داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 10:00 + 12:00 + 14:00 + 17:00 + 18:00 + 19:00 + 20:00 + 22:00 + 23:00 + 23:45
هەواڵی وەرزشی 10:30 + 13:00 شيكارى وەرزشی + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان
بەیانی 3:17
نیوه‌ڕۆ 12:17
عه‌سر 4:05
ئێواره‌ 7:29
خه‌وتنان 8:44

وڵات وێرانبوو هه‌موویان دۆڕاند

عه‌لی حه‌مه‌ ساڵح


مانگی حه‌وتی پارساڵ، نامه‌م بۆ زۆربه‌ی سه‌رکرده‌کانی کوردستان نارد، وتم: خه‌ریکه‌ ئاینده‌ی ئه‌م وڵاته‌ به‌ داناغاز ده‌دۆڕێندرێت، تکایه‌ چاره‌سه‌ری بکه‌ن،
وتیان: ده‌یبه‌ینه‌وه‌. 
هه‌فته‌ی پێشوو داناغاز، ده‌عوایه‌کی له‌ حکومه‌تی هه‌رێم بره‌ده‌وه‌، که‌ هه‌رێم داوای سێ ملیار دۆلاری کرد، حه‌قی پارێزه‌ران و راوێژکاران، که‌ چه‌ندین ملیۆن دۆلاره‌ که‌وته‌ ئه‌ستۆی حکومه‌تی هه‌رێم. 

ئێستا دادگا، کار له‌ له‌سه‌ر سکاڵایه‌کی دیکه‌ی داناغاز ده‌کات له‌سه‌ر حکومه‌تی هه‌رێم تۆماریکردووه‌ ١٩ ملیار(١٩ هه‌زار ملیۆن دۆلار) ده‌کات. 
ئه‌م سکاڵانه‌ی داناغاز، له‌سه‌ر کێڵگه‌کانی کۆرمۆرو چه‌مچه‌ماڵه‌. 

داناغاز ئه‌م پارانه‌ی له‌ حکومه‌ت برده‌وه‌ته‌وه‌، یان حکومه‌ت قه‌رزاریه‌تی. 
١- ٢ ملیار دۆلار دۆڕاندن له‌ دادگا. 
٢- ١٠٠ ملیۆن دۆلار دۆڕاندن له‌ دادگا. 
٣-٧١٣ ملیۆن دۆلار قه‌رزاری. 
٤- ١٢٣ ملیۆن دۆلار پاره‌ی‌ موسته‌حقات. 
٥- ئێستا داناغاز دۆسییه‌یه‌کی دیکه‌ی پێشکه‌شی دادگا کردووه‌و داوای ١٩ ملیار دۆلار ده‌کات. 

به‌داخه‌وه‌ گه‌وره‌ترین بێ خه‌می ده‌بینم له‌ ئاست دۆڕاندنی ئه‌م دۆسیانه‌دا. 
هه‌رچه‌نده‌ ئه‌م دۆسیانه‌ په‌یوه‌ندی به‌ کێڵگه‌ی چه‌مچه‌ماڵ و کۆرمۆره‌، به‌ڵام به‌داخه‌وه‌ یه‌کێتی تاوه‌کو ئێستا نه‌ قسه‌ی هه‌یه‌ له‌سه‌ر ئه‌م هه‌موو دۆڕاندنه‌و نه‌ قسه‌ی هه‌یه‌ له‌سه‌ر ڕێگرییه‌کانی پارتی له‌ سنوری گه‌رمیان بۆ به‌رهه‌مهێنانی غازی سروشتی. 
که‌ده‌تواندرا کێشه‌ی دارایی و کاره‌بای پێچاره‌سه‌ر بکرێت. 

740 جار خوێندراوەتەوە
14/02/2017

هەموو وتارەکانی ئەم نوسەرە