داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
ژێرخان 10:10 شه‌و، ته‌نها رۆژانی شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان
بەیانی 4:27
نیوه‌ڕۆ 11:54
عه‌سر 2:59
ئێواره‌ 5:48
خه‌وتنان 6:58

تیری ناڕه‌وا، من ئه‌مه‌م

عه‌لی حه‌مه‌ ساڵح



دوای ئه‌وه‌ی دوێنێ، به‌ڕێز حاجی کاروان ئه‌م وێنه‌ی بڵاوکرده‌وه‌ له‌ مه‌که‌ی پیرۆز، چه‌ندین بوختان و جنێومان پێدرا.  
هه‌ندێک ده‌زگای ڕاگه‌یاندنی نزیک له‌و حیزبانه‌ی، که‌ ساڵانێکه‌ حیزبه‌کانیان و به‌رپرسه‌کانیان به‌ دزی و گه‌نده‌ڵی سه‌رقاڵی برسیکردنی خه‌ڵکن ئه‌م وێنه‌یان بڵاوکردووه‌ته‌وه‌، له‌کاتێکدا چونی ئێمه‌ومانان بۆ مه‌که‌ی پیرۆز هیچ قوه‌تێکی هه‌واڵی نییه!! چه‌ندین که‌س له‌ چوارچێوه‌ی بیرێکی حیزبی جنێو و قسه‌ی نه‌شیاویان  کردووه‌.
ئه‌گه‌ر که‌سێک تۆزێک ویژدانی هه‌بێت ده‌پرسێت، ده‌زانێت تێچووی عه‌مره‌یه‌ک چه‌نده‌! به‌راورد به‌هه‌موو گه‌شتێک که‌مترین تێچووی هه‌یه‌.  
ناکه‌ته‌ ٢٠٪ تێچووی چاکه‌ت و پانتۆڵی هه‌ندێک به‌رپرس.
ئه‌گه‌ر ئه‌م سه‌ردانه‌ به‌چه‌ند ساڵ جارێک، پێداویستییه‌کی ئیمانی و بۆ ئارامبوونه‌وه‌ی ده‌روونێکی ماندو،  پشوودانێک بێت، بۆ تاوانه‌؟ 
ده‌ڵێن: ئه‌م پاره‌ت بدایه‌ به‌هه‌ژار، به‌پێی تێگه‌یشتنی من بۆ ئیسلام.. هاوکاریکردنی هه‌ژاران و به‌ ئه‌نجامگه‌یاندنی ئه‌رکه‌ ئاینییه‌کان ته‌واوکه‌ری یه‌کترن، نه‌ک به‌دیلی یه‌ک.... 

ره‌خنه‌ له‌کێ! 

میلله‌تێکی سه‌یر! ڕه‌خنه‌ له‌و که‌سانه‌ ناگرن هه‌زاران ملیۆن دۆلاری هه‌ژارانیان بردو به‌فێڕۆیاندا!! 
ڕه‌خنه‌ له‌وانه‌ ناگرن ئه‌م میلله‌ته‌ برسیده‌که‌ن و، چه‌ندین ملیار دۆلاریان برده‌ بانکه‌کانی ده‌ره‌وه‌!! 
ناوێرن باسی ئه‌و به‌رپرسانه‌ش بکه‌ن به‌ پاره‌ی میلله‌، شه‌وانه‌ پاره‌یه‌کی زۆر به‌فیڕۆ ده‌ده‌ن، ته‌نیا قاپێک خواردنه‌وه‌یان ٥٠٠ دۆلاره‌.  
ناوێرن باسی ئه‌وانه‌ بکه‌ن و وێنه‌یان بڵاوبکه‌نه‌وه‌، که‌ پاره‌ی میلله‌ت له‌ قومارخانه‌کانی ده‌ره‌وه‌ ده‌دۆڕێنن..
 
ناوێرن باسی ئه‌وانه‌ بکه‌ن پاره‌ی نه‌وتی 
میلله‌ت ده‌خه‌نه‌ بانکی مه‌حسوب له‌سه‌ر حیزب، که‌سیش نابێت بزانێت چی لێدێت؟  
ئه‌گه‌ر ئێمه‌ چه‌ند ساڵ جارێک وه‌ک پێداویستییه‌کی رۆحی و ئه‌رکێکی ئیمانی سه‌ردانی ماڵی خودا بکه‌ین تاوانه‌!! 
ناوێریت باسی ئه‌وانه‌ بکه‌یت خه‌ڵکیان برسیکردو خۆیان ملیۆنێر، به‌ڵام ئێمه‌ جگه‌ له‌به‌رگری له‌ مافی خه‌ڵک هیچی دیکه‌مان نیه‌، هێشتا په‌لامارده‌درێین. 

