 + 13:00 شيكارى وەرزشی + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان
بەیانی 3:17
نیوه‌ڕۆ 12:17
عه‌سر 4:05
ئێواره‌ 7:29
خه‌وتنان 8:44

ده‌رباره‌ی گۆڕان و كۆمه‌ڵ

لەتیف فاتیح فەرەج

‌1 - له‌ 2003ه‌وه‌ به‌ به‌رده‌وامی تۆمه‌ت ده‌درێته‌ پاڵ كۆمه‌ڵی ئیسلامی و چاڵی بۆ هه‌ڵده‌كه‌نرێت، هه‌وڵی په‌راوێز خستنی ده‌درێت و ده‌یانه‌وێ‌ بیكه‌نه‌ده‌ره‌وه‌ی یاریه‌كه‌ ،راپۆرتی له‌ سه‌ر ده‌درێته‌ ئه‌مه‌ریكاو ئه‌وروپا ، هه‌وڵ ده‌درێت وه‌ك تیرۆریست وێنا بكرێت ،  داكۆكی كاری ئه‌و حزبه‌ نیم ، به‌ڵام ته‌واوی ئه‌و بوختان و تۆمه‌تانه‌ په‌یوه‌سته‌ به‌ هه‌ڵوێستی كۆمه‌ڵی ئیسلامیه‌وه‌ ، ئه‌وه‌ی مایه‌ی هه‌ڵوه‌سته‌یه‌ ، ئه‌وانه‌ی تۆمه‌ت ده‌به‌خشنه‌وه‌ خۆیان مێژوویان لیپه‌ له‌ خراپه‌و نادادی ، هه‌ڵبه‌ت بۆ پێكه‌وه‌ هه‌ڵكردنی سیاسی و پێكه‌وه‌ ژیانی ئاشتیانه‌ ،دۆزینه‌وه‌ی هاوبه‌شیه‌كان گرنگه‌ نه‌ك گه‌وره‌ كردنه‌وه‌ ی جیاوازیه‌كان، ئایه‌ له‌ نێوان كۆمه‌ڵی ئیسلامی و ئه‌وانی تردا خاڵی هاوبه‌ش زیاترن ، یان خاڵی جیاواز ، خاڵی هاوبه‌ش له‌ چاره‌نووس و یه‌ك نیشتمانی و پێكه‌وه‌ هه‌ڵكردن ، نه‌ك ئه‌وه‌ی كۆمه‌ڵی ئیسلامیش شه‌ریكی نادادی و سته‌م و گه‌نده‌ڵیه‌كان بێت .
2 - له‌ ماوه‌ی رابردودا بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان و كۆمه‌ڵی ئیسلامی پێكه‌وه‌یی و لێكحاڵی بوونێكی باش له‌ نێوانیاندا هه‌بووه‌ ، بۆ ئه‌مه‌ هه‌وڵدراوه‌ هه‌رچۆنێكه‌ ئه‌و په‌یوه‌ندیه‌ هه‌ڵوه‌شێنرێته‌وه‌ ، له‌ سه‌ر ئاستی سه‌ركردایه‌تی حزبی دیكه‌ هه‌بووه‌ ، له‌ میدیاداو به‌ ئاشكرا گوتویه‌تی ناكرێ‌ وه‌ك یه‌ك سه‌یری گۆڕان و كۆمه‌ڵ بكرێت ، نه‌ك ئه‌وه‌ هه‌وڵدراوه‌ دوو وێنه‌ی جیاواز له‌و دوو حزبه‌ نیشان بدرێت بۆ ئه‌وه‌ی بنكردایه‌تیان بكرێن به‌ گژ یه‌كترا ،به‌ڵام هاوهه‌ڵوێستیان له‌ زۆر پرسی میلله‌ته‌كه‌یاندا وای كردووه‌ ، كه‌ ئه‌و هه‌وڵانه‌ هیچ به‌روبومێكیان نه‌بێت ، رێگای دروست ئه‌وه‌ نیه‌ كه‌ كار بۆ شێواندنی په‌یوه‌ندیه‌كان بكه‌ین ، رێگای دروست ئه‌وه‌یه‌ چۆن جیاوازیه‌كان كه‌م بكرێنه‌وه‌ ، كه‌مكردنه‌وه‌ی جیاوازیه‌كان بۆ ئه‌وه‌ی له‌و رابردووه‌ ، پڕ له‌ ململانێی نادروست و ناجۆریه‌ رزگارمان بێت ، رابردووی سیاسی و پێكه‌وه‌ هه‌ڵكردنی ئێمه‌ هه‌قه‌ ببێته‌ وانه‌، بۆ ئاینده‌ی باشتر ، نه‌ك ببێته‌ وانه‌ بۆ لاسایی كردنه‌وه‌ی .
3 - له‌ سوره‌تی قوره‌یشا له‌ ئایه‌ته‌كانی 3و4 باسی خۆراك دابینی بۆ به‌گژاچونه‌وه‌ی برسێتی و ئاسایش له‌ نیگه‌رانیدا ده‌كات ، گۆڕان و كۆمه‌ڵ كارێكی باشیان كردووه‌ ، بژێوی خه‌ڵك و موچه‌و ته‌ناهییان به‌ هه‌ند وه‌رگرتووه‌ ، بۆ هاوڵاتیانی كوردستان ، ده‌بوو كۆی لایه‌نه‌كانی دیكه‌ له‌م پرسه‌دا هاوشانی ئه‌وان بان ، نه‌ك هه‌وڵی دورخستنه‌وه‌ له‌ یه‌كتر بدرێت ، وه‌ك چۆن ئه‌و هه‌وڵه‌ له‌ قۆناغێكا بۆ دوور خستنه‌وه‌ی یه‌كگرتووی ئیسلامی و دواتریش یه‌كێتی درا ، ئێستا دوای ئه‌و هه‌موو ناجۆریه‌ ،پێویسته‌ ئه‌و هه‌وڵه‌ موخابه‌راتیانه‌ی هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ واز لێبهێنرێت و بیر له‌ ئاینده‌ بكرێته‌وه‌ ، بۆ 5لایه‌نه‌ سه‌ره‌كیه‌كه‌ی نێو پارله‌مان و كۆی ئه‌وانی دیكه‌ش ئه‌وه‌ باشتره‌ كار له‌ سه‌ر توند كردنی گرێكه‌ نه‌كرێت ، تا به‌ گرێ‌ كوێره‌ بوون ، هه‌وڵی تێكدانی په‌یوه‌ندی نێوان لایه‌نه‌كان نه‌خۆشیه‌كی سیاسی كوشنده‌یه‌ ، به‌ڵام ئه‌و نه‌خۆشیه‌ هێشتا ناوێكی بۆ دانه‌نراوه‌ 

1795 جار خوێندراوەتەوە
18/08/2017

هەموو وتارەکانی ئەم نوسەرە