Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

1

عه‌لی حه‌مه‌ ساڵح


هێزه‌کانی تورکیا پێنج پێشمه‌رگه‌و چه‌ندین شه‌ڕڤان شه‌هید ده‌که‌ن، پاش چه‌ند ڕۆژێکی که‌م سه‌رۆکی حکومه‌تی هه‌رێم ده‌چێته‌ تورکیا، بڕیاره‌ له‌ ئاینده‌یه‌کی نزیکیشدا تورکیا هێرش بکاته‌وه‌ سه‌ر شه‌نگال، به‌ڵام قسه‌یه‌کی جدی ناوترێت.  
ئێمه‌ هاتووینه‌ته‌ ئه‌وروپاو به‌شێکی گرنگی به‌رپرسان و په‌رله‌مانتارانی وڵاتانی ئه‌وروپیمان دیتووه‌، زیاتر له‌ ٥٠٠ په‌ڕه‌ به‌ڵگه‌نامه‌مان له‌باره‌ی دۆخی حوکمڕانی کوردستان داوه‌، داوامانکردووه‌ کاربکه‌ن بۆ  پاراستنی سنوری کوردستان. 
ئه‌مانه‌ نابێته‌ بابه‌ت..
 نوسراوێک کراوه‌ به‌ بابه‌ت که‌ له‌ماوه‌یه‌کی کورتداو له‌سه‌ر داوای جێگری سه‌رۆکی په‌رله‌مان نوسراوه‌و وتوویه‌تی به‌نووسین پێمان بده‌ن با کاری له‌سه‌ر بکه‌ین و فکره‌که‌شی به‌ باشی بۆ باسکراوه‌‌. دڵنیابن چه‌ندین نامه‌ی فه‌رمیمان به‌ شێوازێکی دیبلۆماسی شیاو گه‌یاندووه‌، كه‌ ته‌عبیری له‌ گرفته‌کانی خه‌ڵک کردووه‌. 
جا نووسینێک به‌ په‌له‌ نوسرابێت و چه‌ند هه‌ڵه‌یه‌کی تێدابێت و فکره‌که‌ی به‌باشی گه‌یاندبێت بابه‌ت بێت، به‌ڵام هاتنی سوپای تورکیاو شه‌هیدبوونی خوشک و براکانمان و داگیرکردنی خاکی کوردستان بابه‌ت نه‌بێت.


3877 جار خوێندراوەتەوە
29/04/2017

هەموو وتارەکانی ئەم نوسەرە