Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

1

عه‌دنان عوسمان

کورتیەکەی: لەم وتارەدا باس لە سێ بواری گرنگ ئەکەم کە پێویستیان بە پیاچونەوە هەیە:

یەکەم: گۆڕینی سیستەمی هەڵبژاردن لە نیمچە کراوەوە بۆ داخراو، لە وتارەکەو وتاری تردا بە وردی قسە لەسەر گرنگی ئەم گۆڕانکاریە بۆ واقعی ئێستای کوردستان ئەکەم.

دووەم: بەهێزکردن و گۆرانکاری لە پەیکەرەی دیوانی چاودێری داراییدا و هەڵوەشاندنەوەی دەستەی دەستپاکی.
سێیەم: دەسەڵاتی دادوەريی.

ئەم وتارە لە یەکەمین ژمارەی رۆژنامەی ئاژانسدا بڵاوکراوەتەوە کە ئەمە دەقەکەیەتی:

جەنجاڵی پرسی سەرۆکی هەرێم هۆکارێکە بۆ پەردەپۆش کردنی هەنگاو نانی دروست بە ئاراستەی دەسەڵاتی باش و بنیاتنانی وڵاتدا. راستە ئەم کێشمەکێشە هەستیار و واقعییە، بەڵام لەپاڵ قسەکردن لەو، دەبێت بیر لە کۆمەڵێ هەنگاوی چاکسازی و یا بنیاتنان بکرێت کە دەبێتە هۆی سەرهەڵنەدانی کێشەی لەو جۆرە و ئاراستەکردنی دامەزراوەکان لە ئایندەدا.

کۆمەڵگای ئێمە پێویستی بە چەند هەنگاوێکی چاکسازی خێرایە. ئەو هەنگاوانە هەم بوێری ئەوێت و هەمیش کردار. بەڵام لە هەموی گرنگ تر زانینی ئەوەیە کە لەکوێوە دەستی پێ بکرێت؟ شارێگاکان کامانەن؟

مەعلومە کە قسەی زۆر و دروست لەسەر چالاککردنەوەی پەرلەمان و کاراکردنەوەی دامودەزگاکان کراوەو من هیچی تازەم نییە لەو بارەوە بیڵێم، هیچی واش نەماوە نەوترابێت. بۆیە لێرەدا ئاماژە بە چەند هەنگاوێکی چاکسازی گرنگ ئەکەم کە دەبێت لە ئایندەی نزیکدا و باشتر وایە هەر ئێستا کاری لەسەر بکرێت. پێشم وایە ئەو هەنگاوانە پێشمەرجی پێویستن بۆ دەوڵەتداری و بنیاتنانی کۆمەڵگا و دەربازبون لەم قەیرانی حوکمڕانیەی کە ساڵانێکەو بە تایبەت دوای شەڕی ناوخۆی نەوەدەکان، بەرۆکی ئەم بەشەی کوردستانی گرتۆتەوە.

لێرەدا ئاماژە بە سێ کۆڵەکەی گرنگ دەکەم لەو بارەوە. 
یەکەم: لیستی داخراو: سیستەمی هەڵبژاردن، شێوازی هەڵبژاردن و کۆمسیۆنی هەڵبژاردن و یاسای هەڵبژاردنیش پێویستیان بە پیاچونەوەو گۆڕانکاری ریشەیی هەیە. سەرەتا دەبێت ئەم سیستەمی هەڵبژاردنە کە نیمچە کراوەیە بگۆڕدرێت بۆ لیستی داخراو. ئەم شیوازە بۆ ئێستای کوردستان و بۆ دروست کردنی مەرجەعییەتی پەرلەمان و کردنی بە سەنتەری بڕیاردان، زۆر پێویستە. هاوکاتی ئەم گۆڕانکاریە دەبێت لیستە حزبیەکان ناچارکرێن لانی کەم نیوەی لیستەکەیان لە کەسایەتیە سەرەکی و کاریگەرەکانی حزبەکە پێک بێت. بەم شێوەیە دەکرێت هەنگاوێک، بۆ کردنی پەرلەمان بە ناوەندی بڕیار و کۆبونەوەی کەسایەتیە بەهێزەکانی وڵات، بنێین. هاوکات پێویستە یاسای هەڵبژاردنی پەرلەمان و یاسای پەرلەمان لەیەک جیابکرێتەوە، پەیرەوی پەرلەمان نوێ بکرێتەوە، دەشێت بیر لە پێکهێنانی ئەنجومەنێکی تر واتە ئەنجومەنی پیران یا ئەنجومەنی یەکەم بکرێتەوە.

دووەم: چاودێری دارایی: ئەم دەزگایە گرنگترین دەسەڵاتی چاودێریکردنی پارەو پولی وڵاتە، چاودێری کردنی باش بەکارهێنان و مامەڵەکردنە بە بودجەی گشتیەوە، دەرخستنی کەم و کورتی و گەندەڵیە لە دەزگاکان و دامەزراوەکاندا. هەوڵدان بۆ بەهێزکردنی ئەم دەزگایە دەبێت سەرمەشقی هەنگاوەکانی چاکسازی بێت ئەوەش بە:
1. هەڵوشاندنەوەی دەستەی دەستپاکی و تێکەڵ کردنی لەگەڵ دیوانی چاودێریدا ، سەرجەم دەسەڵاتەکان و میلاکاتی دەستەکەش بگوێزرێتەوە بۆ دیوان.

2. پیاچونەوە بە یاسای دیوان و بەهێزکردن و چارەسەرکردنی کەموکورتیە یاساییەکانی.

3. دیاریکردنی کەسی بەتوانا بۆ سەرکردایەتی کردنی ئەم دەزگایە.

سێیەم: دەسەڵاتی دادوەری: ئەم دەسەڵاتە پێویستی بە چاکسازیەکی ستونی و ئاسۆیی هەیە و بەتایبەتیش لە پەیکەرەو دەزگاکان و یاساکەیدا، بە شێوەەیەک گۆڕانی ریشەیی تێدا بکرێت و وەکو دەزگایەکی بەهێزی سەربەخۆی دادوەری دەربکەوێت و لە لاوازی و پاشکۆیەتی رزگاربکرێت.

راستە لە پاڵ ئەم هەنگاوانە کۆمەڵیک کاری گرنگی تریش هەیە و دەکرێت لە رێگەی پەرلەمانێکی راستەقینەی چالاکەوە پێی هەستین، وەیا دەشێت لە رێگەی دانانی دەستورێکی هاوچەرخەوە بەو کاری گۆڕانکاریە یاساییانە هەستین وەیا پێکهێنانی ئەنجومەنێکی تەئسیسی کە من پێش چەند ساڵێک داوای پێکهێنانم کرد، چونکە ئەو کات و ئێستاش پێم وایە پەرلەمانی کوردستان بەم پێکهاتەیەی و بەم مەوقعییەتەی لە توانایدا نیە بەو کارە پێویستانە هەستێت.
بنیاتنانەوەی سەرلەنوێی ئەو سێ کۆڵەکەیە، دەشێت سەرمەشقی هەنگاوی چاکسازی گەورەبێت لە هەموو بوارەکانی حوکمڕانیدا و خێراکردن و تۆکمە کردنی ئەو هەنگاوانە.

1437 جار خوێندراوەتەوە
14/08/2016

هەموو وتارەکانی ئەم نوسەرە