زستانێکی سه‌خت، ساڵێکی تاریک
عه‌لی حه‌مه ساڵح
خستنه‌ڕووی ئه‌م زانیاریانه بۆ بێ ئومێد نییه، بۆ دروستکردنی مه‌وقیف و بڕیاری به‌رپرسانه‌یه ..
1ـ حکومه‌ت، پلانی هه‌یه تاکۆتایی ساڵ فه‌رمانبه‌ران و مامۆستایان یه‌ک چاره‌که موچه وه‌ربگرن، ئه‌گه‌ر هه‌یه هێزی ئه‌منی و پێشمه‌رگه دوو موچه وه‌ربگرن، ههتیوبارو که‌مئه‌ندامان........ هتد؛ هیچ.
2ـ نه‌وت وه‌ک پێویست دابه‌شناکرێت و خه‌ڵک بۆ گه‌رمکردنه‌وه په‌نا بۆ کاره‌با ببات، کاره‌باش نامێنێت، واته: موچه‌و کاره‌باو نه‌وت نییه ..
3ـ ساڵی ٢٠١٧، ساڵێکی ئێجگار قورسه، چونکه حکومه‌تی عێراق به‌مه‌رجێک به‌شه بودجه‌ی کوردستان ده‌نێرێت، حكومه‌تی هه‌ریم ٢٥٠ هه‌زار بهومیل نه‌وتی هه‌رێمی کوردستان و ٣٠٠ هه‌زار به‌رمیلی نه‌وتی که‌رکوک راده‌ستبکات، هه‌رێمی کوردستان ئه‌م رێککه‌وتنه جێبه‌جێ ناکات، چونکه:
- مه‌جالی گه‌نده‌ڵی که‌م ده‌کاته‌وه
-پاره‌یه‌کی زۆریان له کۆمپانیا نه‌وتییه‌کان وه‌رگرتووه‌و دیارنییه چیان لێکردووه‌و ده‌بێت ئێستا نه‌وت بده‌نه کۆمپانیا نه‌وتییه‌کان.
- حکومه‌تی هه‌رێم قه‌رزێکی زۆری هاتووه‌ته‌سه‌ر.
٤- له‌به‌ر ئه‌وه‌ی گۆڕان پرۆژه‌ی هه‌بوو بۆ داهات و خه‌رجی سلێمانی و گه‌ڕانه‌وه‌ی بۆ ئه‌نجومه‌نی پارێزگا، یه‌کێتیش ئه‌مه‌ی قبوڵنییه، ده‌یانه‌وێت گرفت بۆ پارێزگاره‌که‌ی دروستبکه‌ن له ڕێگای وه‌زاره‌تی ناوخۆوه، تاوکو که‌س نه‌زانێت داهاتی سلێمانی چۆن خه‌رجده‌که‌ن، بێگومان پارتی بێ به‌رامبه‌ر ئه‌مه ناکات!
پلانێکی تۆکمه هه‌یه بۆ لاوازکردنی سلێمانی له ڕووی دارایی، ئیداری، سیاسی.
٥- کۆتایی ئه‌م ساڵ، قه‌رزه‌کانی حکومه‌تی هه‌رێم ٢٨ ملیار دۆلار تێده‌په‌ڕێنێت، جگه له گرفتی داناغاز.
ئه‌م بابه‌ته بۆ ڕه‌شبینی نییه، بۆ ئه‌وه‌یه بزانین چی له پێشمانه‌و مهوقیفمان روونبکه‌ینه‌وه، به‌هه‌ر بیانوویه‌ک به‌شداربوون له‌م حکومه‌ته زاڵم و فاسده، به‌شداربوونه له سزادان و برسیکردنی خه‌ڵک.
ئه‌گه‌ر نیه‌ت هه‌بێت، پلان هه‌یه بۆ ده‌ربازبوون.
خه‌ڵکی چاوه‌ڕێی هه‌ڵوێستی گۆڕان و حیزبه ئیسلامییه‌کانه.
پێویست ناکات یه‌کێتی ڕه‌خنه بگرێت؛ پارتی به نه‌وتی که‌رکوک و ته‌قته‌ق و غازی چه‌مچه‌ماڵ ئه‌م حوکمه ده‌کات، سلێمانی وێران ده‌بێت، فه‌رموو مهوقیفتان هه‌بێت(هه‌ردوو باڵه‌كه)
هیچ بیانوویه‌ک نیه بۆ بێ ده‌نگی و بێ هه‌ڵوێستی.
2900 جار خوێندراوەتەوە
26/10/2016
هەموو وتارەکانی ئەم نوسەرە