معاشی ٨ ملیونی به‌لاش
موچه‌ی په‌رله‌مانتار ٢ ملیۆن دیناره، دوای هه‌موو فه‌رمانبه‌رانیش وه‌ریه‌ده‌گرێت نه‌ک ٨ ملیۆن ، به‌شێکی زۆر له‌ په‌رله‌مانتارانیش چه‌ندین ئه‌رکی کۆمه‌ڵایه‌تییان له‌سه‌ره، به‌پێی یاسا نابێت په‌رله‌مانتار هیچ کارێکی دیکه‌ش بکات.  
ناوێرێت باسی ئه‌و که‌سانه‌ بکات په‌رله‌مانیان داخست، دێت و ده‌ڵێت: په‌رله‌مانتار بێکاره‌. ئه‌مه‌ جگه‌ له‌وه‌ی خه‌ڵکی کوردستان شاهیده‌ دوای داخستنی په‌رله‌مانیش هه‌ر هه‌وڵی خۆمانداوه‌..
به‌شێک له‌ په‌رله‌مانتاران ئه‌گه‌ر کاری دیکه‌یان بکردایه‌ باری داراییان زۆر باشتر ده‌بوو، ئه‌رکی سه‌رشانیشمان سوکتر ده‌بوو، به‌ڵام ئێمه‌ بۆ جێبه‌جێکردنی به‌رنامه‌که‌مان بوینه‌ په‌رله‌مانتار نه‌ک شتی دیکه‌، به‌دوای پاره‌ که‌وتباین ژیانی خۆمان و که‌س و کارمان نه‌ده‌خسته‌ مه‌ترسی و پاره‌ی زۆریش ده‌خرایه‌ به‌رده‌ستمان... 

بۆ گۆڕانم .. 
زۆرکه‌س ره‌خنه‌ی ئه‌وه‌ ده‌گرن بیروباوه‌ڕی من و بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان دوره‌ له‌یه‌ک. 
گۆڕان، حیزبێکه‌ هه‌موو ئایۆڵۆژیایه‌ک تێیدا جێگای ده‌بێته‌وه‌، له‌ کوردستانداو له‌ناو خه‌ڵکه‌که‌یدا گرفتی دین و ئایدۆلۆژیا نییه‌، گرفتی حوکمڕانیمان هه‌یه‌..
واتێگه‌شتووم گرفتی گه‌وره‌ی کوردستان و زوڵم و گه‌نده‌ڵی و ناداتی و ده‌سه‌ڵاتی خۆسه‌پێنه‌، باشترین ڕێگاش بۆ روبه‌ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی ئه‌م گرفته‌ گه‌ورانه‌ بزوتنه‌وه‌ی گۆڕانه‌، دواتر وه‌ک تاک 
 ده‌توانم په‌یوه‌ستبوونه‌ دینییه‌کانم جێبه‌جێبکه‌م و تۆش ئازادی له‌وه‌ی باوه‌ڕت به‌ چییه‌.. 

من ئه‌مه‌م..
باوه‌ڕی ته‌واوم به‌ خودا هه‌یه‌و له‌سه‌ر دینی ئیسلامم، به‌پێی تێگه‌یشتن و توانا ئه‌رکه‌ دینییه‌کانم جێبه‌جێده‌که‌م..
ڕێز له‌ تۆ ده‌گرم هه‌ر باوه‌ڕێکت هه‌یه‌و هیوادارم تۆش ڕێز له‌من بگریت، ئازادی و سنورت نابه‌زێنم.. 
ئیمانم و ویژدانم، هانم ده‌ده‌ن بۆ ئه‌وه‌ی بێ جیاوازی به‌رگری له‌مافی گشتی بکه‌م و  خه‌بات بۆ دادپه‌روه‌ری بکه‌م، ژیان و مردنم له‌ پێناوی چاکه‌ی گشتیدابێت، هه‌رکاتێک گه‌نده‌ڵییه‌ک، سنوربه‌زاندنێکم هه‌بوو ئاماده‌م بۆ هه‌موو سزایه‌ک..
ده‌توانین پێکه‌وه‌ بژین و به‌رژه‌وه‌ندی گشتی بکه‌یه‌نه‌ سه‌نته‌ری کارکردنمان.

تێبینی: ئامانجی ئه‌م نووسینه؛ جگه‌ له‌ به‌رچاوڕوونی، گردنی هه‌موو ئه‌وانه‌ش ئازادبێت قسه‌ی نه‌شیاویان به‌ خۆم و که‌س و کارم وتووه‌..

4692 جار خوێندراوەتەوە
20/03/2017

هەموو وتارەکانی ئەم نوسەرە