Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

1

عه‌لی حه‌مه‌ ساڵح


کۆبونه‌وه‌ی بارزانی له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌کان نه‌ ئامانج لێی سه‌ربه‌خۆیه‌، نه‌ ڕیفراندۆم له‌ ته‌واوی کوردستان.. 

چونکه‌ ئه‌وان ئێستا بۆ ٢٠ ساڵ نه‌وتی که‌رکویان فرۆشتووه‌، بچوکترین هه‌نگاو نانێن زیان به‌ پاره‌کانیان بگه‌یه‌نێت.. 
بپرسن ڕیفراندۆم ئه‌گه‌ر بکرێت، له‌ کوێ ده‌کرێت؟ 
خۆیان ده‌ڵێن بۆ سه‌ربه‌خۆی نیه‌؟ ئه‌ی بۆ چیه‌؟!
ئێمه‌و ئێوه‌ش دڵنیاین..
ئامانج لێی پیشاندانی بارزانییه‌ وه‌ک سه‌رۆکی هه‌رێم، وه‌رگرتنی به‌یعه‌ته‌ له‌و حیزبانه‌ی که‌ سبه‌ی ده‌چنه‌ خزمه‌ت بارزانی..
باشه‌ ئه‌گه‌ر پێتانوابوو بارزانی به‌یاساو بێ یاسا هه‌ر ده‌بێت سه‌رۆک بێت، بۆ فراکسیۆنه‌کانتان پرۆژه‌ یاسای پێشکه‌ش کرد بۆ هه‌مواری یاسای سه‌رۆکایه‌تی هه‌رێم؟ 
ئه‌مه‌ی ده‌کرێت به‌ ناوی ڕیفراندۆم ته‌نیا بۆ له‌بیربردنه‌وه‌ی کێشه‌ بنه‌ڕه‌تیه‌کانی خه‌ڵک و دۆڕاندنی ئێستاو ئاینده‌ی ئه‌م وڵاته‌یه‌ به‌ناوی قه‌رزو دادگا..
باش ده‌زانین یه‌کێک له‌و حیزبانه‌ی به‌یانی ده‌چنه‌ خزمه‌ت بارزانی و وه‌ک "سه‌رۆکی هه‌رێم" ده‌یناسێنن چاویان له‌ ٥٠٠ ملیۆن دۆلاری (روس نه‌فته) به‌ به‌رپرس و حیزبه‌که‌یان! به‌ڵام ئه‌وانی دیکه‌ بۆ... 
بوای ده‌بینم ئه‌مه‌ ته‌واوکردنی ئه‌و کوده‌تایه‌ پارتی به‌سه‌ر په‌رله‌ماندا کردی..
لیێتان ده‌پرسم و ڕاستگۆیانه‌ وه‌ڵام بده‌نه‌وه‌، ئه‌گه‌ر سه‌رۆکی په‌رله‌مانی کوردستان بانگهێشتی دانیشتنێکی په‌رله‌مان بکات و پارتی ڕێگا نه‌دات دانیشتن له‌ هه‌ولێر بکرێت و شوێنێکی دیکه‌ به‌ ناچاری دیاری بکرێت؛ کۆی په‌رله‌مانتاره‌کانتان ئاماده‌ ده‌بن، به‌دڵنیایی ئاماده‌نابن و پێشتریش وتووتانه‌ به‌مه‌رجێک دێیین له‌ هه‌ولێر بێت..
بۆیه‌ ئه‌مه‌ی ئێوه‌ رونکردنه‌ له‌ کوده‌تاو پشتکردنه‌ له‌ شه‌رعیه‌ت... 
زۆر قسه‌ی دیکه‌ هه‌یه‌و دیکه‌ن. 
ڕێزم هه‌یه‌ بۆ په‌رله‌مانتاره‌ به‌هه‌ڵوێست و جوامێره‌کان، به‌ڵام ئه‌نجام ئه‌مه‌ بڕیاری حیزبه‌کانیانه‌...


1079 جار خوێندراوەتەوە
07/06/2017

هەموو وتارەکانی ئەم نوسەرە